وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی (بە ئینگلیزی: Foreign direct investment) (کورتکراوە: FDI) ئاماژەیە بۆ کڕینی سامانێک لە وڵاتێکی دیکە، بەجۆرێک کە کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆ دەدات بە کڕیار بەسەر سەروەت و سامانەکەدا (بۆ نموونە کڕینی زەوی و بینا). بە واتایەکی تر، وەبەرهێنانێکە لە شێوەی خاوەندارێتیی کۆنترۆڵکەر لە کاروکاسبییەک، لە خانووبەرە یان لە سامانی بەرهەمدار وەک کارگە لە وڵاتێکدا لەلایەن لایەنێکەوە کە بنکەکەی لە وڵاتێکی ترە. [١] بەم شێوەیە لە وەبەرهێنانی پۆرتفۆلیۆی بیانی یان وەبەرهێنانی ناڕاستەوخۆی بیانی بە چەمکی کۆنترۆڵکردنی ڕاستەوخۆ جیا دەکرێتەوە.
سەرچاوەی وەبەرهێنانەکە کاریگەریی نییە لەسەر پێناسەکە، وەک وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی: وەبەرهێنانەکە دەکرێت یان بە شێوەی "ناسروشتی" بێت لەڕێی کڕینی کۆمپانیایەک لە وڵاتی مەبەست، یان بە شێوەی "سروشتی" بێت لەڕێی فراوانکردنی کارەکانی کاروکاسبییەکی هەنووکەیی لەو وڵاتە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Financial Times». lexicon.ft.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.