بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:بژار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:پشکنەری حونجەەوە ڕەوانە کراوە)
بژار
دیمەنێکی بژار کە لەگەڵ دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٠ تێھەڵکێش کراوە لەسەر بەشێکی وتاری قانع
وەسفئەو وشانەی ھەڵەی ڕێنووسییان تێدایە دەدۆزێتەوە و وشەی ڕاستیش (ئەگەر ھەبێت) بۆ ڕاستکردنەوەیان پێشنیار دەکات.
نووسەرAram
دۆخئەزموونی
یەکەم بڵاوکردنەوە٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥؛ ٣ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٥-١١-٠٢)
وەشان١٫١٫٠[١] لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
نوێکردنەوە٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥؛ ٢ مانگ لەمەوبەر
سەرچاوە
گۆکای گیتھەبbijar لە گیتھەب

بژار (بە لاتینی: Bijar) ئامڕازێکی ھەڵەچنی نیمچە خۆگەڕی ویکیپیدیایە کە بە پایتن نووسراوە و بە بەکارھێنانی فڵاسک لەسەر تووڵفۆڕج ڕاژە کراوە، و لەڕێگەی ئامڕازێکی میدیاویکی لە ویکیپیدیا دەگەیەنرێتە بەشێک لە بەکارھێنەران. لە ئێستادا ئامڕازەکە تەنیا بۆ دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٠ جێگیر کراوە.

چالاککردن و بەکارھێنان

[دەستکاری]

چالاککردن

[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی لە ئێستادا ئامڕازەکە لەژێر گەشەپێدانی زیاترە و جێگیر نییە، تەنیا بۆ ئەندامانی بەڕێوەبەران و پاسدەرانی خۆگەڕ چالاک کراوە کە دەتوانن لە ھەڵبژاردەکان ئامرازەکان ← ‍بژار: ھەڵەچنێکی نیمچە خۆگەڕ چالاکی بکەن.

بەکارھێنان

[دەستکاری]

سەرەتا، تکایە لەسەر پەڕەکانی وتووێژ مەگەر بۆ لە لێدوانی خۆت ئەگەر نا کەڵک لە بژار وەرمەگرە؛ ئەوانی تر پێیان خۆش نییە دەستکاریی لێدوانەکانیان بکەیت یان زۆر جار بە مەبەست وشەی ھەڵە بە نموونە دەنووسرێت و نابێت ڕاست بکرێنەوە.

دوای چالاککردنی ئامڕازەکە، بڕۆ سەر وتارێک و دیمەنێکی وەک وێنەکەی سەرەوە دەبینیت کە دوو بەش بۆ دەستکاریکەرەکە زیاد بووە. بەشی سەرەوە لە دوگمەیەکی سەرەکی کە نووسراوە «ڕێنووس بپشکنە» و ھەندێ بژاردە پێک دێت و بەشی خوارەوەش شوێنێکی بەتاڵە کە ڕێنماییت دەکات تا دەست بە دوگمەی «ڕێنووس بپشکنە» بنێیت. دوای ئەوەی دەست بە دوگمەکە دەنێیت:

  1. بەشی پێشەوەی ئامڕازەکە، تەواوی دەقی سەرچاوەی وتارەکە بۆ بەشی پشتەوەی ئامڕازەکە لەسەر تووڵفۆڕج دەنێرێت.
  2. لە بەشی پشتەوە دەقەکە شی دەکرێتەوە، بەڵام تەنیا ئیش لەسەر ئەو وشانە دەکات کە پیتەکانی لە «ئ، ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڕ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ۆ، ھ، ه، ە، ی، ێ» پێکھاتوون و بەمەش پێڕستێک لە تەواوی وشە کوردییەکان (بە ڕاست و ھەڵەوە) دروست دەکات. تێبینی بکە کە حسابی ھەر دوو پیتی «ھ» و «ه» کراوە، بەڵام تەنیا «ھ» لە پێشنیارەکان دەبیندرێت.
  3. دواتر وشەکان بەراوردی ئەو وشانە دەکات کە لە بنکەدراوەکە ھەن، و ئەوانەی کە لە بنکەدراوەکە ھەن بە دروست دەزانێت و ئەوانەشی کە نین بە ھەڵە.
  4. لە کۆتاییدا بەشی پشتەوە سەرجەم وشە ھەڵەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ بەشی پێشەوە و لە بەشی خوارەوەی دەستکاریکەرەکە پێڕستیان دەکات و پیشانی بەکارھێنەرەکەی دەدات.
  5. لەپاڵ ھەر وشەیەکی ھەڵە دوگمەیەک پیشان دەدرێت کە پێڕستێک لە پێشنیاری وشەی دروستی بۆ وشە ھەڵەکە (ئەگەر ھەبێت) تێدایە.

