وێژەی پەڵپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێژەی پەڵپ
Pulp Fiction (1994) poster.jpg
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەرکوێنتن تارانتینۆ
بەرھەمھێنەرڵۆرێنس بێندرت
نووسەرکوێنتن تارانتینۆ
چیرۆک
  • کوێنتن تارانتینۆ
  • ڕۆجەر ئاڤاری
ئەکتەران
وێنەگری سینەماییئاندرێ سێکووا
مۆنتاژسالی مێنک
بڵاوکردنەوەمیراماکس
دەرچوون
  • ٢١ی ئایاری ١٩٩٤ (1994-05-21) (کان)
  • ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ (1994-10-14) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٥٤ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٨–٨٬٥ ملیۆن دۆلار[٢][٣]
داھات٢١٣٬٩ ملیۆن دۆلار[٢]

وێژەی پەڵپ فیلمێکی ١٩٩٤ی نیۆ-نۆیری کۆمێدیای ڕەشی تاوانە کە لەلایەن کوێنتن تارانتینۆوە نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە، کە لەگەڵ ڕۆجەر ئاڤاری دایڕێژاوە.[٤] جۆن تراڤۆڵتا، ساموێل ئێل. جاکسن، برووس ویلیس، تین ڕۆت، ڤینگ ڕامس، و ئوما تورمان ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، فیلمەکە باس لە چەند چیرۆکێک دەکات لە لۆس ئانجلەسی پڕ-تاوان. ناوەکە ئاماژە بە گۆڤاری پەڵپ و ڕۆمانی تاوانیی ھاردبۆیڵد دەدات کە لە ناوەڕاستی سەدەی ٢٠ەم بەناوبانگ بوون، کە بەھۆی توندوتیژییە زۆرەکەیان و گفتوگۆ کاریگەرەکانیان ناسرابوون.

تارانتینۆ وێژەی پەڵپی لە ١٩٩٢ و ١٩٩٣ نووسی، و چەند دیمەنێکی تێکەڵکرد کە ئاڤاری لەبنەڕەتدا بۆ خۆشەویستی ڕاستەقینە (١٩٩٣) نووسیبووی. چیرۆکی فیلمەکە بەشێوەیەکی ناڕێک لەڕووی کاتەوە دەڕوات بەڕێوە. فیلمەکە ئاماژە بەخۆی دەکات لە دەستپێکییەوە، کە بە تایتڵ کاردێک دەستپێدەکات کە دوو مانای فەرھەنگیی «پەڵپ» نیشان دەدات. بەشێکی زۆری فیلمەکە بە تاکبێژی و وتووێژی ئاسایی پڕکراوەتەوە کە خاوەنی گفتوگۆی ھەڵبژاردەخوازە و ڕوانگەی ھەریەک لە کەسایەتییەکان دەردەخات لەسەر بابەتی جیاجیا، فیلمەکە تێکەڵەیەکی توانجاوی گاڵتە و تووندوتیژیی بەھێزە. تڕایستار پیکچەرز وەک دەڵێن دەقی فیلمەکەی وەرنەگرت لەبەرئەوەی «زۆر شێتانەیە». دواتر ھاڕڤی واینستینی ھاوسەرۆکی میراماکس دەقەکەی زۆر بەدڵبوو، و فیلمەکە بووە یەکەم فیلم کە میراماکس بەتەواوی بودجەی بۆ دابینکردبێت.

وێژەی پەڵپ خەڵاتی پالما دۆری بردەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی ١٩٩٤، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا لەڕووی ڕەخنەگری و بازرگانییەوە. پاڵێورا بۆ حەوت خەڵات لە ٦٧ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار، وەک باشترین فیلم، و خەڵاتی باشترین سیناریۆی ڕەسەنی بردەوە؛ جۆن تراڤۆڵتا، ساموێل ئێل جاکسن، و ئوما تورمان بوونە خاوەنی پاڵاوتنی ئۆسکار و فیلمەکە بووە ھۆی پەرەپێدانی پیشەکەیان. پەرەسەندن، بازاڕکردن، بڵاوکردنەوە، و داھاتی فیلمەکە کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لەسەر سینەمای ئازاد.

