ویکیپیدیا:زۆر زووە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەگەرچی ھەندێک جار مشتومڕ و گفتوگۆ ھەیە لەسەر مانەوەی وتارێک لە ویکیپیدیا، ھەرچۆنێک بێت ھەندێک جار ھێشتا زۆر زووە بۆ ئەوەی بابەتێک وتاری لەسەر بکرێتەوە لە ویکیپیدیا، بە گشتی نووسینی وتار لە ویکیپیدیا داوا دەکرێت کە پشت بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و سەربەخۆ ببەستێت و بایەخدار بێت کە ڕاستەوخۆ پشتگیری لە وتارەکە دەکات. ویکیپیدیا تۆپێکی کریستاڵی نییە کە وێنەدانەوەی گشت شتێک بێت، یاخوود کۆکراوەی ناوەڕۆکە بێسەرچاوەکان نییە، ئیسنایکلۆپیدیایەکە کە پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەبەستێت، ئەگەر بۆ بابەتێک سەرچاوە بەدەست نەبوون، ئەوە وا دەبینرێت کە ھێشتا زووە بۆ ئەوەی وتارێکی لەسەر بنووسرێت لە ویکیپیدیا.

سەلماندنیبوون[دەستکاری]

بۆ ئەوەی وتارێک دروست بکرێت، بابەتەکەی پێویستە بایەخدارییەکەی سەلمێنراو بێت لەڕێگەی دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان. ھەنێکجار، بابەتێک لەوانەیە لەلای تۆ بایەخدار بێت، بەلام لەوانەیە سەرچاوەی پێویست نەبێت بۆ سەلماندنی بایەخدارییەکەی. لەم حاڵەتەدا لەوانەیە ھێشتا زۆر زوو بێت بۆ ئەوەی وتارێکی تەواوی لەسەر بنووسرێت.

ئەمە بەسەر ڕووداوە نوێیەکان، خەڵک، بەرھەمە نوێیییەکان، یان ھەر بابەتێکی تر کە بەم زووانە ڕووی داوە یان ڕوودەدات جێبەجێ دەبێت تەنانەت دۆزینەوەی کەلەپوورە مێژوویییەکانیش کە ھێشتا بەتەواوی نەسەلمێنراوە ھەمان شتە.