ویکیپیدیا:پرسگا/ئەرشیڤی ٤
یارمەتی[دەستکاری]
تکایە چۆن بابەت بنووسم فێرکاریم بۆ دابنێم بەکارھێنەری نوێم نازانم چۆن وێنە دابنێم و خشتەی زانیاری درووست بکەم — ئەم لێدوانە لەلایەن Balen sdiq واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- سڵاو بەڕێز @Balen sdiq: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بەڕێزم دەبێت سەرەتا لە سیاسەت و ڕێساکان شارەزا بیت. ئێستا بۆ نووسینی وتار پێشنیاز دەکەم سێحربازی وتارەکان ببینیت دواتر بۆ نووسینی وتار {{سندووقی نووسینی وتار}} بەکار ببە و وتارێک یان زیاتر بنووسە. و بۆ چۆنییەتی دەستکاریکردنی ویکیپیدیاش ئێرە ببینە. بۆ خشتەی زانیاری ئێمە زانیاریدانەکانمان ھەیە، و دەتوانیت کەڵکیان لێ وەرگریت. ھەروەھا بۆ وێنە یان ھەر جۆرە پەڕگەیەکی تر دەتوانیت کەڵک لەم کۆدە وەرگریت
[[پەڕگە:Example.png|وێنۆک|Caption text]]
یان ئێرە ببینە. تکایە گەر لە ھەر شتێک تێ نەگەیشتیت یان پرسیاری دیت ھەبوو، لە کۆتاییی پەڕەکە پرسیارەکەت بنووسە وە لە کۆتاییی ھەر وتووێژێکتدا تکایە واژووەکەت بکە. بەھیواین بەکارھێنەرێکی چالاک بیت. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:١٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
کاک کارام زۆر سپاس بۆ جوابدانەوەت ئەتوانیت پێم بڵێیت واژۆ چیە چۆن درووستی بکەم وە بۆچی کاردێت — ئەم لێدوانە لەلایەن Balen sdiq واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- بەڕێز @Balen sdiq: واژوو دەکرێت بە دانانی چوار دانە لە ھێمای ~ لە کۆتاییی وتووێژەکانتدا بەوشێوەیە:
~~~~
کە بۆ ئەوەیە بەکارھێنەرانی دی بە ناوی درووست بانگت بکەن و خۆکارانە کاتی واژووەکەشت تۆمار دەکات. وە بۆ دروستکردن، لەلایەن بەکارھێنەران خۆیانەوە دروست دەکرێن. بەڵام بۆ شێواز، ڕەنگ، و جۆرەپیتەکەش لە خوارەوەی بەشی واژووە لە پەڕەی ھەڵبژاردەکاندا و دەتوانیت دەستکاریی بکەیت، بەڵام بەڕێزت نوێیت و ڕەنگە ئەمە ئەستەم بێت بۆت بۆیە ڕێت پێ دەدەم ئەوەی من کۆپی بکەیت، و دەستکاری بکە و بیکە بە واژووی خۆت، بەڵام ھۆشیار بە! ناکرێت لەخۆوە واژووی بەکارھێنەران ببەیت چوون نایاسایییە و دەبێت پێشتر مۆڵەت لە پەڕەی وتووێژەکانیان وەرگریت جا ڕێگەت پێ بدات یان نا. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٥٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
دووبارە زۆر سپاس بەڵێن صديق (لێدوان) ١٩:٠٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)
۱. ئازاد و نائازاد. ۲. ھەژمار لە کۆمنز. ۳. سەلماندنی پەڕگە[دەستکاری]
سڵاو بەڕێزان.
- مەبەست چییە لە پەڕگەی ئازاد و نائازاد؟
- بۆئەوەی وێنە/پەڕگە باربکەم لە کۆمنز ئایا پێویست دەکات ھەژماری کۆمنز درووست بکەم (خۆم تۆماربکەم) یان ھەر لەڕێگەی ھەژماری ویکیپیدیاکەم بچمە ژوورەوە؟
- ئایا ئەگەر وێنەیەک لە کۆمنز نەبێت بۆ نموونە وێنەی ھونەرمەند ( گۆرانیبێژێک)بێت، وە من بمەوێت باری بکەم لە کۆمنز لەکاتێکدا من وێنەکەم نەگرتبێت و خاوەنەکەی واتا خودی کەسایەتییەکە ڕێگەی بە من دابێت کە بڵاوی بکەمەوە ئایا من چۆن بۆ کۆمنز بیسەلمێنم کە کەسایەتی (گۆرانیبێژ)ەکە ڕێگەی بە من داوە تا بڵاوی بکەمەوە؟
ئارام بکر (لێدوان) ١٥:١٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- سڵاو @ئارام بکر: وەڵامی ژمارە یەک و سێم داوەتەوە لە خاڵی یەکەم:
- پەڕگەی ئازاد پەڕگەیەکە کە مۆڵەتنامەی پاوانی گشتی پێ دراوە، واتە دروستکەری کارەکە بە یاسایی مۆڵەتنامەیەکی پێ داوە کە ھەمووکەسێک بە ئازادی بۆ ھەر مەبەستێک بێت بەبێ پرس دەتوانێت بەکاری بێنێت. بەڵام پەڕگە نائازادەکان مافیان پارێزراوە و کۆپی ڕایتیان ھەیە. ئەمانە وەک بەرگی فیلم و ئەلبوم پۆستەر و یاریی ڤیدیۆیی و... ھتد، ئەمانە بە ھیچ جۆرێک نابێت بەرز بکرێنەوە بۆ کۆمنز و یەکسەر بە خێرایی دەسڕدرێنەوە. ئەو پەڕگانەی کە لە کۆمنز ھەمانن ھەر ھەمووی ئازادن و دەتواندرێت لە ھەموو پرۆژەکانی ویکیمیدیا و دەرەوەی ئەو پرۆژانەش بەکاربێت. ئەگەر نووسەر یان دروستکەری کارەکە ڕێگەی بە تۆ دابوو، دەبێت پەڕگەیەکت ھەبێت کە بیسەلمێنێت کە دروستکەری کارەکە لەژێر ئەو مۆڵەتنامەیەی بڵاوت کردۆتەوە لەسەری ڕێگەی پێداویت کە بەرھەمەکە بەکاربھێنیت.
