ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئەرشیڤی ٧
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: شەقامی ئۆکسفۆرد (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: شەقامی ئۆکسفۆرد یان گەڕەکی ئۆکسفۆرد (بە ئینگلیزی: Oxford Street) ڕێگایەکی سەرەکییە لە شاری وێستمینستەر لە بەشی ڕۆژاوای لەندەن، کە دەکەوێتە نێوان ڕێگای تۆتنھام کۆرت و ماربڵ ئارچ. سنوورێکی مەعنەوی دیاری دەکات لە نێوان ناوچەکانی فیتزرۆڤیا و مارلیبۆن کە دەکەونە باکوورییەوە و سۆھۆ و مەیفەیر لە باشوورەوە. قەرەباڵغترین شەقامی بازاڕکردنە لە ئەورووپا، کە ڕۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن سەردانیکەری ھەیە، و تا ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٣٠٠ دوکانی تێدا بووە. بەشێکە لە ڕێگای گشتیی ئەی-٤٠، کە ڕێگایەکی سەرەکییە لە نێوان لەندەن و فیشگارد. ھاتوچۆی تەنھا سنووردار کراوە بۆ پاس و تەکسی. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ٢٠:٢٦، ٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ٢١:١١، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: پارکی میڵێنیەم (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: پارکی میڵێنیەم (بە ئینگلیزی: Millennium Park) پارکێکی گشتییە کە دەکەوێتە ناوچەی لووپی شیکاگۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کولتووری شیکاگۆوە بەڕێوە دەبرێت. ئەم پارکە، کە لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٤ کرایەوە، سەنتەرێکی شارستانی گرنگە لە نزیک کەناری دەریاچەی میشیگان و ڕووبەرەکەی ٩٫٩ ھێکتارە لە بەشی باکووری ڕۆژاوای پارکی گرانت. پارکەکە کە کۆمەڵێک ھونەری گشتی، شوێنی دەرەکی و شوێنی چالاکی تێدایە، لە چوار لاوە سنووردارە بە شەقامی میشیگان، شەقامی ڕاندۆڵف، شەقامی کۆڵەمبەس و شەقامی مۆنرۆی ڕۆژھەڵات. لە ساڵی ٢٠١٧، پارکی میلێنییەم بووە سەرنجڕاکێشترین شوێنی گەشتیاری لە شیکاگۆ و لە ناوچەی ناوەڕاستی ئەمریکا، ھەروەھا لە نێو دە شوێنە سەرەکییەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو بە ٢٥ ملیۆن سەردانکەری ساڵانە. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ٠٨:١٤، ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ١٣:٥١، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: سێ خوشکەکە (ئۆریگن) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: سێ خوشکەکە (بە ئینگلیزی: Three Sisters) کۆمەڵە لووتکەیەکی بورکانین کە لە ویلایەتی ئۆریگن لە ئەمریکا ھەڵکەوتوون و زۆر لە یەکەوە نزیکن. ئەم لووتکانە بەشێکن لە کەوانی بورکانی کاسکەید کە بەشێکە لە زنجیرە چیای کاسکەید لە ڕۆژاوای ئەمریکای باکوور، لە باشووری کۆڵۆمبیای بەریتانییەوە بەرەو واشینگتن و ئۆریگۆن درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە باکووری کالیفۆڕنیا. ھەر یەکەیان بەرزییەکەی لە ١٠٬٠٠٠ پێ (٣٬٠٠٠ مەتر) زیاترە و سێیەم و چوارەم و پێنجەم بەرزترین لووتکەن لە ئۆریگۆن. لە چۆڵەوانی سێ خوشکەکەدا ھەڵکەوتوون لە سنووری نێوان ناوچەکانی لەین و دێشووتس و دارستانە نیشتمانییەکانی ویلامێت و دێشووتس، نزیکەی ١٠ میل (١٦ کیلۆمەتر) لە باشووری نزیکترین شارەوە کە ناوی سیستەرزە. جۆرە ھەمەچەشنەکانی ڕوەک و گیانلەبەر لەم ناوچەیەدا دەژین، کە زۆر جار بەفری لێدەبارێت و ھەندێک جار بارانیش دەبارێت و لە نێوان وەرزەکاندا گۆڕانکاری گەورە لە پلەی گەرمی دا ڕوودەدات. چیاکان، بەتایبەتی خوشکی باشوور، جێگای سەرنجی ھەڵگەڕان و سەرکەوتنن. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ٠٨:٣٨، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ٠٧:٤١، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: بابی فیشەر (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ڕۆبێرت جەیمز فیشەر (بە ئینگلیزی: Robert James Fischer). لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٤٣–١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) گەورەمامۆستای شەتڕەنجی ئەمریکی و یازدەھەمین پاڵەوانی جیھانی شەترەنج بوو. ئەو وەک مناڵێکی بلیمەت لە شەترەنجدا، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەمین لە کۆی ھەشت پاڵەوانێتی ئەمریکای بردەوە کە ڕیکۆردێکی نوێ بوو. لە ساڵی ١٩٦٤دا، بە ئەنجامی تەواوی ١١–٠ سەرکەوت، کە تاکە ئەنجامی تەواو بوو لە مێژووی ئەو پێشبڕکێیەدا. لە ساڵی ١٩٧٢دا، بۆ پاڵەوانێتی جیھان خۆی ئامادە کرد و بە ئەنجامی ٦–٠ بەسەر مارک تایمانۆڤ و بێنت لارسێندا زاڵ بوو. دوای بردنەوەی یارییەکی تری پاڵاوتن دژی تیگران پێترۆسیان، فیشەر لە یاری کۆتاییدا لە ڕێکیاڤیک، ئایسلەندا، بەسەر بۆریس سپاسکی سۆڤیەتیدا سەرکەوت. ئەم بەرەنگاربوونەوەیە وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەکی شەڕی سارد لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتدا باسکرا و سەرنجی جیھانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا زیاتر لە ھەر پاڵەوانێتییەکی شەترەنجی پێش یان دوای خۆی. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ١٠:٣٣، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ١٩:٥٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: پلەیستەیشن ٥ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: پلەیستەیشن ٥ (بە ئینگلیزی: Playstation 5) ئامێرێکی کایەی ڤیدیۆییی ماڵەوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنتەوە پەرەی پێدراوە. لە نیسانی ٢٠١٩دا وەک جێگرەوەی پلەیستەیشن ٤ ڕاگەیەنرا و لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە وڵاتەکانی ئوسترالیا، ژاپۆن، نیووزیلەندا، ئەمریکای باکوور و کۆریای باشوور خرایە بازاڕەوە. ھەفتەیەک دواتر لە سەرتاسەری جیھاندا بڵاوکرایەوە. پلەیستەیشن ٥ بەشێکە لە نەوەی نۆیەمی ئامێرەکانی یاری ڤیدیۆیی، لەگەڵ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێسی مایکرۆسۆفت، کە لە ھەمان مانگدا خرانە بازاڕەوە. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ٠٩:٣٢، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ٠٩:٠٩، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: دۆرسێت (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دۆرسێت (بە ئینگلیزی: Dorset) شارستانێکی ڕێوڕەسمییە لە باشووری ڕۆژاوای ئینگلتەرا. سنووری لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ سۆمەرسێت، لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ویڵتشایەر، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ھامپشایەر، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دوورگەی وایت لە ئەوبەری کەناڵی سۆلێنت، لە باشوورەوە لەگەڵ کەناڵی ئینگلیزی، و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ دێڤن ھاوسنوورە. گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوون بۆرنماوسە، و ناوەندی شارستانەکەش دۆرچێستەرە. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ٢١:٤٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ٢٠:٥٣، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: فاڵکۆنز فیووری (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: فاڵکۆنز فیووری (بە ئینگلیزی: Falcon's Fury، واتا: ھەڵچوونی شەھێن) سوارییەکی جۆری بورجی داکەوتنە کە بە سەربەخۆیی ڕاوەستاوە لە پارکی یاری بوش گاردنس تامپا بەی لە تامپا، فلۆریدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم سوارییە لەلایەن ئینتەراید، کە لقێکی کۆمپانیای ئینتامینە، دروست کراوە و بەرزییەکەی دەگاتە ٣٣٥ پێ (١٠٢ مەتر)، کە دەیکات بە بەرزترین بورجی فڕێدانی سەربەخۆ لە باکووری ئەمریکا. سواربووان نزیکەی پێنج چرکە داکەوتنی ئازاد ئەزموون دەکەن و خێرایییەکەیان دەگاتە ٦٠ میل لە کاتژمێرێکدا (١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا). (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ١٥:٢٧، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
