بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وەن پیس (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ١٩٩٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەن پیس زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێ (وێنەی جووڵاو)ی ژاپۆنییە، لە بەرھەمھێنانی تۆوێی ئەنیمەیشنە و یەکەم جار لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ لە تەلەڤیزیۆنی فوجی پەخشکرا. زنجیرەکە لە زنجیرە مانگای ھەمان ناو وەرگیراوە کە لەلایەن ئێیچیرۆ ئۆدا نووسراوە. چیرۆکەکە باس لە سەرکێشییەکانی مۆنکی دی لوفی دەکات، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان کە جەستەی تایبەتمەندیی لاستیکی وەرگرتووە دوای ئەوەی بەبێ مەبەست میوەی شەیتانی دەخوات. لوفی لەگەڵ تاقمەکەیدا، کە ناویان چەتەکانی کڵاو پووشە، بەناو «گراند لاین» دا گەشت دەکات بۆ دۆزینەوەی گەورەترین گەنجینەی جیھان کە بە «وەن پیس» ناسراوە، تا ببێتە پاشای داھاتووی چەتەکانی دەریا.

لە یەکەم پەخشیەوە لە ژاپۆن، زیاتر لە ١١٠٠ ئەڵقەی لێ پەخش کراوە، و دواتر ھەناردەی زیاتر لە ٨٠ وڵاتی جیھان کراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «One Piece». mediaarts-db.jp (بە ژاپۆنی). Agency for Cultural Affairs. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە. داڕێژە:Verify source
  2. «One Piece Info». Toei Animation Europe. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.