- ئەم ھەژمارەی ئێستا ھەتە دەتوانیت بەکاربێنیت بۆ گشت پرۆژەکانی ویکیمیدیا—ژیـار وتووێژ ١٧:٥١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
تکایە ڕونکردنەوە کاک@Lost Whispers: (مەبەست چییە لە ھەبوونی پەڕگەیەک کە ھەبێت کە بیسەلمێنێت کە دروستکەری کارەکە لەژێر ئەو مۆڵەتنامەیەی بڵاوت کردۆتەوە لەسەری ڕێگەی پێداویت کە بەرھەمەکە بەکاربھێنیت) ئایا وێنەی من یان چی؟ ئارام بکر (لێدوان) ٢٢:٣١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- @ئارام بکر: کاتێک کە وێنەیەک لە کۆمنز بەرزدەکەیتەوە داوای مۆڵەتنامەت لێ دەکات. گەر کارەکە ھی خۆت نەبێت، و سەرچاوەت بۆ دانەنابێت دەسڕدرێتەوە. گەر کارەکە ھی خۆت نەبێت، سەرچاوەت بۆ دانابێت، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکت نەبێت بیسەلمێنێت کە دروستکەری کارەکە ڕێگەی پێداویت لەژێر ئەو مۆڵەتنامەیەی لە کۆمنز ھەڵتبژاردووە (پاوانی گشتی بۆ نموونە) ھەر دەسڕدرێتەوە. دەبێت فاییلێک ھەبێت کە بیسەلمێنێت کە دروستکەری کارەکە لەژێر فڵان مۆڵەتنامەدا ڕێگەی پێداویت پەڕگەکە بڵاو بکەیتەوە. ھیوادارم ڕوونتر بووبێتەوە.
- تێبینی: تکایە لەمەودا لە کۆتایی پەڕەکە پرسیارەکانت زیاد بکە نەک لەسەری سەرەوە. سوپاس.—ژیـار وتووێژ ٢٢:٤١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
@Lost Whispers: زۆر سوپاس کاک ژیار بۆ ڕونکردنەوەکەت، وە بۆ نوسینی پرسیاریش ئاگادارییەکەم بینی زۆریش ھەوڵم دا کە لە کۆتایی دەربچێت بەڵام ھەر لەسەری سەرەوە دەدەچێت!
تێبینی: مۆبایل بەکاردێنم لەڕێگای بینینی مۆبایلیسەیردەکەم. ئارام بکر (لێدوان) ٢٢:٥٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- @ئارام بکر: بە ھیوای بەردەوامی و کاری زۆر باش! گەر توانیت ھیچ وتارێک بگەێنیتە ئاستی وتاری باش یان گرنگتر، وتاری ھەڵبژێردراو، دەتوانیت زۆر یارمەتی ویکیپیدیا بدەیت! ھیوادارین بەردەوام بیت. سوپاس.—ژیـار وتووێژ ٢٣:٠١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
۱. کەرتی بیرکاری، ۲. وێنە، ۳. وەرگێڕان[دەستکاری]
سڵاو بەڕێزان، من بەکارھێنەرێکی سەرەتاییم و ڕۆژانە سەردانی ویکیپیدیای کوردی ئەکەم، وە ئەمەوێت زیاتر شارەزابم.
- چۆن بتوانم بەشێوەی کەرت بنووسم (سێ لەسەر شەش و ھتد...)، وە چۆن کۆدەکانی بیرکاریم دەستکەوێت؟
- ڕێگەم پێ دراوە وێنەیەک لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بێنم و لە وتارێکی ویکیپیدیای کوردی داینەم بەبێ ھیچ پرسێک؟ وەک وێنەی ئەم وتارە مورتەزا پاشایی من دامناوە. ئایا ڕێگەم پێ دراوە؟
- گریمان ئەمە وتارێکی ئینگلیزییە و من چۆن بتوانم بیکەمە کوردی و دواتر لەڕێگەی دوگمەی (گۆڕینی زمان) بچێتە سەر زمانەکانی تر؟
سەرنج: ویکیپیدیا زیڕۆ بەکاردەبەم.
ئارام بکر (لێدوان) ١٩:٥٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- @ئارام بکر: سڵاو، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. بۆ ھەر پرسیارە و بە ژمارەکە وەڵامی دەدەمەوە:
- بۆ دروستکردنی فۆرمولای بیرکاری ئەم پەڕەی یارمەتییە بخوێنەرەوە
- بەڵێ، وێنەی ھەر ویکیپیدیایەکت دەوێت دەتوانیت بە بێ پرس و بە ئازادی بەکاری بھێنیت، سەیری یارمەتی:پەڕگەکان بکە بۆ زانیاری زیاتر
- نازانم بە تەواوی مەبەستی چییە لەمەیان، بەڵام بۆ وەڕگێڕان دەکرێت ئامرازی وەرگێڕ بەکار ببەیت، بۆئەوەی بە زمانێکی تر وتارەکان بەردەست بێت پێویستە نێوان ویکی بکەیت لە ویکیدراوەوە.—ژیـار وتووێژ ٢١:١٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
زۆر زۆر سوپاس کاک ژیار. ئارام بکر (لێدوان) ٢٢:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
وێنە[دەستکاری]
چۆن وێنە دابنێم لە بابەتێکی ویکیپیدیا؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Shahid tahir واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- سڵاو (@Shahid tahir:):
- لە بەشی ئامرازەکانی پەڕەی دەستکاریی وتار کلیک لە ھێمای وێنە بکە (وێنەی خۆراوابوونێکە). لەو بۆکسەی دەکرێتەوە ناونیشانی وێنە و ڕاڤەکەی بنووسە. دەتوانی وێنەکان لە (کۆمنز) وەربگریت.
- تەماشای یارمەتی:پەڕگەکان بکە.