.Tessla (وتووێژ) ٢١:٣١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: مایکرۆسۆفت گەیمینگ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: مایکرۆسۆفت گەیمینگ (بە ئینگلیزی: Microsoft Gaming) بەشێکی فرەنەتەوەیی ئەمریکییە بۆ یارییە ڤیدیۆیییەکان و سەرگەرمییە دیجیتاڵییەکان، کە سەر بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە و بنکەکەی لە ڕێدمۆند، واشنتۆنە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا دامەزراوە. پێنج ناونیشانی گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی بریتین لە: ئێکس بۆکس گەیم ستۆدیۆز، بێتێسدا سۆفتوۆرکس (بڵاوکەرەوەی زێنیماکس میدیا)، ئاکتیڤیژن، بڵیزارد ئینتەرتەینمێنت، و کینگ (ئەوانەی پێشوو بڵاوکەرەوەی ئاکتیڤیژن بڵیزاردن). ئەم بەشە کۆنسڵەکانی کایەی ڤیدیۆییی ئێکس بۆکس و خزمەتگوزارییەکانی بەرھەم دەھێنێت، لەگەڵ سەرپەرشتیکردنی بەرھەمھێنان و فرۆشتن، و لەلایەن سەرۆکی جێبەجێکار فیڵ سپێنسەرەوە بەڕێوە دەبرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەرپەرشتی ئێکس بۆکسی کردووە. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ٢٠:٤٧، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ١٥:١٣، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: کڵاود (کایەی ڤیدیۆیی) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: کڵاود (بە ئینگلیزی: Cloud) کایەیەکی ڤیدیۆییی مەتەڵئامێزە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری بەرنامەی میدیای کارلێکەری زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا (یوو ئێس سی) پەرەی پێدراوە. تیمەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ دەستیان بە گەشەپێدانی یارییەکە کرد بۆ سیستمی ویندۆز، ئەویش بە بەخشینێکی ٢٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە تاقیگەی داھێنانی یاری زانکۆی یوو ئێس سی. یارییەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا وەک داگرتنێکی بێبەرامبەر بڵاوکرایەوە. تا مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٦، ماڵپەڕی میوانداری یارییەکە ٦ ملیۆن سەردانی وەرگرتبوو، ھەروەھا یارییەکە ٦٠٠٬٠٠٠ جار داگیرابوو. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ٠٨:٠٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ٢٠:٣٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: ١ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ڕێوڕەسمی ١ەمین خەڵاتەکانی ئەکادیمیا یان ئۆسکار (بە ئینگلیزی: 1st Academy Awards) لەلایەن ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو (ئەی ئێم پی ئەی ئێس) پێشکەش کرا و لەلایەن سەرۆکی ئەم ئەکادیمیایەوە، داگلاس فێربەنکسەوە بەڕێوەبرا، باشترین فیلمەکانی لە ١ی ئابی ١٩٢٧ەوە تا ٣١ی تەممووزی ١٩٢٨ ڕێزلێنا. ڕێوڕەسمەکە لە ١٦ی ئایاری ١٩٢٩دا لە نانخواردنێکی تایبەتدا لە ھۆتێلی ھۆڵیوود ڕۆزڤێڵت لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو. بلیتەکان بە نرخی ٥ دۆلار بوون (کە بەرامبەر بە ٨٩ دۆلارە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بە لەبەرچاوگرتنی ھەڵاوسانی پارە)؛ ٢٧٠ کەس بەشداری ڕووداوەکەیان کرد کە ١٥ خولەکی خایاند. ئەمە تەنھا ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئەکادیمییە کە لە ڕادیۆ یان تەلەڤیزیۆن پەخش نەکرا؛ پەخشی ڕادیۆیی بۆ ٢ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار دەستپێکرا. (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ٠٩:٤٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ٢١:٣٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: چیرۆکە سەرسووڕھێنەرەکان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: چیرۆکە سەرسووڕھێنەرەکان (بە ئینگلیزی: Amazing Stories، ئەمەیزینگ ستۆریز) گۆڤارێکی خەیاڵی زانستی بوو کە لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٢٦ لەلایەن کۆمپانیای ئێکسپێرمێنتەر پەبڵیشینگی ھیۆگۆ گێرنزباک دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد. ئەمە یەکەم گۆڤار بوو کە تەنھا تایبەت بوو بە خەیاڵی زانستی. پێشتر چیرۆکە خەیاڵییە زانستییەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە گۆڤارەکانی تردا بڵاو دەکرانەوە، لەوانەش ھەندێک کە لەلایەن گێرنزباکەوە بڵاو دەکرانەوە، بەڵام ئەمەیزینگ ستۆریز یارمەتیدەر بوو لە پێناسەکردن و دەستپێکردنی چەشنێکی نوێی ئەدەبی خێرا کە پێی دەوترا «پەڵپ فیکشن (خەیاڵی ھەرزان)». (تەواوی وتار...)
--Tessla (وتووێژ) ١٠:٢٠، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
[دەستکاری]
دژایەتی
[دەستکاری]
بێلایەن
[دەستکاری]
لێدوانەکان
[دەستکاری]- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
Tessla (وتووێژ) ٠٩:٥٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.