ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پرسیارە دووپاتکراوەکان
وتاری ھەڵبژێردراو چییە؟
[دەستکاری]وتاری ھەڵبژێردراو بە وتارێک دەوترێت کە دیاری کراوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا دەربکەوێت. ئەو ماوەیە لە ئێستادا بۆ ١ مانگ درێژە دەکێشێت.
جیاوازی وتاری ھەڵبژێردراو و وتارەکانی تر چین؟
[دەستکاری]وتارە ھەڵبژێردراوەکان نایابتر و باشتر و بەھێزترن لەچاو وتارە ئاساییەکانی تردا. وتارە ھەڵبژێردراوەکان زانیارییەکانیان پوختن و ھەموو سیاسەتەکان و ڕێساکان پەیڕەو دەکەن.
جیاوازی وتاری ھەڵبژێردراو و وتارەی باش چییە؟
[دەستکاری]وتارە ھەڵبژێردراوەکان لە وتارە باشەکان بەھێزترن، و وتارە باشەکانیش لە وتارە ئاساییەکانی تر چاکترن. جیاوازی سەرەکی نێوانیان ئەوەیە کە وتارە ھەڵبژێردراوەکان زیاتر کاتیان پێوە کوژراوە و ماندووبوونێکی زیاتریان ویستووە.
چۆن وتارە ھەڵبژێردراوەکان سوود بە ویکیپیدیا دەگەێنن
[دەستکاری]لە ویکیپیدیادا گرنگی دەدرێت بە کوالێتی نەک ژمارە. ھەرچەندە وتاریش کەم بێت کێشە نییە، بەڵام بەرزیی ئاستیان گرنگە. وتارە ھەڵبژێردراوەکان ھەموو وتاری ئاست بەرزن و ئەو پرۆژەیەش ھانی نووسینی وتاری ئاست بەرز دەدات.
کێ وتارەکان ھەڵدەبژێرێت
[دەستکاری]وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگە و بەشداربووان دیاری دەکرێن و دواتریش بەڕێوەبەرێک ھەڵی دەسەنگێنێت و ھەڵی دەبژێرێت.