ویکیپیدیا:دەستپێک/لە ھەواڵەکاندا
لە ھەواڵەکاندا

وێنەی باڵەخانەیەکی ڕووخاو بەهۆی بوومەلەرزەوە، ئامەد.
- ٦ی شوبات - بومەلەرزەیەک (لە وێنەکەدا) بە گوڕی ٧.٨ پلە تورکیا و سووریای گرتەوە، و بەهۆیەوە لانیکەم ١١ هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٤ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
- ٢٥ی کانوونی دووەم – کریس هیپکینز لە شوێنی جاسیندا ئاردێرن وەک سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند و سەرۆکی پارتی کرێکاران دەستبەکاربوو.
- ١٩ی کانوونی دووەم – هەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری چوارەم نازناوی پاڵەوانییەتی کەنداو ٢٥ی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە.
- ٦ی کانوونی دووەم – ئاھەنگی کردنەوەی جامی ٢٥ی کەنداوی عەرەبی لە شاری بەسرە، عێراق دەستی پێکرد.
- ٣١ی کانوونی یەکەم – پاپای پێشووی ڤاتیکان، بێنێدیکتی شازدەیەم لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٢٩ی کانوونی یەکەم – پێلێ یاریزانی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.