وەلید ئیبراھیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وەلید ئیبراهیمەوە ڕەوانە کراوە)
وەلید ئیبراهیم فەلووجی

لەدایکبوون١٩٤١
ڕومادی
مەرگ٢ی شوباتی ٢٠١٩ (٧٨ ساڵ)
ھۆکاری مەرگنەخۆشی گورچیلە
شوێنی گۆڕڕومادی
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی تروەلید دلێمی
پیشەقورئانخوێن، پێشنوێژ، سروودبێژ
ئایینئیسلام


وەلید کوڕی ئیبراھیم فەلووجی (بە عەرەبی: وليد إبراهيم الفلوجي لەدایکبووی ساڵی ١٩٤١ – مردووی ٢ی شوباتی ٢٠١٩‎) ناسراو بە شێخ وەلید دلێمی، خوێنەری قورئانە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

لە تەمەنی چوار ساڵییەوە بینایی لەدەستداوە، پاشان لەتەمەنی پازدە ساڵییەوە دەستی بە خوێندن و زانستی تەجویدی قورئان کردووە.

گەڕان بەدوای زانستدا لەدەرەوەی وڵات[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٧ زاینی سەردانی وڵاتی کووەیتی کردووە و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە مزگەوتی ئەلوەزان بانگدەر بووە. دواتر وتاربێژ لە مزگەوتی ئەلمەتیڕ، دواتر لە پەیمانگای ئیمام وتاربێژان لە وڵاتی کووەیت و ١٣ ساڵ لەوێ مامۆستا بووە. ھەروەھا چووەتە میسر و بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ناوەندی ئەزھەر وانەی تەفسیر و قورئانی وتووەتەوە، و ھەروەھا لە ئەنجامی گەڕانیدا لە وڵاتی میسڕ ھەریەک لە لای عەبدولباست عەبدوسسەمەد و محەممەد سدیق مەنشاوی قورئانی خوێندووە.

مەرگ[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠١٩ بەھۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «وليد الفلوجي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.