- لەپاش ھەر وتووێژێک ئیمزا لەیاد مەکە بەدانانی (--~~~~). «محمد طەلێدوان ١٩:٠٥، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
پەرتووکێک[دەستکاری]
تکایە دەتوانن ئەم کتابە بکەن بە کوردی ((الکتاب شمس المعارف الکبری) — ئەم لێدوانە لەلایەن 109.127.79.162 (لێدوان) واژوونەکراوە
یار مە تی[دەستکاری]
سڵاو چۆن بتوانم ژیانمە یە ک بنوسم و بلاوی بکە مە وە— ئەم لێدوانە لەلایەن Ako muhammad واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- سڵاو @Ako muhammad:، د:سنوقی نووسینی وتار بەکاربھێنە.—ژیـار وتووێژ ١٥:١٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)
- chon btwanm naxshayak (XARITA)dabgrm lagal babatakanm???! Rewan Muhammad (لێدوان) ٠٨:٤٣، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)--
- @Rewan Muhammad: دەبێت وێنەکە لە کامنز ھەبێت سەرەتا، لە کامنز بگەڕێ بۆ ئەوەی سەرەتا بزانیت کە پەڕگەکە ھەیە یان نا، سەیری یارمەتی:پەڕگەکان بکە بۆ زانیاری زیادتر.—ژیـار وتووێژ ٠٨:٤٦، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
پەرتووکی PDF[دەستکاری]
سڵاو بەڕێزم چۆن بتوانم ناوی ئەو کتێبەی کە دەمەوێ بە pdf دایگرم — ئەم لێدوانە لەلایەن Karzan Zrar واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- @Karzan Zrar: بەخێربێیت، ئێرە ویکیپیدیایە کە جێگای زانیارینامە، ھیچ کتێبێک لێرە بەردەست نیە، بەڵام کتێبەکانت چین؟ «محمد طەلێدوان ٢١:٠٨، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
PDF[دەستکاری]
سڵاو پرسیار ئایا لەم ویکیپیدیایە کتێبی pdf ھەیە بتوانرێت دایبگریت ؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Karzan Zrar xurshed واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ٧ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
- ئێرە پەرتووکخانە نییە، بەڵام بۆ ئەوە دەتوانی سەیری ویکیپەڕتووک بکەیت.—ژیـار وتووێژ ٠٨:٤٤، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
بویکیپیدیا[دەستکاری]
ئایا چؤن زانیاری بلاوبکە مە وە؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Hogr Soran واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٨:٢١، ٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
- @Hogr Soran: بەخێربێیت، فێرکاری دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە ڕوونکردنەوە دراوە، بەڵام تکایە بەتەختەکلیلی نووسین و گۆڕانکاری ئەنجام بدە، لەکاتی نووسینی وتار سەرچاوە گرنگە، ئەگەر وتارێک ھەبوو، دەتوانیت پەرەی پێبدەیت. «محمد طەلێدوان ١٨:٠٧، ٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
بابەت[دەستکاری]
سڵاو من پێویستم بە بابەتێکە ئەگەر بتوانن ھاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم
کەی بەکارھێنانی ھێزی چەکداری پاساوھێنانەوەیە ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن ئانییا واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ١٤:٢٥، ١٨ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
Yarmati[دەستکاری]
chon btwanm nawi profaylakam bgorm ??!
@Rewan Muhammad: سەیری ئێرە بکە. لەوانەیە چەند ڕۆژێک بخاێنێت. بە ئاگاداری ناوی دواتر ھەڵبژێرە، ئەم جارە ناتوانیت تاکو شەش مانگی تر بیگۆڕیت و تەنھا سێ جاریش توانای گۆڕینت ھەیە. کە داواکاریت پێشکەش کرد یەکسەر پرۆسەکە دەست پێ ناکات.—ژیـار وتووێژ ٠٠:٢٦، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
داڕێژە[دەستکاری]
سڵاو بەڕێزان.
ئایا چۆن بتوانم داڕێژەی زانیاریدانی یەکە بەکاربێنم؟ ڕاستی بەکارمھێنابوو بە ئینگلیزی و کوردیش، بەڵام بە ڕەنگی سوور دەینووسی وەک ئەمە Steradian وە ئایا من دەتوانم داڕێژەکان درووستبکەم؟ وەک داڕێژەی زانیاریدانی.... ئەگەر بەڵێ، چۆن؟ بەکوردی کردنیان پێویستە یان ڕاستەوخۆ لە ئینگلیزییەوە دایانڕێژم؟ تکایە زانیاری تەواوم ئەوێت لەسەر داڕێژە. زۆر سوپاس. ئارام بکر (لێدوان) ٢٣:١١، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- @ئارام بکر: سڵاو، دەتەوێت کام داڕێژەیە و لە چ وتارێکدا بەکاری بھێنیت؟ ئەگەر داڕێژەکان بە ڕەنگی سوور دەرکەوتن و سندوقەکە لەلای چەپی پەڕەکە دەرنەکەوت، ئەوە ئەو داڕێژەیە دروست نەکراوە. دروستکررنی داڕێژەکان کەمێک زەحمەتە و وەرگێڕانی دروست و کۆدکردنی شیاوی دەوێت و لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە دروست دەکرێن. چ داڕێژەیەکت پێویستە پێم بڵێ با بۆتی دروست بکەم.—ژیـار وتووێژ ٠٠:٤٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