لێرەوە بەکارھێنەرەکە بڕیار دەدات کە چی بکات. بۆ نموونە:

  • کاتێک پەنجە لە ھەر وشەیەکی ھەڵە دەدەیت، ئەو وشە لە دەستکاریکەرەکە دیاری دەکرێت. ئەگەر ھەمان وشە زیاتر لە جارێک دووبارە بوویەوە، بە شێوەی سووڕ دەیاندۆزێتەوە. دوای دیاریکردنی وشە ھەڵەکە، دەتوانیت یەکسەر بە دەست بنووسیت و ڕاستی بکەیتەوە.
  • یان لە ڕێگەی دوگمەیەکی بچووکەوە کە لە پاڵی وشە ھەڵەکان دەردەکەوێت، دەتوانیت:
    • پێشنیاری ڕاست (ئەگەر ھەبێت) دیاری بکەیت و بە ھەڵەکە بیگۆڕیت.
    • وشەکە پشتگوێ بخەیت.
    • داوای زیادکردنی بکەیت تا لە بنکەدراوەکە زیاد بکرێت.

تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]

ئامڕازەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و بژاردەی ھەیە.

بەشی پێشەوە

[دەستکاری]
  • دوگمەی «ڕێنووس بپشکنە» کە دەقەکە دەنێرێت بۆ بەشی پشتەوە تا شی بکرێتەوە.
  • وشە نالەبارەکان: (دیفاڵت: ناچالاک) بەشێک لە خوارەوەی وشە ھەڵەکان زیاد دەکات کە وشە نالەبارەکان تێیدا پێڕست دەکات، کە ئەمە تەنیا بۆ بەرچاوییە.
  • کۆکردنەوە: (دیفاڵت: چالاک) وشە ھەڵە دووبارەکان کۆ دەکاتەوە و بە جارێک پیشانیان دەدات. کاتی دیاریکردنی پێشنیارێک، سەرجەم وشە دووبارەکانی ئەو وشە ھەڵەیە بۆ پێشنیارە دیاریکراوەکە دەگۆڕدرێن.
  • پێشنیارەکان: (دیفاڵت: چالاک)
    • ژمارەی پێشنیارەکان: ژمارەیەکە لە ١ تا ١٠ (دیفاڵت: ٥) کە ڕێگە دەداتە بەکارھێنەر تا ژمارەی پێشنیارەکانی پێڕستەکانی وشە دروستەکان دیاری بکات.
    • جیاوازیی لێڤنشتاین: ژمارەیەکە لە ١ تا ٣ (دیفاڵت: ٢) کە ڕێگە دەداتە بەکارھێنەر تا جیاوازیی وشە ھەڵەکە و دروستەکان دیاری بکات.
  • دۆخی سەلامەت: (دیفاڵت: چالاک) بۆ ھەمووان چالاکە و ناتواندرێت ناچالاک بکرێت مەگەر بەڕێوەبەر بیت جا:
    • لە دۆخی چالاکدا، ڕێگری لە ناردنی سەرجەم داڕێژە و پەڕگە (نەک لێدوانەکانیان) و پۆل و ئامانجی بەستەرەکان (نەک دەقەکانیان) و چەندین تاگی ئێچ تی ئێم ئێڵ و میدیاویکی دەکات تا بە سەلامەتی بیانھێڵێتەوە.
