ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئەرشیڤی ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری ئێڤەنێسێنس یەکێکە لە پوخترین وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی و پێم باشە تا ماوەیەک لە وتاری ھەڵبژێردراودا دەربکەوێت.—ژیار مێرلین وتووێژ٠٤,١٧، ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)

لەگەڵ، وتارێکی زۆرباشە، دەستیشت خۆشبێت بۆ نووسینی > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ وتارێکی ڕێکە، دەستی بەشداربووان دەگوشم. --محمد (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ وتارێکی باشە. بڕێک چاکسازیم تێدا کرد. کێشەیەکی بچووک کە ھەیەتی ھەمووی یا زۆربەی یەک بەکارھێنەر نووسیویەتی. بۆیە تکایە ئەگەر ھەرکەس کاتی ھەبوو، چاوێکی پێدا بخشێنێت و بە سەریدا بچێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٥٩، ١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ - وتارەکە باشە، بەڵام ھەڵەی ڕێنووسی تێدایە، و بۆ ئەمە پێداچوونەوەیەکی دەوێت. | سەرچیا‏١٠:٣٢، ١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ده‌ستی هه‌مموتان خۆشبێت بۆ هاوکاریه‌کانتان. کاکه‌ پیرەھەڵۆ ده‌نگدانه‌که‌ت زۆر هاوکاری ده‌کات ئه‌گه‌ر بڵێیت له‌گه‌ڵمی یاخود دژ. زۆر سوپاس.—ژیار مێرلین وتووێژ٢٢:٣٣، ١٠ی تەموزی ٢٠١٦ (UTC)
من دەنگی خۆم پێشتر عەرز کرد. تکایە ئەگەر کەس دەتوانێت زیاتر دەستکاری و چاکسازیی تێدا بکات. ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر بەستەری شکاوی تێدایە (لە بەشی سەرچاوەدا). ئەوانەش دروست بکرێت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٢، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەستەری شکاو پێموابێت مەبەستت لە پەراوێزەکان بوو ئەوانیش چاکران، دەستی کاکە Imkurd خۆشبێت، خۆشم جارێکیتر بەسەریدا چومەوە و گۆڕانکاری زیاترم تیاکردووە. سوپاس بۆ ھەموو یارمەتیەکانتان. دەستان خۆشبێت.—ژیار مێرلین وتووێژ١٨:٤٢، ١١ی تەموزی ٢٠١٦ (UTC)
لەگەڵ به‌ڕاستی وتارێکی جوانه‌ ده‌ستت خۆشبێت. Sakar Muhammad (لێدوان) ‏٢٢:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتارەکە دەنگی پێویستی ھێناوە، و گەیشتووەتە ئاستێکی باش. تکایە با بەڕێوەبەرێک ئەرک بکێشێت و دای بنێت. | سەرچیا‏٢٠:١٥، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک کوشەیرد پێموابێت کاتی ھاتووە. سوپاس. —ژیار مێرلین وتووێژ‏١٥:٠٥، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قۆڵی لێ ھەڵماڵە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٠٧، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا دەستتان خۆش > Kushared (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھاوڕێیان وتارێکی ترم ئامادە کردووە بۆ وتاری ھەڵبژێردراو بە شیاوی دەزانم، شتێکی جیاوازە و تا ئێستا لە ویکیپیدیای کوردی نەکراوە. ئێوە وتاری ڤیگنیزمتان پێ چۆنە؟ تکایە ھاوکاری بکەن لە پەرەپێدانیش. سوپاس‎—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٥:٥٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەگشتی سەرچاوەی باشی تێدابەکارهاتووە، بەڵام پێموایە هێشتا ماوییەتی پەرەیپێبدرێت. بزانین هاوڕێیانی دیکەش چی دەڵێن > Kushared (لێدوان) ‏١٦:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەن دێڕی وتارەکەم خوێندەوە. ستایلی نووسینەکەی پێویستی بە چاکسازی ھەیە. پێویستە خاڵبەندییەکەی دەستکاری بکرێت. ھەروەھا پەرەی زیاتری پێ بدرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دیتانەی پیتاگۆرسیش پێشتر پێشنیار درابوو. ئەو بە کوێ گەیشت؟ ھەرچەند ئەویش پێویستی بە چاکسازی ھەیە. بە ھەرحاڵ وەک پێشتر وتم، ئەم وتارانەی کە یەک بەکارھێنەر ھەمووی نووسیوە، ھەمیشە پێویستیان بە پیاچوونەوەی چەن کەسی تر ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە پێویستی بە پەرەپێدانە. ھیوادارم ھەمووان چاکسازی تێدا بکەن. پێموایە وتارێکی ھەڵبژێردراوی زۆر باش پێکدەھێنێت.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٧:٢٣، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستە سەیرێکی بکەن ھاوڕێیان—ژیار وتووێژ ‏١١:٣٩، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]