@Lost Whispers: کاکە ژیار داڕێژەی ئەمەم ئەوێت، وە ئەمەوێت وتاری یەکەکان لە ئینگلیزی بکەمە کوردی بەپێی توانای خۆم بەتایبەت ئەوانەی سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکان https://en.m.wikipedia.org/wiki/Template:Infobox_unit زۆر سوپاس. ئارام بکر (لێدوان) ٠١:١٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- @ئارام بکر:
لەژێر کاردایە...—ژیـار وتووێژ ٠١:٣٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
- @ئارام بکر:
کرا: {{زانیاریدانی یەکە}} ئێستا بەردەستە بۆ بەکارھێنان. ھەر ھەڵەیەک ھەبوو لە داڕێژەکەدا لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی خۆی ئاماژەی پێ بدە.—ژیـار وتووێژ ٠١:٥٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
@Épine: سڵاو کاک ژیار! پێویستیم بە داڕێژەی Chemboxە بەڵام کەمێک زۆرە ئەگەر بتوانیت درووستی بکەیت... وە ھۆی چییە کۆدەکانی بیرکاری کارناکەن بەشێوەی وێنە سەیر دەردەکەون وەکوو: و کەرت (ڕێژەیی) و... —Aram وتووێژ ٠٨:٤٨، ١٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
- @ئارام بکر: سڵاو! {{Chembox}}ـم دروست کردووە، بەڵام ھێشتا وەرگێڕانی دەوێ و ھەوڵ ئەدەم کات بۆ ئەمەش بکەمەوە بەم زووانە، بەڵام ئێستا دەتوانیت بەکاری بێنیت. ھەر لە ئینگلیزییەوە کۆپییان بکە و دایاننێرەوە لێرە. بۆ <math>ـیش، خۆی ھەر وایە، بە شێوەی PNG دەردەکەوێ چوونکە بە HTML زۆربەی ئەم ئامرازانەی بەو کۆدە بەردەستن مەحاڵە بەکاربێن. ئەمە کێشەیەک نییە، لە ویکییەکانی تریش وایە. بە ھیوای بەردەوامی. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ٠٩:١٢، ١٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
@Épine: زۆر سوپاس بۆ وەڵامدانەوە و ھاوکارییەکانت بۆ ویکیپیدیای کوردی. تکایە ھەرکات داڕێژەی (Chembox) بە تەواوی بەردەست بوو ئاگادارم بکەرەوە.—Aram وتووێژ ٠٩:٣٣، ١٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)
پرسیار[دەستکاری]
چۆن بتوانم تەواوی داڕێژەکانی ویکیپدیا بدۆزمەوە ؟ --Gyan333 (لێدوان) ١٥:١٣، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Gyan333: ئێرە ببینە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٢٠:٥٧، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
سیاسەت[دەستکاری]
ئایا ئەمانە ھەموو سیاسەتەکانی ویکیپدیان لەمانە زیاتری لێ نییە؟ ویکیپیدیا:سیاسەتەکان_و_ڕێساکان --Gyan333 (لێدوان) ٢١:٣٣، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Gyan333: بنۆڕە {{سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا}}--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٢١:٤٩، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Gyan333: دەشتوانی لە پۆل:سیاسەتەکانی ویکیپیدیا سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ببینیت.
- تێبینی: لە داڕێژەکەدا مەرجە ئامێرەکەت لە باری کۆمپیوتەری دانابێت کە لە کۆتایی ھەر پەڕەیەک نووسراوە کۆمپیوتەر گەر نا دەرناکەوێت لە بینینی مۆبایلی. --—Aram وتووێژ ٢١:٥٨، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
نوێم[دەستکاری]
چۆن ئەتوانم بەشێوەیەکی گوونجاو بابەتەکان لە ویکیپیدیادا دابنێم— ئەم لێدوانە لەلایەن محەمەد رزگار واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- سڵاو بەڕێز @محەمەد رزگار: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! دەتوانیت داڕێژەی {{سندووقی نووسینی وتار}} بەکارببەیت، بەڵام بیرتنەچێ کە سەرچاوەی بۆ دانێیت چوون وتارە بێسەرچاوەکان دەسڕدرێنەوە. تکایە واژووش ببینە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٥:٥٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- چۆن بتوانم بابەتە کوردیەکان بەویکیپیدیای ئینگیلزیەوە ببەستمەوە (--Mhamad rzgar (لێدوان) ١٦:٤٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)).
- بەڕێز @Mhamad rzgar: دەتوانیت چاو لەو ڤیدیۆیە بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
ئەتوانم بابەتەکان لە ویکیپیدیاکانی ترەوە وەرگێرم و لە سەرچاوە بنووسم ویکپیدیای ئینگلیزی (--Mhamad rzgar (لێدوان) ٢١:٤٩، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)).
چۆن بتوانم واژوەکەم بگۆڕم
یان بەکارھێنانی ھەندێ رەنگ نموونە لە چ شوێنێک رێگە پێدراوە (--Mhamad rzgar (لێدوان) ٢٢:٠٢، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)).
وە ناشزانم لە ھەندێ شوێندا نووسینەکە ئەخاتە ئەو چوارگۆشەیەوە چی ھۆکارە بۆ ئەو چوار گۆشەیە (--Mhamad rzgar (لێدوان) ٢٢:٠٤، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)).