وێژەی پەڵپ بەشێوەیەکی دیار وەک شاکارەکەی تارانتینۆ باسکراوە، بە ستایشێکی زۆر بۆ سیناریۆنووسییەکەی.[٥] خۆزانی، پێکھاتە نائاسایی، و ڕێزلێنان و پەستیشە بەربڵاوەکەی وای لە ڕەخنەگران کردووە کە وەک پێوانەیەکی فیلمی پاش نوێگەری باسی بکەن. زۆرینەی کات بە سووڕێنەرێکی کلتووری دانراوە، کە کاریگەرییەکی گەورەی ھەبووە لەسەر فیلم و ڕەنگاڵەکانی دیکە کە بنەمای شێوازەکەیان ھەڵگرتووەتەوە. کاستەکەش بەشێوەیەکی بەرچاو ستایشکراون، کە تراڤۆڵتا، تورمان، و جاکسن بوونەتە خاوەنی پەسندانی تایبەتی. لە ٢٠٠٨دا، ئینتەرتەیمێنت ویکڵی بە باشترین فیلمی دانا لە ١٩٨٣وە[٦] و لە زۆرینەی پێڕستەکانی ڕەخنەگراندا دەرکەوتووە بۆ باشترین فیلمەکان. لە ٢٠١٣دا، وێژەی پەڵپ ھەڵبژێردرا بۆ پاراستن لە تۆمارخانەی فیلمی نێودەوڵەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن کتێبخانەی کۆنگرەوە بە فیلمێکی «واتادار بەشێوەیەکی کلتووری، مێژووی، یان ھونەرناسییانە.»[٧][٨][٩]

چیرۆک[دەستکاری]

پێکھاتە[دەستکاری]

چیرۆکی وێژەی پەڵپ بەشێوەیەکی ناڕێک لەڕووی کاتەوە دەگێڕدرێتەوە، و باسی سێ چیرۆکی پێکەوەبەستراو دەکات کە ھەریەکەیان پاڵەوانی جیاوازی ھەیە: ڤینسنت ڤێگا، پیاوکوژێک؛ بەچ کوڵیج، مستەوانێک؛ و جوڵس وینفیڵد، ھاوکاری ڤینسنت[١٠]

فیلمەکە لە خواردنگەیەکدا دەستپێدەکات کە لەژێر دزیدایە لەلایەن ژن و مێردێکەوە، دواتر لە چیرۆکێکەوە دەڕوات بۆ چیرۆکێکی تر و لە کۆتاییشدا دەگەڕێتەوە بۆ خواردنگەکە. حەوت بەشی چیرۆکیی سەرەکی ھەیە؛ و سێ چیرۆکە سەرەکییەکان بەم ناوانەوەن:

  1. «پێشەکی – خواردنگەکە» (١)
  2. پێشینەی «ڤینسنت ڤێگا و ژنەکەی مارسێڵەس واڵەس»
  3. «ڤینسنت ڤێگا و ژنەکەی مارسێڵەس واڵەس»
  4. پێشینەی «کاتژمێرە زێڕینەکە» (یەکەم – دیمەنی ڕابردوو، دووەم – دەمی ئێستا)
  5. «کاتژمێرە زێڕینەکە»
  6. «ڕووداوەکەی بۆنی»
  7. «پاشەکی – خواردنگەکە» (٢)

ئەگەر حەوت بەشەکە بەپێی کات ڕیز بکرێن، بەم شێوەیە دەبن: ٤ (دیمەنی ڕابردوو)، ٢، ٦، ٣، ٤ (دەمی ئێستا)، ٥. بەشی ١ و ٧ زۆر بەیەکدا دەچن و لە ڕوانگەی جیاوازەوە نیشان دەدرێن، بەشی ٢ و ٦یش بە ھەمان شێوەیە. بەپێی فیلیپ پاڕکەر، پێکھاتەی چیرۆکەکە «چیرۆکێکی زنجیرەیییە بە ڕووداوی پێکەوەبەستراو کە سەرەتا و کۆتایییەک دیاری دەکات و ڕێ بە ئاماژەدانی بەشە جیاوازەکانی ئەڵقەکان دەدات.»[١١] ڕەخنەگرانی دیکە پێکھاتەکە وەک «چیرۆکێکی پێکەوەبەستراو» باس دەکەن.[١٢]