    • بەڵام لە دۆخی ناچالاکدا کە تەنیا بەڕێوەبەران دەتوانن دەستیان پێی بگات، بە ھیچ شێوەیەک دەست ناپارێزێت و ھەموو شتێک بە داڕێژە و بەستەر و پۆل و ھتد. دەنێرێت بۆیە دەبێت زۆر بە وریایی و پشوودرێژییەوە بە کاری بێنن ئەگەر نا باشترە ھەر بە چالاکی بیھێڵنەوە چونکە بۆی ھەیە ناوی داڕێژە و بەستەر و پۆلەکان بگۆڕێت و بەمەش بیانشکێنێت.
  • نوێکردنەوەی خۆگەڕانە: (دیفاڵت: ناچالاک) ئەمەیان لە جیاتیی بەکارھێنەرەکە و دوای ھەر دەستکارییەکی دەستی یانیش ھەڵبژاردنی پێشنیارێک، دوگمەی «ڕێنووس بپشکنە» دادەگرێت، بەڵام داواکارییەکی زیاتر دەنێرێت بۆ بەشی پشتەوە. لە دۆخی ناچالاک بەکارھێنەر خۆی دەبێت لە کاتی پێویست داوای نوێکردنەوە بنێرێت. ئەگەر ناچالاک بکرێت و بە دەست دەستکاریی دەقەکە بکرێت، ئەوا شوێنی وشەکان تێک دەدات و لەم کاتەدا ئاگادارییەک دەردەکەوێت کە داوا دەکات دوگمەکە داگریت تا شوێنی وشەکان نوێ بکرێتەوە و تا لە کاتی دیاریکردنی پێشنیارەکان ھەڵە ڕوو نەدات.
  • دوگمەی «ڕێکخستنەوە»: سەرجەم دۆخی بژاردەکانی بەکارھێنەران لە وێبگەڕەکانیان پاشەکەوت دەکرێن و لەڕێگەی ئەم دوگمەوە دەتواندرێت بژاردەکانیان بگەڕێننەوە بۆ باری ئاساییی ئامڕازەکە.
  • بەکارھێنەر دەتوانێت بەشێکی دەقێک دیاری بکات و تەنیا ئەو بەشەی دیاریکراوە بنێرێت بۆ بەشی پشتەوە، بەڵام ئەگەر ھیچ دیاری نەکرابوو، تەواوی دەقەکە دەنێردرێت.
  • کورتەی دەستکاری و تاگکردن: بژار بە شێوەیەکی خۆگەڕ کورتەی دەستکاریی «ڕاستکردنەوەی ھەڵەی ڕێنووسی» زیاد دەکات و تاگی bijar لە ھەر دەستکارییەک دەدات کە ڕاستکردنەوەی لە ڕێگەی پێشنیارەکانەوە تێدا کراوە. ئەمانە ڕاستەوخۆ دوای یەکەم ڕاستکردنەوە ڕوو دەدەن، کە دڵنیایی دەدات ئامڕازەکە لە دەستکارییەکە بەکارھاتووە نەک تەنیا پشکنین کرابێت بەبێ ئەوەی ھیچ وشەیەک ڕاست کرابێتەوە.

بەشی پشتەوە

[دەستکاری]

بەشی پشتەوە لەسەر bijar.toolforge.org لە تووڵفۆڕج ڕاژە کراوە. کە چەند تایبەتمەندییەکی ھەیە وەک:

  • ئامارەکانی بنکەدراوەکە لەسەر پەڕەی دەستپێک پیشان دەدات.
  • بەشێکی تایبەتی بۆ وشە داواکراوەکان ھەیە کە بەکارھێنەران لە ڕێگەی بەشی پێشەوە ناردوویانە تا لە فەرھەنگەکە زیاد بکرێن.