- بەڕێز @Mhamad rzgar: بەڵێ، دەتوانیت لە ھەر ویکیپیدیایەکی دی وتارەکان وەربگێڕیت و لێرە نووسە وەرگێڕدراوەکەت دانێیتەوە و بۆ سەرچاوەش دەتوانیت داڕێژەی {{بیرخستنەوەی ویکی}} بەکارببەیت. بۆ واژووش دەتوانیت سوود لە واژووی یەک لە بەکارھێنەرانی تر وەربگریت و ھی کێت بە دڵە کۆپی بکە و لە خۆڵەپەتانێکەت پەیستی بکە و بە دڵی خۆت ڕەنگ و جۆرەپیت (یان فۆنت) و قەبارە و ئەوانە دەستکاری بکە، بەڵام گەر بە کوردی ئەینووسیت، ئەوا فۆنتەکان کاریگەرییان نابێت، بەڵکو تەنھا لە نووسەی ئینگلیزی کاریگەری دەبێت. و لە کۆتاییدا واژووە نوێکەت کۆپی بکە و لەسەرەوە کرتە لە ھەڵبژاردەکان بکە > لە بەشی واژوو لە بۆشایییەکە پەیستی بکە و سەحێک لە چوارگۆشەی وەکوو ویکیدەق واژووەکە لەبەر چاو بگرە (بێ بەستەرێکی خۆگەڕ) بدە و پاشەکەوتی بکە. ئێستا واژووە نوێکەت پیرۆزبێت. بۆ ڕەنگیش داوا لە بەڕێز @Épine: دەکەم وەڵامت بداتەوە. سەبارەت بە پرسیاری کۆتایییشت مەبەستت لە کام وتارە کە خراوەتە ناو ئەو چوارگۆشەوە؟ گەر مەبەستت لە پەڕەکانی یارمەتی و ...ھتدیییە، ئەوا ئەوە تەنھا بۆ ڕوونکردنەوە و تێگەیشتنی بەکارھێنەران وا نووسراوە. بە تایبەت بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٣١، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
دەستت خۆشبێت کاک ئارام بەلام نازانم مەبەستت لە خۆلەپەتانێ چیە Mhamad rzgar (لێدوان)
- یەک تێبینی @ئارام بکر: نەدەبوو پێشنیار بکەیت کە @Mhamad rzgar: واژووی بەکارھێنەرانی تر کۆپی بکات. ئەمە نایاساییە و دژ بە سیاسەتەکانە. ئێستا کە ئەم برادەرە واژووەکەی منی کۆپی کردووە نابێت و بە لاساییکاری دادەنرێت. ھەرکەس ویستی گۆڕانکاری لە واژووەکەی بکات، وا باشترە یارمەتی بدرێت، نەوەکا پێشنیاری لەبەرگرتنەوەی بۆ بکرێت. ئێستا دەبێت ئەم بەڕێزە واژووەکەی بگەڕێنێتەوە سەر دۆخی جارانی یانیش خۆی کۆدێک بنووسێت (وەک چۆن من خۆم بۆ خۆمم نووسیوە).--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٣:٤٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- ئەخر کاک @Épine: تا ئێستا من لە ھیچ شوێنێک نەمبینیووە شتێکی وا بە نایاسایی دابنرێت، خۆ گەر ھەشبێت، ئەوا زۆر داوای لێبووردن لە بەڕێزت دەکەم و دەڵێم ئاگام لە شتی وا نەبووە (گەر نا من چۆن بڕیاری وا ئەدەم). دواتر، ئەو بەڕێزە بەکارھێنەرێکی نوێیە و دڵنیام داڕشتنی ئەو کۆدانە ئاسان نابێت بۆی. بۆ منیش ھەر وابوو و لە ئەوەی تۆ لەبەرم گرتەوە، بەڵام نەک کۆپی بێ و تەواو، بەدەستکارییەوە کردوومە. گەر ھەر شتێکیش بڵێیت، ئەوا پابەند ئەبم و دووبارە داوای لێبووردن ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٣:٥٤، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
کاک ئیپین ببورە جەنابتان ئەزانن من بەکارھێنەری نوێم و لە سیاسەتەکامی ویکیپیدیا شارەزانیم بۆیە من داوای لێبووردن ئەکەم ئەگەر کارێکی نایاسایم ئەنجام دابێت ھەووڵەیەم خۆم واژوویەکی گونجاو دابڕێژم سوپاس mhamad rzgar
- @Épine: سپاس بۆ لێبووردەییت و سەبارەت بە واژووی کاک محەمەدیش، ڕاستی خەتای من بوو و نەئەبوو وام بوتایە و داواش لە کاک @Mhamad rzgar:ی ئازیز دەکەم کە دەستکاری واژووەکەی بکات و با نەچێتەوە سەر ئەوەی تۆ و منیش چی دی دووبارەی ناکەمەوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٣٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
من واژووەکەم گۆڕیەوە بۆ ئاساییەکەی خۆی و پێویستیش ناکات بیگۆڕم Mhamad rzgar ٠٣:٥٢، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
ئینفۆ بۆکس[دەستکاری]
چۆن ئینفۆ بۆکس ( infobox ) دروستبکەم ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Hershedm96 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- سڵاو @Hershedm96: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! سندووقی زانیاریدانەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە دێنین و وەریان دەگێڕینە سەر کوردی. کامەت دەوێ ئاماژەی پێبکە تا دروستی بکەم. وە پرسیارەکانی داھاتووت لە کۆتایی ئێرە بکە، نەک لەسەری سەرەوە. وە لێدوانەکانت واژوو بکە بە دانانی چوار کەشە لە کۆتاییی لێدوانەکەت بەمشێوەیە:
~~~~
بۆ ئەوەی بەکارھێنەران بتوانن بە ناوی خۆت بانگت بکەن و کاتی لێدوانەکەشت لەپاڵی دادەنێت -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٠:٠٧، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
کاک ئارام ناتوانم خۆم دروستی کەم ؟Hershedm96 (لێدوان) ١٠:٣٤، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
- بەڵێ @Hershedm96:، بەڵام منیش بەتەواوی لە کاری داڕێژەکان سەر دەرناکەم، بەھەرحاڵ، بەمشێوەیە بکە: لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بنووسە (Template:ناوی داڕێژەکە) و پاشان کودەکان لەبەر بگرەوە و لە ویکیپیدیای کوردی بە ھەمان ناوی ئینگلیزییەکە بەمشێوەیە (داڕێژە:ناوی داڕێژەکە) وە ئەگەر کرا ناوەکەش وەربگێڕە بۆ سەر کوردی. ئینجا دوای دانانەوەی کۆدەکە تەنھا لەیبڵەکان وەربگێڕە بۆ کوردی و پەڕەکە پاشەکەوت بکە. جارێ ئەوەنە بەسە دواتر خۆم سەیرێکی دەکەم، بەڵام بزانە پێشتر ئەو داڕێژە دروست نەکراوە بۆئەوەی بەخۆڕایی ماندوو نەبیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١١:١١، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