پوختە[دەستکاری]

پیاوکوژان جوڵس وینفیڵد و ڤینسنت ڤێگا دەڕۆن بۆ باڵەخانەیەک بۆ گەڕاندنەوەی جانتایەک بۆ سەرۆکەکەیان، کە مارسێڵەس واڵەسی چەتەیە، لە ھاوپیشەیەک، برێت. دوای ئەوەی ڤینسنت سەیری ناو جانتاکە دەکات، جوڵس تەقە لە یەکێک لە ھاوکارەکانی برێت دەکات. جوڵس بەشێکی ئینجیل دەڵێت، و خۆی و ڤینسنت برێت دەکوژن چونکە ھەوڵی خەیانەتکردنی داوە لەگەڵ مارسێڵەس. جانتاکە دەبەنەوە بۆ مارسێڵەس و چاوەڕێ دەکەن کاتێک مارسێڵەس بەرتیل دەدات بە بەچ کوڵیج بۆ ئەوەی خۆی بدۆڕێنێت لە یاریی داھاتوویدا.

ڕۆژی دواتر، ڤینسنت ھێرۆیین لە قاچاخچییەکەی، لانس، دەکڕێت. دواتر دەڕوات بۆ بینینی ژنەکەی مارسێڵەس، میا، چونکە ڕێککەوتووە کە ئاگای لێبێت کاتێک مارسێڵەس لە دەرەوەی شارە. لە جاک ڕابیت سلیمز نان دەخۆن، و بەژدار دەبن لە پێشبڕکێیەکی سەمادا، دواتر دەگەڕێنەوە ماڵەوە. کاتێک ڤینسنت لە گەرماوەکەیە، میا ھێرۆیینەکەی دەدۆزێتەوە و ھەڵیدەمژێت، چونکە بە کۆکایین تێگەیشتووە. تووشی زیادەڕۆیی ھێرۆیین دەبێت؛ ڤینسنت بەپەلە دەیبات بۆ ماڵی لانس، کە لەوێ دەرزییەکی ئەدریناڵین دەدەن لە دڵی بۆ بەخەبەرھێنانەوەی. ڤینسنت میا دەباتەوە بۆ ماڵەوە، و دووانەکە ڕازی دەبن کە ھەرگیز ڕووداوەکە بە مارسێڵەس نەڵێن.

بەچ پارەی بەرتیلەکە گرێوی پێدەکات لەسەر خۆی و خەیانەت لە مارسێڵەس دەکات، بە بردنەوەی یارییەکە و بەڕێکەوت کوشتنی ڕکابەرەکەی. بەچ دەزانێت کە مارسێڵەس بکوژی بۆ دەنێرێت بۆ کوشتنی، بۆیە خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕۆیشتنە دەرەوە لە شار لەگەڵ خۆشەویستەکەی، فابیان، بەڵام بۆی دەردەکەوێت کە کاتژمێرەکەی لەبیرکردووە کە لە باپیرە گەورەیەوە بۆی ماوەتەوە. بۆیە دەڕواتەوە بۆ باڵەخانەکەی بۆ ھێنانەوەی، تفەنگێک لەسەر پێشخوانەکە دەبینێت و گوێی لە دەنگی ئاودەستەکە دەبێت. کاتێک ڤینسێنت لە ئاودەستەکە دێتە دەرەوە، بەچ تەقەی لێدەکات تا دەمرێت و ئەوێ جێدەھێڵێت.

