ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/سەرناوی بەستەری نێوانویکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێزان تا ئێستا سەرناوی بەستەری نێوانویکی ئەم ویکیپیدیایە «کوردی/Soranî» بووە. چەن جار پێشنیارکراوە بۆ گۆڕینی. پێشنیارەکان ئەمانەن:

  • کوردی
  • سۆرانی
  • کوردی (سۆرانی)
  • کوردیی ناوەڕاست
  • کوردیی ناوین

چونکو تەنیا بە ئەلفوبێی عەرەبی ئەنووسین باشتر وایە لاتینی تێدا نەبێ.

بۆ ویکیپیدیای کورمانجی پێش ئەوەی سۆرانی جیا بکرێتەوە «کوردی/Kurdî» بوو کە لەدوای سۆرانی کرا بە «Kurdî». بەڕێوبەرانی ویکیپیدیای کورمانجی پێیان وایە ئەو ویکیپیدیایە بۆ گشت شێوەزارەکانی کوردییە. ھەروا کە تا زازاکی و سۆرانیش لەوێدا پەرەیان گرتووە و پاشان جیا بوونەتەوە. بۆیە نایکەن بە کورمانجی. --ئاسۆ ٠٥:٠٤, ١٨ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

بیروڕاکان

دەرفەتی دەربڕینی بیروڕا تا ٢٩ی ٧ی ٢٠١٠ ھەیە. لە کۆتایی ئەم مانگە نەرمامێری ویکیپیدیاکان نوێ دەکرێتەوە و ئەم چەشنە گۆڕانکارییانەش جێبەجێ دەکرێن.

  • من پێم باشە بکرێت بە کوردی هەرچەندە کوردی (سۆرانی) بە دروستتر ئەزانم :) بەڵام ئەوەی یەکەمیان سادەتر و جوانترە --Ara Qadir ١٠:٣٣, ١٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • من لەگەڵ کوردی (سۆرانی)ــدام. --ئاراس نوری ١٣:١٢, ١٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • منیش کوردی.--Aza ٠٤:٥٠, ٢٠ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • یەکەم خاڵ بەکارنەھێنانی پیتی لاتین لە ناوەکەدایە؛ دووھەم خاڵ ڕاگەیاندنی زاراوەکە و لەگەڵ ئەوەشدا بەکارنەھێنانی ھەڵەیەکی باوە (سۆرانی). بۆیە بەڕای من "کوردی" لەگەڵ بەدیھێنانی خاڵی یەکەم تا رادەیەکی زۆر ئاشکرا دەکات کە زاراوەکە زاراوەی ناوەندیی کوردییە. بۆیە کوردی پێشنیاری منە. --MarMzok لـێدوان-- ١٢:٠٢, ٢٢ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • سڵاو من لەگەڵ کوردی دام. --barham ٢١:٢٠, ٢٢ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • منیش پێم باشە بکرێت بە کوردی ئەگەر چی کوردی ناوەڕاست بە دروستتر دەزانم. ھەروەھا تەواو دژ بە ھاتنی ناوی سۆرانیم.--:)چالاکلێدوان ٠٥:٣٧, ٢٣ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • منیش پێم باشە بکرێت بە کوردی چونکە بکرێت بە کوردی (سۆرانی) ئەوا دەری دەخات کە هەموو نەتەوەی کورد وەک یەک نین و جیاوازن کە ئەمەش باش نیە بۆمان واتە ڕێنەکەوتوین لەسەر ناوێک بۆ خۆمان. .جوتیار ١٣:٥٠, ٢٧ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • من کوردی به‌ باشتر ده‌زانم --Cyrus abdi ١٤:١٣, ٢٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
  • پێم وایە ئەم کێشەی شێوەزارانە لە داھاتوودا زۆر قورستر دەبێتەوە. بەڵام تا ئەو کاتە... منیش ئەڵێم کوردی. بە ئەلفوبێی عەرەبی نووسینی وشەی کوردی نیشان ئەدات مەبەست کام شێوەزارە، ھەروا کە لە زۆربەی ماڵپەڕەکانیش ئەوە دەبینین وەک: krg.org سوپاس--ئاسۆ ١٤:١٦, ٢٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

ئاکام - Result

ئاکامی ئەم ڕاپرسییە، ٨ دەنگ لە کۆی ٩، ئەمەیە: کوردی.

کاتی دەستپێکردنی ڕاپرسی: ١٨ تەمموز ٢٠١٠
کاتی کۆتایی ھاتنی ڕاپرسی: ٢٩ تەمموز ٢٠١٠، کات: ١٨:٠٠ utc
  • Result is: کوردی by 8 votes out of 9 votes in total

دەرەنجام

      • بەستەری باگەکەی: [١] | --MarMzok لـێدوان-- ١٨:٥٥, ٢٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
        • جێبەجێکرا. بۆ دیتنی ماوەیەک دەبێ ڕاوەستین. سوپاس --MarMzok لـێدوان-- ٠٧:١٢, ١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)