ویکیپیدیا:گواستنەوەی پەڕگەکان بۆ کۆمنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گواستنەوەی پەڕگەکان بۆ کۆمنز چالاکییەکە کە تیایدا پەڕگە ئازادەکانی پڕۆژەی ویکیپیدیا دەگوازرێنەوە بۆ خەزەنەی گشتی ویکیمیدیا، کە ناوەندێکە بۆ خەزەنەکردنی پەڕگە ئازادەکان و دووبارە بەکارھێنانەوەیان لەھەر شوێنێکی پڕۆژەکانی ویکیمیدیا. کاتێک پەڕگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ ئەوێ سوودی بۆ تەواوی پڕۆژەکانی ویکیمیدیا دەبێت و دەتوانرێت لەھەر شوێنێک بێت بەکاربھێنرێتەوە.

بۆچی بیگوازینەوە بۆ کۆمنز؟[دەستکاری]

  • پەڕگەکانی کۆمنز دەتوانرێ لە ھەر شوێنێکی پڕۆژەکە بێت بەکاربێت، وەکوو ویکیپیدیا، ویکیھەواڵ، ویکیفەرھەنگ. و بە پڕۆژژەکانی تریشەوە و پەڕگەیەکی دیاریکراو تەنھا دەبێت یەکجار بەرز بکرێتەوە بۆ کۆمنز و پێویست ناکات بەبەردەوامی بەرز بکریتەوە چونکە پەڕگەکە دەتوانرێت لەلایەن ھەموو خەڵکەوە بەکاربھێنرێتەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە پەڕگەیەکی تری ھاوشێوە بکاتەوە.
  • کۆمنز پەڕگەکان بەباشی پۆلێن دەکات و ئەمەش وادەکات بتوانرێن بە ئاسانی بدۆزرێنەوە.
  • کۆمنز ڕێگە دەدات پەڕگەکان تیایدا بمێنەوە ئەگەرچی بەکاریش نەھێنرێن، بەپێچەوانەوە پڕۆژەی ویکیپیدیا ڕێگا نادات پەڕگەی بەکارنەھاتوو لەناویدا خەزەنە بکرێت بەبێ بەکارھێنان.