کاتێک مارسێڵەس بەچ دەبینێت کە لە ترافیکدا وەستاوە، بەچ خۆی لێدەدات، کە ھەردووکیان بریندار و گێژ دەکات. کاتێک مارسێڵەس بەھۆش خۆی دێتەوە، تفەنگەکەی دەردێنێت و تەقە لە بەچ دەکات، و دوای دەکەوێت بۆ ناو فرۆشگایەکی دەستی دوو. کاتێک بەچ بەسەر مارسێڵەسدا زاڵ دەبێت و دەیەوێت تەقەی لێبکات، خاوەن فرۆشگاکە، مەینارد، بە ھەڕەشەی چەک دەیانگرێت و دەیانبەستێتەوە و دەمبەستیان دەکات لە ژێرزەمینەکەدا. مەینارد و ھاودەستەکەی، زێد، مارسێڵەس دەبەن بۆ ژوورێکی تر و دەست دەکەن بە دەستدرێژی کردنە سەری، و «گیمپ»ێک جێدەھێڵن - کەسێک بە جلی ژێردەستییەوە - تا ئاگای لە بەچ بێت. بەچ خۆی ڕزگار دەکات و گیمپەکە دەبوورێنێتەوە. لەجیاتی ھەڵھاتن، بڕیار دەدات کە مارسێڵەس ڕزگار بکات و کاتانایەکی نێو فرۆشگاکە ھەڵدەگرێت. مەینارد دەکوژێت و مارسێڵەس ئازاد دەکات، کە تەقە لە نێوگەڵی زێد دەکات بە تاپڕەکەی مەینارد. مارسێڵەس بە بەچ دەڵێت کە تەبان، و کە بە کەس نەڵێت دەربارەی دەستدرێژییەکە و بۆ ھەمیشە لە لۆس ئانجلەس بمێنێتەوە. بەچ فابیان بە ماتۆڕەکەی زێد ھەڵدەگرێت، و دەڕۆن.

پێشووتر، دوای ئەوەی ڤینسنت و جوڵس برێتیان لە باڵەخانەکەیدا کوشت، پیاوێکی دیکە لە دەستشۆرەکەوە دێتە دەرەوە و تەقەیان لێدەکات، بەڵام ھیچکام لە گوﻟﻠ‎ﻪکان بەریان ناکەون؛ داوی ئەوەی سەیری خۆیان دەکەن بۆ جێ برین، جوڵس و ڤینسنت دەیکوژن. کاتێک ئەوێ جێدێڵن لەگەڵ ھاوکارەکەی برێت، ماڕڤن، جوڵس دەڵێت کە ڕزگاربوونەکەیان لە گوﻟﻠ‎ﻪکان موعزەیەک بووە، کە ڤینسنت پێی وایە زیادەڕۆیییە. ڤینسنت بەڕێکەوت تەقە لە دەموچاوی ماڕڤن دەکات، کە ڤینسنت، جوڵس، و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دادەپۆشێت بە خوێن بە ڕۆژی ڕووناک. ئۆتۆمبێلەکە لە ماڵی ھاوڕێیەکی جوڵسدا دەشارنەوە کە ناوی جیمییە، کە داوا دەکات کێشەکە چارەسەر بکەن پێش ئەوەی ژنەکەی، بۆنی، بگەڕێتەوە ماڵەوە. مارسێڵەس پاککەرەوەیەک دەنێرێت، وینستن وۆڵف، کە بە جوڵس و ڤینسنت دەڵێت کە ئۆتۆمبێلەکە پاک بکەنەوە، لاشەکە لە سنووقەکەدا بشارنەوە، جلە خوێناوییەکانیان فڕێ بدەن، و ئۆتۆمبێلەکە ببەن بۆ ئاسنەواڵەفرۆشێک.

لە خواردنگەکە، جوڵس پیلانی خانەنشینکردنی خۆی لە ژیانی تاوان بە ڤینسنت دەڵێت، چونکە باوەڕی وایە کە ڕزگاربوونە «سەرسووڕھێنەر»ەکەیان لە باڵەخانەکە نیشانەیەکی دەستتێوەردانی خودایییە. کاتێک ڤینسنت لە دەستشۆرەکەیە، دوو ھاوسەر بەناوی «پەمکین» و «ھەنی بەنی» دەست دەکەن بە تاڵانکردنی خواردنگەکە و داوای جانتاکەی مارسێڵەس دەکەن. جوڵس بە شتەکانی ناوی بەسەر پەمکیندا زاڵ دەبێت و چەکی لەسەر ڕادەگرێت؛ ھەنی بەنی دەورووژێت و چەکەکەی لەسەر جوڵس ڕادەگرێت. ڤینسنت دەگەڕێتەوە و چەکەی دەخاتە سەری، بەڵام جوڵس کێشەکە چارەسەر دەکات. بەشەکەی ناو ئینجیل دووبارە دەکاتەوە، دوودڵی خۆی لەگەڵ ژیانی تاواندا باس دەکات، و ڕێ بە دزەکان دەدات کە پارەکەی ببەن و بڕۆن. جوڵس و ڤینسنت خواردنگەکە بە جانتاکەوە جێدێڵن.