سیاسەتی تایبەتێتی

[دەستکاری]

بژار بە ھیچ شێوەیەک ھیچ شتێک لەسەر بەکارھێنەران پاشەکەوت ناکات و ھەڵناگرێت. ئەو دەقانەی دەنێردرێن و دەگەڕێندرێنەوە تەنیا بەکارھێنەرەکە پێیان دەزانێت. تەنیا لە کاتی ناردنی وشەکان تا لە بنکەدراوەکە زیاد بکرێن کەڵک لە user_id کە تاکە نرخی نەگۆڕی بەکارھێنەرە وەرگیراوە تا نەتوانن زیاتر لە یەک جار داوای زیادکردنی وشەیەک بکەن، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک نازانرێت کێ چی وشەیەکی ناردووە. ھەر لە بەشی پێشەوە user_id بە SHA-256 دەکرێتە کۆدێکی ٦٤ نووسەیی و ئەو کۆدە دەنێردرێت بۆ بەشی پشتەوە. دواتر لە بەشی پشتەوە ئەو کۆدە لەگەڵ وشە نێردراوەکە تێکەڵ دەکرێت و کۆدێکی تری ٦٤ نووسەییی نوێ بەرھەم دێت و تەنیا ئەمەیان لە بنکەدراوەکە پاشەکەوت دەکرێت. بەمە دەزانرێت ئەگەر کەسێک ھەوڵ بدات زیاتر لە جارێک داوای زیادکردنی وشەیەک بکات چونکە ئەو کۆدە تازەیە لە بنکەدراوەکە ھەیە. لەم کاتەدا دەتوانرێت کۆدەکە ببینرێت، بەڵام گەڕانەوەی بۆ دۆخی پێشتر و دۆزینەوەی بەکارھێنەر مەحاڵ نییە، بەڵام بە ھیچ شێوەیەکیش ئاسان نییە.

بۆ گەشەپێدەران

[دەستکاری]

بنکەدراوە

[دەستکاری]

بژار بنکەدراوەی تایبەت بە خۆی ھەیە بە ناوی s57137__bijar_p، کە بنکەدراوەیەکی گشتییە و لە بەرچاوە، بەڵام کامڵ نییە و بەرەبەرە باشتر دەکرێت. دەتوانیت:

  • لە ڕێگەی ھەر دوو ئامڕازی کواری و سووپەرسێت سەیری دراوەکانی ناوی (بۆ نموونە لە کواری ٩٩٢١٨ سەیری سەرجەم کارە سادەکان و چەند دۆخێکیان) بکەیت.
  • لە tool-db-usage بۆ bijar بگەڕێیت، و ژمارەی خشتەکان و ڕیزەکان و قەبارەی بنکەدراوەکە بزانیت.
    • لە s57137 ئامارێکی وردتر لەسەریان بزانیت.

ئەی پی ئای

[دەستکاری]

لە دۆخی ئێستادا، ڕێگە نەک ھەر بە ckb.wikipedia.org، بەڵکوو بە پێگەی تری دەرەکیش دراوە تا کەڵک لە بژار وەرگرن، بەڵام لە داھاتوودا ئەگەر زانرا پێگەکە توانای ڕاییکردنی داواکاریی زۆری نییە، ڕەنگە ڕێگەی بەکارھێنانی ئەی پی ئای لە پێگە دەرەکییەکان بگرینەوە. بڕوانە چۆنێتیی بەکارھێنانی لە گیتھەب.

ڕەخنە و پێشنیار و بەشداریکردن

[دەستکاری]

دۆخی ئێستای بژار تەنیا دەستپێکێکە و پێویستی بە پاڵپشتی و باشترکردن ھەیە. باشترین شوێنیش پەڕەی وتووێژە تا قسەی لەسەر بکرێت، بەڵام ئاسوودە بە و کەڵک لە گیتھەب وەرگرە ئەگەر دەتەوێت.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «v1.1.0». 6ی کانوونی یەکەمی 2025. لە 7ی کانوونی یەکەمی 2025 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]