ویکیپیدیا:ویکیپیدیا سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:وسبنەوە ڕەوانە کراوە)

ویکیپیدیا سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە تا وەک سەرچاوە لە شوێنێکی تری ویکیپیدیا بەکاربھێنرێتەوە و ئاماژەی پێ بدرێت. لەبەر ئەوەی ویکیپیدیا شوێنێکە کە بەکارھێنەرانی دەتوانن دەستکاریی تێدا بکەن و لەلایەن ھەمووان دەستکاری دەکرێت لەھەر کاتێک و شوێنێک کە بیانەوێت، و ھەر زانیارییەک کە لە ساتێکی دیاریکراو زیادکراوە دەکرێت خراپکاری بێت، یان کارێک بێت لە گەشەکردندا بێت و تەواو نەبووبێت، یان بە شێوەیەکی سادە نادروست بێت. ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان، ئەو بابەتانەی کە لە ھەواڵەکاندا دەردەکەون، یان بابەتە سیاسی و کلتوورییەکان بە تایبەت بە ھەستیارن و دەکرێت لەم کێشەیە تێوەبگلێن. ئەو دەستکارییە لە ویکیپیدیا کراون و ھەڵەن دەکرێت لە کۆتایدا چارەسەر بکرێن، ھەرچۆنێک بێت لەبەر ئەوەی ویکیپیدیا پڕۆژەیەکی خۆبەخشییە ناتوانێت ھەموو بابەتەکانی ناوی بە وردی چاودێری لەسەر بکرێت زۆر لەو ھەڵانەی کراون لە ویکیپیدیا بە ھەڵەیی دەمێنەوە بۆ ماوەی چەن کاتژمێرێک، چەند ڕۆژێک، چەند ھەفتەیەک، تەنانەت مانگ و ساڵ. لەسەر ئەمانەش دەکرێت ھەندێک لە ھەڵەکان ھەر بە ھەڵەیی بمێنەوە و نەتوانرێن چارەسەر بکرێن. بەمەشەوە ویکیپیدیا نابێت وەک سەرچاوە بەکاربھێنرێت بۆ وتارێکی ناوەخۆی ویکیپیدیا بۆخۆی و پشت بە سەرچاوەی دەرەکی دروست دەبەستێت.