پەخشکردن[دەستکاری]

وڵات پەخشکردن
 کۆریای باشوور ١٠ی ئەیلوولی ١٩٩٤
 ژاپۆن ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 سلۆڤاکیا ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 کەنەدا ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 شانشینی یەکگرتوو ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 نۆرویژ ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 فەڕەنسا ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 دانمارک ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 ئیرلەند ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 ئیتالیا ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤
 ئەڵمانیا ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
 سلۆڤێنیا ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
 سویس ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
 بەلجیکا ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
 ئوسترالیا ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
 پورتوگال ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
 سوێد ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
 ھۆڵەندا ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤
 تایوان ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤
 فینلاند ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤
 ئیسپانیا ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥
 ئەرژەنتین ١٦ی شوباتی ١٩٩٥
 پێروو ٢٤ی شوباتی ١٩٩٥
 چیلی ١ی ئازاری ١٩٩٥
 یۆنان ١ی ئازاری ١٩٩٥
 بەڕازیل ٣ی ئازاری ١٩٩٥
 ھۆنگ کۆنگ ٢٣ی ئازاری ١٩٩٥
 ئوروگوای ٣١ی ئازاری ١٩٩٥
 مەجارستان ١٣ی نیسانی ١٩٩٥
 تورکیا ١٤ی نیسانی ١٩٩٥
 پۆڵەندا ١٩ی ئایاری ١٩٩٥
 فلیپین ١٤ی حوزەیرانی ١٩٩٥
 ڕووسیا ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٩٥
 ئەستۆنیا ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥
 ڕۆمانیا ١٩٩٨

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "PULP FICTION". British Board of Film Classification. Archived from the original on May 10, 2015. Retrieved November 11, 2012.
  2. ^ ئ ا "Pulp Fiction (1994)". Box Office Mojo. Archived from the original on April 30, 2011. Retrieved May 13, 2012.
  3. ^ Waxman (2005), p. 67; Biskind (2004), p. 170; Polan (2000), p. 69; Dawson (1995), pp. 147–148.
  4. ^ See, e.g., King (2002), pp. 185–7; Kempley, Rita (1994-10-14). "Pulp Fiction (R)". The Washington Post. Archived from the original on July 9, 2017. Retrieved 2007-09-19.; LaSalle, Mike (1995-09-15). "Pulp Grabs You Like a Novel". San Francisco Chronicle. Archived from the original on January 12, 2012. Retrieved 2007-09-20.
  5. ^ "101 Greatest Screenplays". Writers Guild of America, West. Archived from the original on March 6, 2013. Retrieved November 29, 2015.
  6. ^ "The New Classics: Movies". Entertainment Weekly. 2007-06-18. Archived from the original on October 3, 2013. Retrieved 2013-09-29.
  7. ^ O'Sullivan, Michael (December 18, 2013). "Library of Congress announces 2013 National Film Registry selections". The Washington Post. Archived from the original on December 18, 2013. Retrieved December 18, 2013.
  8. ^ "Complete National Film Registry Listing | Film Registry | National Film Preservation Board | Programs at the Library of Congress | Library of Congress". Library of Congress, Washington, D.C. 20540 USA. Archived from the original on October 31, 2016. Retrieved 2020-05-08.
  9. ^ "Cinema with the Right Stuff Marks 2013 National Film Registry". Library of Congress, Washington, D.C. 20540 USA. Archived from the original on June 4, 2020. Retrieved 2020-05-08.
  10. ^ "Pulp Fiction: The Facts" (1993 location interview), Pulp Fiction DVD (Buena Vista Home Entertainment).
  11. ^ Parker (2002), p. 23.
  12. ^ See, e.g., Dancyger (2002), p. 235; Villella, Fiona A. (January 2000). "Circular Narratives: Highlights of Popular Cinema in the '90s". Senses of Cinema. Archived from the original on 2006-12-31. Retrieved 2006-12-31. Archived ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦, لە وەیبەک مەشین.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]