ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە/ھەفتانە/٣٢
ڕواڵەت

شەقامی ئۆکسفۆرد یان گەڕەکی ئۆکسفۆرد (بە ئینگلیزی: Oxford Street) ڕێگایەکی سەرەکییە لە شاری وێستمینستەر لە بەشی ڕۆژاوای لەندەن، کە دەکەوێتە نێوان ڕێگای تۆتنھام کۆرت و ماربڵ ئارچ. سنوورێکی مەعنەوی دیاری دەکات لە نێوان ناوچەکانی فیتزرۆڤیا و مارلیبۆن کە دەکەونە باکوورییەوە و سۆھۆ و مەیفەیر لە باشوورەوە. قەرەباڵغترین شەقامی بازاڕکردنە لە ئەورووپا، کە ڕۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن سەردانیکەری ھەیە، و تا ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٣٠٠ دوکانی تێدا بووە. بەشێکە لە ڕێگای گشتیی ئەی-٤٠، کە ڕێگایەکی سەرەکییە لە نێوان لەندەن و فیشگارد. ھاتوچۆی تەنھا سنووردار کراوە بۆ پاس و تەکسی. (تەواوی وتار...)