دەستخۆش، ھەوڵدەیەم!Hershedm96 (لێدوان) ١٢:٣٠، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو چەندین پرسیارم ھەیە[دەستکاری]
۱-بۆت چۆن بەکاردێت وە سودی چییە لە ویکیپیدیا؟ ۲-چۆن وتارێک دەبێتە وتارێکی نایاب؟ ۳-بۆ چی ھەندێک لە وتارەکان ناتوانرێت دەستکاری بکرێت ؟ ئایە منیش دەتوانم دایبنێم؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Rasan emprator page واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- @Rasan emprator page: سڵاو لە تۆش بێت، بەپێی ژمارەکان وەڵامت دەدەمەوە:
- -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:١٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
- بۆ نموونە بۆت قوفڵە
- پرسیارێکی تریش
- ئەگەر بمەوێت باس لە ڕۆمانی the hobbit بکەم دەبێت چی بکەم بابەتێکی تر ھەیە بەو ناوەوە بەڵام باسی فیلمەکەی دەکات تکایە چارەسەری بکەن یان چارەسەرێکم پێ بڵێن؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Rasan emprator page واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- بەڕێزت وتت وتار! ئەوە وتار نییە و لە بۆشاییی ناوی ویکیپیدیایە. بۆیە ناتوانیت دەستکاری بکەیت چوون مافی پاسدراوی خۆگەڕت نییە. بۆ تێگەیشتن لە قوفڵەکان، بنۆڕە ویکیپیدیا:سیاسەتی پاراستن. بۆ نموونە بە چ ناوێک دروستی دەکەیت؟ فیلمەکە ناوی چییە؟ تکایە لەمەودا واژووەکەت بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٢٤، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
- @ئارام بکر:ڕۆمانێک ھەیە ناوی The hobbit ە وە فیلمێک ھەیە لەسەر ئەم ڕۆمانە دەرکراوە ، زانیاری دەربارەی فیلمەکەی the hobbit ھەیە لە ویکیپیدیا نەوەک ڕۆمانەکە ، ئەگەر بمەوێت زانیاری ڕۆمانەکە بڵاو بکەمەوە چی بکەم؟-- ڕاسان ٠٩:١٥، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
- لەو حاڵەتەدا دەبێت ڕوونکردنەوە بدەیت. بۆ نموونە: «دە ھابت (ڕۆمان)». شتێکی تریش، ناوەکەت لە واژووەکەتدا ھەڵەیە، تکایە rی ناوەکەت بکە بە کاپیتاڵ R. ناو لە ویکیپیدیا دەبێ وەک خۆی بنووسرێت.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٠:٤١، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
پرسیار[دەستکاری]
چۆن بتوانم لیستی تاگەکانی کە لە ویکی پیدیا بەکاردێت بدۆزمەوە؟--ڕاسان ١٨:٥٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- {{داڕێژەکانی ویکیپیدیا}} ببینە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٩:٠٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
زانیاری سرنج ڕاکئش[دەستکاری]
من زانیاری سرنج ڕاکئشم دەوئت زۆر سوپاس بۆ ئیوە — ئەم لێدوانە لەلایەن 130.193.206.240 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- سڵاو @130.193.206.240:، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! دەتوانم چۆن ھاوکاریت بکەم؟ زانیاریی سەرنجڕاکێشی وەک چی؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٩:١٧، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
پرسیارێکی گرینگ[دەستکاری]
دەتوانن ڕوونکردنەوەیەکەم بدەنێ دەربارەی چۆنییەتی کار کردنی ئەمە واتە چۆن بتوانم کار بەم کۆدە بکەم؟ تکایە زەحمەت نەبێت لە دەستکاری پەڕەکەدا کۆدەکە نوسراوە لە خوارو پرسیارەکەم وە لە پەڕە بینراوەکە نوسراوە (۰چرکە لەمەوبەر)ڕاسان ٢١:٠٦، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC) ٠ چرکە لەمەوبەر
- سڵاو @Rasan emprator page: دەکرێت بزانم لەکوێت ھێناوە و بە چ مەبەستێ دەتەوێت بەکاری بھێنیت؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
دەمەوێت وادەی شتێکم بۆدیاری بکات واتە بۆ نمونە ڕووداوێک لە 5\5\2005 بووبێت وە ئەم داڕێژەرە بەکاربێنم بۆ زانینی ماوەکەی کە تێپەڕیوە لە گەڵ گۆڕانی کاتدا.ڕاسان ١٦:٣٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- دووبارە سڵاو @Rasan emprator page: ئەم کۆدەت لە کوێوە وەدەست کەوتووە؟ ڕەنگە ئەوکات بتوانم ھاوکاریت بکەم. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٧:٣٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- بەڕێز @Rasan emprator page: دەتوانیت {{کات لەمەوبەر}} بەکاربھێنیت. بڕوانە نموونەکان. سوپاس بۆ پرسیارەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٢:١٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
ئەمە چیە[دەستکاری]
سڵاو ویستم پرسیارێک بکەم ئایە ھەڵاوارده لە بەربەستنی ئایپی مەبەستی چییە واتە بۆ چی بەکاردێت لەبارەی خوێندمەوە بەڵام هیچی لێ نەگەیشتم ..ڕاسان ١٦:١٠، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
- سڵاو لە تۆش بێت بەڕێز @Rasan emprator page: دەشێت ئێرە یارمەتیدەر ببێت. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٤٥، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو ٢ پرسیارم هەیە[دەستکاری]
- یەکەم بۆچی کاتێ بۆ وڵاتی نیوێ بمەوێ لە تەنیشتی ئاڵاکەی دەرچێ بەڵام دەرناچێت وەکوو وڵاتەکانی تر.
