بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆ
بەشێکە لەدامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئێران
ناونراوە لەدوایفۆردۆ
وڵاتئێران
دابەشکاریی کارگێڕیناوچەی گوندنشینی قومروود
پۆتانی شوێن٣٤°٥٣′٨″N ٥٠°٥٩′٤٨″E
ڕووداوە بەرچاوەکانھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران حوزەیرانی ٢٠٢٥، هێرشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
بەستەری وەسفکراوhttps://www.thefp.com/p/did-iran-just-sneak-out-critical
Map

دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆ (بە فارسی: تأسیسات هسته‌ای فُردو) دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی ژێرزەمینیی ئێرانە کە یۆرانیۆم دەپیتێنێت. ئەم دامەزراوەیە بە دووری ٢٠ کم لە باشووری شاری قوم لە نزیک گوندی فۆردۆ.[١] لە شوێنێک کە پێشتر بنکەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بووە. [٢] [٣] دووەم دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانە، دوای دامەزراوەی نەتەنز.

دامەزراوەکە دەکەوێتە ناو شاخێکەوە و بە شوێنێکی قاییم دادەنرێت، بەتایبەتی لە ھێرشی ئاسمانی پارێزراوە. لەلایەن ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانەوە و لەژێر چاوەدێری سوپای پاسداران بەڕێوە دەچێت.

ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٥

[دەستکاری]

لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر ئەو دامەزراوەیە لە چوارچێوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥. ڕادەی زیانەکان ڕوون نەبووەتەوە، چونکە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ لە قووڵایی ژێر زەویدا نێژراوە. وێنە و ڕاپۆرتە مانگە دەستکردەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ھەندێک شوێنی سەر زەوی لە فۆردۆ و نەتەنز زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام دامەزراوە ژێرزەمینییەکان کە سەنتەرفیوژ و یۆرانیۆمی پیتێنراویان تێدابووە پێشێل نەکراون. ڕێکەوتی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕای گەیاند کە زیانەکانی ئەو شوێنە لە ئەنجامی لێدانەکان سنووردارە.[٤][٥]

بۆردوومانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەکە

[دەستکاری]

لە بەرەبەیانی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بە کاتی تاران، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆردوومانی سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێرانی ڕاگەیاند کە بریتین لە فۆردۆ، ئەسفەھان و نەتەنز. بۆ فڕێدانی دوانزە بۆمبی جی بی یوو-٥٧ بۆ سەر دامەزراوەی فۆردۆ، شەش فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی-٢ بەکارھێنران.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Russia 'regrets' reported Iran nuclear activity in Qom facility». هآرتس. ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. Weisman، Jonathan (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). «Iran Denounced Over Secret Nuclear Plant». The Wall Street Journal. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  3. «Underground Facilities: Intelligence and Targeting Issues». ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. https://www.aljazeera.com/news/liveblog/2025/6/13/live-explosions-reported-in-iran-amid-israel-tensions
  5. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  7. https://www.aljazeera.net/news/liveblog/2025/6/22/%d8%ad%d8%b1%d8%a8-%d8%a5%d8%b3%d8%b1%d8%a7%d8%a6%d9%8a%d9%84-%d9%88%d8%a5%d9%8a%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d9%85%d8%a8%d8%a7%d8%b4%d8%b1-%d8%b7%d9%87%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d8%aa%d8%ad%d8%b0%d8%b1