وێرانکردنی گوندە کوردنشینییەکان لە باشووری کوردستان
گوندە کوردنشینەکان لەلایەن حکوومەتی ڕژێمی بەعسەوە لە کاتی «ھەڵمەتی تەعریبکردن»ی ئەو ناوچانەی کە لە کوردستان لێکرانەوە، بەپێی ڕێککەوتنی ئۆتۆنۆمی کورد و عێراق لە ساڵی ١٩٧٠ ڕوخێنران.
مێژوو
[دەستکاری]نزیکەی ٤ ھەزار گوند لە ساڵی ١٩٧٥ەوە تا کۆتاییھاتنی شاڵاوی ئەنفال لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا وێران کران.[١][٢]
لە ماوەی ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، سەدان گوندی کوردنشین لە پارێزگاکانی باکووری نەینەوا و دھۆک وێران بوون (بە مەزەندەی شۆڕش ڕەسووڵ: ٣٦٩)، لە دەوروبەری ١٥٠ لە دیالە (بە مەزەندەی شۆڕش ڕەسووڵ: ١٥٤).
لە ساڵانی ١٩٧٧–١٩٧٨، لە وەڵامی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٥ی جەزائیر، عێراق دەستیکرد بە پاککردنەوەی بەشێک لە ناوچەکان بەدرێژایی سنووریی باکووری خۆی لەگەڵ ئێران. لە کاتی شەپۆلی یەکەمی پاککردنەوەکاندا، پێنج ڕۆژ مۆڵەتیان دا بە دانیشتووان تا ماڵەکانیان بەجێبھێڵن و دواتر ٥٠٠ گوند وێران بوون، کە زۆربەیان لە سلێمانی بوون.
لە بەھاری ساڵی ١٩٨٧ عەلی حەسەن ئەلمەجید ھۆشداریدا کە «نابێت ھیچ ماڵێک بێ وێرانکردن بمێنێتەوە» لە گوندە کوردنشینەکانی دەشتی ھەولێر. تەنھا گوندە عەرەبینشینەکان ڕزگاریان دەبوو لەم کاولکارییە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٧ سەرژمێری دانیشتووان ئەنجامدرا، کە تێیدا وەڵامدەرەوەکان تەنیا دەیانتوانی «عەرەب»یان «کورد» وەک نەتەوەی خۆیان ھەڵبژێرن؛ ھەرکەسێک ڕەتیبکاتەوە خۆی بە «عەرەب» بناسێنێت (لەوانەش کەمینەکانی وەک ئاشووری و تورکمان) بەبێ گوێدانە نەتەوەیەک بە «کورد» ناوزەد دەکرا، و کاتێک شاڵاوی ئەنفال دوای چەند مانگێک بە فەرمی دەستیپێکرد، ھەموو نا عەرەبەکان دەکرانە ئامانج.[٣] کۆی ئەو گوندە کوردنشینانەی کە لە ماوەی شاڵاوی ئەنفالدا لە ساڵانی ١٩٨٧–١٩٨٩ وێران بوون بە دوو ھەزار گوند مەزەندە دەکرێت.
ڕووداوە پەیوەندیدارە گرنگەکان
[دەستکاری]- ھەڵمەتەکانی بەعەرەبکردنی حیزبی بەعس بۆ سەر باشووری کوردستان
- ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووی چەوساندنەوەی کوردانی فەیلی
- ١٩٨٦–١٩٨٩ شاڵاوی ئەنفال
- قەیرانی ١٩٩١ی پەنابەرانی کورد
نیشتەجێکردنەوە
[دەستکاری]لە کۆتایی ساڵی ١٩٩١ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پڕۆژەیەکی بەرفراوانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی خانوو و ماڵی ١٥٠٠ گوند لە کۆی ٤٠٠٠ گوندی وێرانبووی باشووری کوردستان دەستپێکرد.
OOO[٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Black, George. Genocide in Iraq: The Anfal Campaign against the Kurds, Human Rights Watch, 1993. pg. xii, 20. ISBN 1-56432-108-8
- ↑ Roberta Cohen, Francis Mading Deng. Masses in Flight: The Global Crisis of Internal Displacement, Brookings Institution Press, 1998, pg. 63. ISBN 0-8157-1512-9
- ↑ Romano، David؛ Gurses، Mehmet (٢٠١٤). Conflict, Democratization, and the Kurds in the Middle East: Turkey, Iran, Iraq, and Syria. Palgrave Macmillan. لاپەڕە ٥١. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٧-٤٠٩٩٩-٧. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Masses in Flight: The Global Crisis of Internal Displacement, Brookings Institution Press, 1998, pg. 63. ISBN 0-8157-1512-9ISBN 0-8157-1512-9