- دووەم من بە موبایل تەختەکلیلی گووگڵ کیبۆرد بەکاردێنم ئایا ستانداردە؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Arya sarhan واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- سڵاو بەڕێز @Arya sarhan: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بۆ پرسیاری یەکەمت ڕاستی تێنەگەیشتم و دەکرێت کەمێک ڕوونکردنەوە بدەیت؟ ھەرچی پرسیاری دووەمیشتە لێرە بۆ ھەریەک لە سیستمەکان تەختەکلیلێک پەسەندکراوە، بەڵام جی بۆردیش ھەروەک پەسەندکراوەکە بۆ سیستمی ئەندرۆید بڕێک کێشەی ھەیە وەک پیتی ھ (کە ستانداردە) و ه (کە ناستانداردە)، بەڵام دەکرێت سوود لە شریتامرازی دەستکاری وەرگریت بۆ چاکسازیی لەوانە؛ بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان > ئامرازەکان > لە بەشی دەستکاری دا دوگمەی دەستکاریی زیاتر چالاک بکە و دەتوانیت کەڵکیان لێ وەربگریت بۆ چاکسازی لە نووسە ناستانداردەکان. تکایە لەمەودوا لەکۆتاییی و لێدوانەکانتدا واژووەکەت بکە. سوپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٤٢، ٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
بۆ نموونە * عێراق
*نیووەی
Arya sarhan (لێدوان) ١٧:٥٠، ٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
- دووبارە سڵاو بەڕێز @Arya sarhan: ئێستا دەتوانیت کەڵک لە
{{ئاڵا|نیووەی}}
وەربگریت. زۆر سوپاس بۆ پرسیارەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:١٣، ٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
زۆر سوپاس بۆ وەڵام داتەوت عەزێتم دای Arya sarhan (لێدوان) ٢١:٠٣، ٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
پرسیار[دەستکاری]
چۆن بتوانم ویکیپیدیای کوردی داونڵۆد بکەم واتە بەبێ ئەنتەرنێت ئیشی پێبکەم وسودی لێ وەرگرم
Drwst krdni raport[دەستکاری]
Slaw hawreyan raporterkm pewista lasar choneti drwstkrdni ((gmail ,, email ,, yahoo ,, hotmail )) spastan akam agar btwann yarmatim ban — ئەم لێدوانە لەلایەن 62.201.241.65 واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- سڵاو بەڕێز @62.201.241.65: ویکیپیدیا وێبگەیەکی فێرکاری نییە، و ئەوەی لە ئێستادا لەدەستی ئێمە بێت بۆ بەڕێزت، بەستەردانە بە ھەریەک لەو ناوانە کە ئاماژەت پێیان داوە و ئەمانەن: ئیمەیل، جی مەیڵ، یاھوو! و ھۆتمەیل. بەھیوای سوودبینین ئەگەرچی ھەندێکیان کورتن. سپاس بۆ پرسیارەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٧:٤٥، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
داڕێژە[دەستکاری]
سڵاو چۆن داڕێژە دروست بکەم کەلە ویکیپیدیای کوردی نەبێت؟ Arya sarhan (لێدوان)
- سڵاو بەڕێز @Arya sarhan: دروستکردنی داڕێژەکان بڕێک کاری دەوێت و سەختن. بۆ نموونە دەتەوێت چ داڕێژەیەک دروست بکەیت؟ تکایە لە کۆتایی لێدوانەکانت بە چوار کەشە وەک: ~~~~ واژووەکەت بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٥٦، ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- بەڕێز @ئارام بەکر مەبەستم دانەیەک نییە زۆر جار دەمەوێ وتارێک بنووسم داڕێژەکەی لە زمانی کوردی نییە ئەگەر بە HTML درووست دەکرێ کەمێش شارەزایم لێی ھەیە.Arya sarhan (لێدوان) ٢٠:١١، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- کاک @Arya sarhan: نە، بە ئەیچ–تی–ئێم–ئێڵ دروست ناکرێن بەھەرحاڵ، تۆ وا بکە بۆ نموونە: تۆ وتارێکت لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە و تووشی داڕێژەیەکی دروست نەکراو بوویت بە ناوی داڕێژە:ناوی داڕێژە، ئەوا ڕاستەوخۆ بەستەرە سوورەکە لەبەر بگرەوە و بڕۆ لە گەڕانی ویکیپیدیای ئینگلیزیدا دای بنێرەوە، بەڵام وشەی داڕێژە بگۆڕە بۆ Template پاشان دوگمەی گەڕان داگرە و دەتبات بۆ خوودی داڕێژەکە. ئینجا لەوێ دەتوانیت سەرچاوەکۆدەکەی لەبەر بگریتەوە و لە بەستەرە سوورەکەی داڕێژەکەدا (کە لەم نموونەیەدا ئەمەیە: داڕێژە:ناوی داڕێژە) دای بنێیتەوە. ئینجا تەنیا وەرگێڕان بۆ دەقە ئینگلیزییەکان بکە (لەوانەیە ھەندێ جار کاری زیاتر لە وەرگێڕان پێویست بێت) پاشان پەڕەکە پاشەکەوت بکە. ئێستا داڕێژەکە دروست بوو. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٣:١٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- زۆر سوپاس بۆتۆ عەزێتم دا Arya sarhan (لێدوان) ١١:٥٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- @Arya sarhan:
شایەنی نییە! ھەر پرسیارێکت ھەبوو، تکایە بپرسە:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٣٤، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- @Arya sarhan:
- زۆر سوپاس بۆتۆ عەزێتم دا Arya sarhan (لێدوان) ١١:٥٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- کاک @Arya sarhan: نە، بە ئەیچ–تی–ئێم–ئێڵ دروست ناکرێن بەھەرحاڵ، تۆ وا بکە بۆ نموونە: تۆ وتارێکت لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە و تووشی داڕێژەیەکی دروست نەکراو بوویت بە ناوی داڕێژە:ناوی داڕێژە، ئەوا ڕاستەوخۆ بەستەرە سوورەکە لەبەر بگرەوە و بڕۆ لە گەڕانی ویکیپیدیای ئینگلیزیدا دای بنێرەوە، بەڵام وشەی داڕێژە بگۆڕە بۆ Template پاشان دوگمەی گەڕان داگرە و دەتبات بۆ خوودی داڕێژەکە. ئینجا لەوێ دەتوانیت سەرچاوەکۆدەکەی لەبەر بگریتەوە و لە بەستەرە سوورەکەی داڕێژەکەدا (کە لەم نموونەیەدا ئەمەیە: داڕێژە:ناوی داڕێژە) دای بنێیتەوە. ئینجا تەنیا وەرگێڕان بۆ دەقە ئینگلیزییەکان بکە (لەوانەیە ھەندێ جار کاری زیاتر لە وەرگێڕان پێویست بێت) پاشان پەڕەکە پاشەکەوت بکە. ئێستا داڕێژەکە دروست بوو. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٣:١٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
زمانی وتار[دەستکاری]
