بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:شێواز/ڕێکخستنی وتار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
An article with a table of contents block and an image near the start, then several sections
نموونەی دەقی سەر وتار (بۆ بینینی ڕوونتر کرتە لە وێنەکە بکە)

ئەم ڕێنمایییە شێوازی تایبەتی وتارەکانی ویکیپیدیا دەخاتە ڕوو، لەوانە، ئەو ھۆیانەی کە وتارێک بەزۆری ھەیەتی، ڕێکخستنی بەشەکانی وتار و شێوازی فۆرماتکردنی ڕەگەزە جیاوازەکانی وتار. بۆ ئامۆژگاری سەبارەت بە بەکارھێنانی مارکئەپی ویکی، سەیری یارمەتی:دەستکاریکردن بکە؛ بۆ ڕێنمایی سەبارەت بە شێوازی نووسین، سەیری وپ:شێواز بکە.

ڕەگەزە سەرەکییەکانی وتار

[دەستکاری]

وتارێکی سادە لانیکەم دەبێت بەشی سەرەکی و سەرچاوەکانی ھەبێت. ئەم پێڕستەی خوارەوە بەشە زیادە ستانداردەکان لە وتارێکدا لەخۆ دەگرێت. پێویست ناکات وتارێکی تەواو ھەموو یان زۆربەی ئەم ڕەگەزانەی بۆ دابنرێت.

  1. پێش نووسینی ناوەڕۆکی وتار
    1. کورتە وەسف (بە {{وەسف}})
    2. {{دەرخستنی ناونیشان}}، {{Lowercase title}}، {{ناونیشانی لار}}
    3. سەرنووس
    4. {{Featured list}}، {{وتاری ھەڵبژێردراو}} و {{وتاری باش}}
    5. تاگەکانی سڕینەوە و پاراستن (ھۆشدارەکانی پسخ، سپ و وبس)
    6. تاگەکانی ڕاگرتن، خاوێنکردن و مشتومڕ
    7. سندووقی زانیاریدان
    8. داڕێژەکانی ڕاگرتنی زمان
    9. وێنەکان
    10. داڕێژەکانی ڕێدۆزیی سەرپەڕە (داڕێژەکانی شریتەلا)
  2. ناوەڕۆکی وتار
    1. بەشی دەستپێک (یان بەشی ناساندن)
    2. پێڕستی ناوەڕۆک
    3. لەش
  3. پاشکۆکان
    1. بەرھەم یان بڵاوکراوەکان (تەنیا بۆ ژیاننامەکان)
    2. ئەمانەش ببینە
    3. تێبینییەکان و سەرچاوەکان (دەکرێ ئەمە بکرێتە دوو بەشی جیا)
    4. وردتر بخوێنەوە
    5. بەستەرە دەرەکییەکان
  4. بەشی کۆتایی
    1. {{شریتی دەروازە}} (یان {{Subject bar}})
    2. {{Taxonbar}}
    3. {{زانیارییە کتێبخانەیییەکان}}
    4. پۆتانە جوگرافییەکان (ئەگەر لە سندووقی زانیاریدان نەبوو)
    5. پۆلێنکردن
    6. {{چاککردنی پۆلەکان}} یان {{بێپۆل}}
    7. داڕێژەکانی کۆلکە

نموونە

[دەستکاری]

ئەمەی خوارەوە نموونەیەکی زۆر سادە پیشان دەدات:

{{وەسف|کورتەی وەسف لێرە دابنێ}} (ئەگەر لە توانادا بوو، کورتەیەک بۆ وتارەکە بنووسە. نموونە: دیپلۆماتکارێکی کورد 'بوو' لە فەڕەنسا)

{{سندووقی زانیاریدانی وتار}} (سندووقی زانیاریدان پێویستە لە سەرەوەی ناوەڕۆکی وتار دابنرێت)

دەستپێکی وتار/ناساندنی وتار (دەست بە نووسینی وتارەکە بکە، ئەوەی گرنگە و پەیوەستە بە ناوەڕۆکی وتارەکە لێرە دای بنێ)

== بەشی یەکەم ==
ئەگەر بەشێکی وتارەکە پەیوەست بوو بە بابەتێکی دیاریکراوەوە کە شایەنی ئەوە بێت چاوی بخرێتە سەر (بۆ نموونە، ژیاننامە یان مێژوو)، ئەوە دەبێت بەشی تایبەتی لێوە بێ و بەجیا لەناو وتارەکە باسی لێوە بکرێ. نموونە: جوگرافیای شار، ژیانی تایبەتیی گۆرانیبێژ، پێکدادانی سەربازی.

=== ژێربەشی بەشی یەکەم ===
ئێرە ژێربەشێکە کە لە بەشەکەی سەروو خۆی دروست بووە، کاتێک پێویستە ئێرە دروست بکرێ کە سەربەشەکەی فراوان بێ و باس لە بابەتی جوداتر بکا، وەک گوند، گەڕەک و کۆڵانەکانی شارێک، یان جیاکردنەوەی مێژووی شوێنێک بەپێی سەردەم یان ساڵەکان.

==== ژێربەشەکانی تر ====
ئێرەش سەر بە بەشەکەی سەرووی خۆیەتی (ژێربەشی بەشی یەکەم) کاتێک پێویستە دروست بکرێ، کە ژێربەشەکەی سەروو خۆی بابەتی گرنگتر لەخۆ بگرێ و شایەنی بەشی خۆی بێ، وەک گوندێکی تایبەت یان کۆڵانێکی مێژوویی (بەڵام زۆر جار ئەمە کەم دەبینرێت).

== ئەمانەش ببینە ==
بەستەری وتارەکانی تری ویکیپیدیا کە پەیوەندیدارن بە وتارەکەوە بە ھێمای * پێڕست بکە و لێرە دایان بنێ، بەڵام وریا بە بەستەری وتارێک دامەنێ کە لە وتارەکە خۆی بەستەری پێ درابێت.

== تێبینییەکان ==
{{تێبینییەکان}} (ئەگەر وتارەکە {{تێبینی}} بگرێتە خۆی)

== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
بەڵگەھێنانەوە و ئەو سەرچاوانەی لە وتارەکە بەکارت ھێناون، بە دانانی {{سەرچاوەکان}} لەژێر بەشی سەرچاوەکان، دیار دەکەون و خوێنەران دەتوانن بزانن کە بە کام بەڵگەی کتێب، کەسایەتی یان ھەواڵێک ئەم وتارە ساز کراوە.

== وردتر بخوێنەوە ==
گەر کتێبێک یان بەستەرێکی دەرەکی ھەبوو کە لە ناوەڕۆکی وتارەکەی ئێرە باشتر زانیاری دابوو، لێرە دای بنێ.

== بەستەرە دەرەکییەکان ==
{{پۆلی کۆمنز}} (یان پڕۆژەخۆشکەکانی تر بەپێی پێویست)
بەپێی پێویست ھەرچی بەستەرێکی دەرەکی ھەبوو لە وێبگەی فەرمی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ھەواڵ، زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، یان دیدار و بەڵگەفیلم لەبارەی ناوەڕۆکی وتارەکە، لێرە دای بنێ (بەڵام دەبێت بەتەواوی پەیوەندیدار بێت بە ناوەڕۆکی وتارەکە)

داڕێژەکانی تر…

{{زانیارییە کتێبخانەیییەکان}} (ئەگەر بەردەست بوو)
{{شریتی دەروازە}} (ئەگەر دەروازەی پەیوەندیدار ھەبوو)
{{کۆلکە}} (تەنیا ئەگەر وتارەکە کورت بوو)

پۆلەکان

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]