وێرانکردنی گوندی کەلکۆم
| وێرانکردنی گوندی کەلکۆم | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ناکۆکیی تورکیا و پەکەکە |
| وڵات | تورکیا |
| جێ | کەلکۆم |
| پۆتانی شوێن | ٣٨°٢٦′٣″N ٤٠°١٢′٨″E |
| کاتی ڕوودان | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ |
![]() | |
وێرانکردنی گوندی کەلکۆم لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٢ لە قەزای پیران لە پارێزگای ئامەد لە باکووری کوردستان ڕوویدا.[١] دەسەڵاتدارانی تورکیا داوای چۆڵکردنی سەرجەم دانیشتووانی گوندەکەیان لە موختاری گوندی کەلکۆم کرد. بەڵام لەگەڵ کۆبوونەوەی خەڵکی گوندەکە لە ناوچەیەک، جەندرمەی تورکیا, بە بەکارھێنانی چەکی قورس دەستیان کرد بە تەقەکردن لە گوندنشینەکان و ماڵەکانیان. سەربازەکان ئاگریان لە ١٣٦ خانوو بەردا و وێرانیان کرد. بەشێک لە خەڵکی گوندەکە ھەڵاتن بۆ شارۆچکەکانی نزیک، بەشێکی نەناسراویان کوژران. لە ٦ی نیسانی ١٩٩٣ دەسەڵاتدارانی تورکیا گەڕانەوە و ئەو خانووانەی کە مابوونەوە و ئاگریان تێبەردا. پێش وێرانبوونی، دانیشتووانی گوندەکە پێنج سەد کەس بوو. [١]
لە مانگی تەممووزی ھەمان ساڵدا بنەماڵەیەکی پاسەوانی گوندەکان بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەیان دابوو لە سیستمی پاسەوانی گوندەکان کە لەلایەن تورکیاوە دامەزرابوو بەھۆی کوژرانی سێ ئەندام لە کاتی ھێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). [٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «The Kurds». Minority Rights Group (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Unjust, Restrictive, and Inconsistent: The Impact of Turkey's Compensation Law with Respect to Internally Displaced People: Impact of the ECtHR on provisions for Turkey's displaced». www.hrw.org. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