سڵاو، ئایە ئاساییە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی وشەی کوردیی باکووری یان کوردیی باشووری بەکاربێت و لەکاتی نووسینی وتاردا دەبێ نووسینەکە بە کوردیی ناوەندی پەتی بێت یان دەتوانرێ کاریگەری شێوەزار لەسەر وتارەکەدا ھەبێ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Akam Nawzad واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- @Akam Nawzad: تکایە بڕوانە وپ:نک. تکایە لە کۆتاییی لێدوانەکانتدا واژووەکەت بکە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٠٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- سپاس کاک @ئارام بکر:، بەڵام وەڵامی پرسیاری دووەمم دەستنەکەوت چونکە من مەبەستم شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندی بوو وەک ھەولێری و سلێمانی نەک زاراوە. Akam Nawzad (لێدوان) ١٥:٢١، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- کاک @Akam Nawzad: لەو ڕووەوە بەشێوەیەکی گشتی لێرەش وەک کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە دەنووسرێنەوە. ئەمە لەبەر دروست نەبوونی ناکۆکییە لەنێوانیان. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٢٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- @Akam Nawzad: لێرە شێوەزار لەکاتی نووسینی وتار بەدەرناخەین. وتووێژ باسێکی ترە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٥:٣٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- کاک @Akam Nawzad: لەو ڕووەوە بەشێوەیەکی گشتی لێرەش وەک کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە دەنووسرێنەوە. ئەمە لەبەر دروست نەبوونی ناکۆکییە لەنێوانیان. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٢٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- سپاس کاک @ئارام بکر:، بەڵام وەڵامی پرسیاری دووەمم دەستنەکەوت چونکە من مەبەستم شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندی بوو وەک ھەولێری و سلێمانی نەک زاراوە. Akam Nawzad (لێدوان) ١٥:٢١، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
زۆر سپاس @ئارام بکر: @Épine:، وەڵامەمەکەم دەستکەوت کەواتە کوردیی پەتی بەکاردێت، ھەوڵ دەدەم ھەرچ وتارێکم بینی کوردیی پەتی نەبوو دەستکاری بکەم Akam Nawzad (لێدوان) ١٥:٥٦، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
چۆن بتوانم بابەتەکان لەگەڵ ویکی زمانانى تر گرێ بدەم ؟![دەستکاری]
سەلام علیک.. چۆن بتوانم بابەتەکان لەگەڵ ویکی زمانانى تر گرێ بدەم ؟! -- Ali Abdulqadr Razany (لێدوان) ٠٩:٤٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- علیکم سلام @Ali Abdulqadr Razany: پێشتر لە پەڕەی وتووێژەکەی خۆتان پەیامم ناردووە و ڕوونم کردووەتەوە کە چۆن نێوانویکی دەکرێت. گەر ھەر تێنەگەیشتی، چاو لەم ڤیدیۆ فێرکارییە بکە. سپاس!
- -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٠:٤٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
قفل کردن[دەستکاری]
چۆن بتوانم پەڕەیەک قفل بکەم ئایا مافم ھەیە -- Muhammafb (لێدوان) ٢٢:٢٤، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- سڵاو @Muhammafb: ویکیپیدیا ئازادە و ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات، بەڵام لە ھەندێک دۆخدا بۆ بەرگریکردن لە خراپکاری پەڕەکان دەپارێزرێن. پەڕەکان تەنیا بەڕێوەبەران دەتوانن بیپارێزن و پاراستنەکەی دەستکاریی بکەن و/یان لای بەرن. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٢:٣٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
گۆڕاکاری وشە[دەستکاری]
سەبارەت بە یاریە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕاستی دا بە کایە بانگ ناکرێن پێشنیار دەکەم وشەی کایە بگۆڕدرێ بۆ یاری کۆمەڵگا وشەی یاری زیاتر بەکار دێنێت Muhammafb (لێدوان) ٢٢:٣١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- @Muhammafb: کۆمەڵگەی ویکیپیدیا تەنیا کوردی باشووری لێ نییە بەڵکوو کوردی ڕۆژھەڵاتیشی لێیە. وە ئەو وشانە لەسەر بنەمای یەکدەنگیی کۆمەڵگەوە بڕیاریان لەسەر دراوە و ئەو وشانەی کە چوونەتە پێڕستەکەوە گۆڕینیان ئەستەمە. بەھەرحاڵ، دەتوانیت لە وتووێژ:کایە بەشێکی نوێ دروست بکەیت و داواکەت پێشکەش بکەیت. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٢:٤٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
وێنە[دەستکاری]
چۆن بتوانم وێنە لەسەر پەڕەیەک دابنێمMuhammafb (لێدوان) ٠٠:٥٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- سڵاو @Muhammafb: تکایە بڕوانە یارمەتی:پەڕگەکان#چۆنێتی بەکارھێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٦:١١، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
سەرچاوە[دەستکاری]
بابەتێک دەنوسم ئەگەر سەدا سەد دڵنیا بم لە زانیاریەکان پێویستی بە سەرچاوە هەیە؟ -- Muhammafb (لێدوان) ٢٢:١١، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- سڵاو @Muhammafb: بڕوانە ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە#وتارە بێ سەرچاوەکان. ئەڵبەت ویکیپیدیا سەبارەت بە وتاری ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان توندترە وەک لەوانی تر. بەھەرحاڵ، تۆ دەتوانی بڵاوی بکەیتەوە و دوای ھەڵسەنگاندنی بڕیاری پێویستی بۆ دەدەین. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٤٩، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
کۆپی ڕایت[دەستکاری]
پەڕگەیەکم لە وتارێک زیاد کرد بەڵام سڕایەوە کۆپی ڕایتی هاتە سەر وێنەکەش لەلایەن خۆمەوە گیرا بوو -- Muhammafb (لێدوان) ٢١:٤٢، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- سڵاو @Muhammafb: ئەڵبەت نازانم کام پەڕگەیەت بارکردووە و سڕدراوەتەوە، بەھەرحاڵ، ویکیمیدیا کۆمنز شوێنی سەرجەم پەڕگە ئازادەکانە و دیارە ئەو پەڕگەیە نائازاد بووە (با خۆشت گرتبێتت) و مافی پارێزراو بووە. چ پەڕگەیەک بووە؟ گەر پێویست بکات، لە ویکیپیدیادا بۆتی بار دەکەین. لەگەڵ ڕێزی ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٨:٢٧، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)