ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە
| سەرەکی | وتارەکانی ھەفتانە |
|
وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە هەموو هەفتەیەک، پوختەیەک لە یەکێک لە وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا لە سەرەوەی لاپەڕەی دەستپێک وەک بابەتێکی دیاریکراوی هەفتە دەردەکەوێت. وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە. |
ھەڵبژێردراوەکان: ئامرازەکان:
لێکچووەکان: |

دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.
ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو. ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە.
کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە وەک یەکەمین تاکەگۆرانی ئەلبومەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦؛ وەک تاکێکی سیدی بڵاوکرایەوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. گۆرانییەکە ژمارە ١٠ی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ی بەرکەوت و لە ٢٠ چارتی تری ناوخۆییش مایەوە. لیتیۆم وەک دووەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، و قوربانیی شیرینیش وەک سێھەم تاک لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٧، گود ئینەفیش وەک چوارەم تاک بڵاوکرایەوە، بەڵام شکستی ھێنا لە سەرکەوتن بەسەر ھیچ کامێک لە چارتەکاندا. دەرگا کراوەکە لە دوو گەشتدا سپۆنسەری کراوە، گەشتی دەرگا کراوەکە و دواتر گەشتی ئێڤەنێسێنس. (تەواوی وتار...)
وتاری ھەڵبژێردراو نایابترین وتارەکانی ویکیپیدیان کە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو نووسراون، لەگەڵ ھەموو یاسا و سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندیدا دەگونجێت و سەرچاوەی پوخت و باوەڕپێکراوی تێدایە و لە پاڵ ھەموو ئەمانەش دا ڕەچاوی ئەم چەند یاسایە دەکات:-
- وتاری ھەڵبژێردراو:
- ئ. بە باشی نووسراوە: بە شێوازێکی پێشکەوتوو نووسراوەتەوە و ڕەچاوی سیاسەتەکانی نووسینەوەی وتاری کردووە
- ب. پوختە: ھیچ ڕاستییەک و زانیارییەکی گرنگ پشتگوێ ناخات و لەسەر بابەتەکە دەمێنێتەوە
- ج. بە باشی بەدواداچوونی بۆ کراوە: ھەموو زانیارییە گەورەکانی وتارەکە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی تێدایە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان و بۆ نەھێشتنی دوودڵی، ھەر کاتێکیش پێویستی کرد تێبینی لەسەر زانیارییەکان نووسراوە
- د. بێ لایەنە: ڕووداوەکان بە بێ لایەنی باس دەکات و
- ھ. جێگیرە: گۆڕانکاری بەردەوامی تێدا ناکرێت بەھۆی شەڕە-دەستکاری بەردەوامەوە.
- لەسەر شێوازی فەرمی ویکیپیدیا نووسراوەتەوە:
- ئ. پێشەکی ھەیە: پێشەکییەکی پوختی ھەیە کە بابەتەکە کورت دەکاتەوە و خوێنەر ئامادە دەکات بۆ وردەکاری زیاتر لە بەشەکانی داھاتووی وتارەکەدا.
- ب. شێوازێکی دروستی ھەیە: ژێدەر لە سەرناوی بەشەکاندا بەکارنەھاتووە و سەرناوەکان دراماتیکی و زادەڕۆییان تێدا نەکراوە بۆ سەرنجڕاکێشانی خوێنەر.
- ج. پەڕاوێزەکانی دروستن: بە شێوەی ژێدەر سەرچاوەکان داندراون بە شێوەی <ref> وتارەکە یان دێڕەکان نەبڕدراون بۆ دانانی بەستەری دەرەکی بە شێوەیەکی نا ستاندارد.
- د. میدیای تێدایە: پەڕگە (وێنەیی و دەنگی) تێدا بەکارھاتووە لە شوێنە شیاوەکاندا بۆ ڕوونکردنەوە و باشتر گەیاندنی زانیارییەکان بە خوێنەر، وێنەکان و پەڕگە دەنگییەکان دەبێت پەیوەندییان ھەبێت بە وتارەکەوە
- درێژی: بە شێوەیەکی پوخت باسی بابەتەکە دەکات بەبێ دەرچوون لە بابەت بۆ دانی زانیاری نا پەیوەست بە خوێنەر یان بۆ درێژکردنەوەی وتارەکە
- ئ. وتارەکە کۆلکە نییە، و لە ڕاددە بەدەر کورت نییە، یان بە پێچەوانەوە.
