ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان/سەر

پەڕەی protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داواکردنی مافەکان
ئەم پەڕەیە ڕێگە بە بەڕێوەبەران دەدات داواکردنی مافەکانی بەکارھێنەران بەڕێوەبەرن. بەڕێوەبەران توانای پێدانی مافی پاسدەر، پاسدەری خۆگەڕ، ئۆتۆو ویکی براوزر، پەسندکراو، گەڕاندنەوە، بارکردن، گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر و ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی بە بەکارھێنەران بدەن.
ئەو بەکارھێنەرانەی کە داوای مافەکان دەکەن پێویستە بزانن ئەو مافەی داوای دەکەن کاری چییە و چۆن کار دەکات و دەبێت زانیارییەکانی خوارەوە بە وردی بخوێننەوە. ھەموو بەکارھێنەران ڕێنمایی کراون کە دووبارە سەردانی پەڕەکە بکەنەوە دوای ماوەیەک بەسەر تێپەڕبوونی داواکارییەکەدا، چوونکە زۆرجار ئاگادار ناکرێنەوە لەسەر وتووێژ و بەڕێوەبردنی مافەکان. ھەر کەسێک لێرە داواکاریی پێشکەش بکات پێویستە ئاگادار بێت کە لەوانەیە داواکارییەکەیان زوو وەڵام نەدرێتەوە و ماوەیەکی پێ بچێت.
داواکارییە کۆنەکان لە ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان/ئەرشیڤ ئەرشیڤ دەکرێت.

مافەکان

لێرە بەڕێوە دەبرێت

گرووپی بەکارھێنەران

  • پاسدەر (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): مافێکی نوێیە کە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات تا پەڕەکان وەک پاسدراو نیشان بکات. ئەوەیان دەکەوێتە سەر بەڕێوەبەرەکە کە مافەکە بە کاتی یان ھەمیشەیی دەدات.
  • پاسدەری خۆگەڕ (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): مافی بەکارھێنەریی پاسدانی خۆگەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاروباری پاسدانی پەڕە نوێکانە و دەبێتە ھۆی نیشانکردنی خۆگەڕی ئەو پەڕانەی بەکارھێنەرانی پاسدەری خۆگەڕ دروستی دەکەن. ئەمە یانی بەکارھێنەر جێگای متمانەیە کە بابەتی نابەجێ و نەگونجاو پێشکێش ناکات یان بە دەربڕینێکی تر، بەکارھێنەرێکی بابەتێکی نوێ پێشکێش دەکا، بابەتەکەی زۆر جاران ئەوەندە باش ھەیە ھەتا ھەموو ئەوانەی کە دوایی دروستی دەکا پەسند بکرێ.
  • ئۆتۆو ویکی براوزر (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): دەستکاریکەرێکی نیمچەخۆگەڕی میدیاویکییە بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز، کە بۆ کردنی ئەرکە دووپات و وەڕەزکەرەکان تا خێراتر و ئاسانتر بکرێن دروست کراوە.
  • پەسندکراو (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): جاری وایە پێویستە ھەندێک ھەژمار بەر لە کاتی پەسندکرانی خۆگەڕ، پەسەند بکرێن. گرووپی بەکارھێنەرانی پەسندکراو ھەموو مافەکانی زڕ-گڕووپی پەسندکراوی خۆگەڕی ھەیە و تەنیا جیاوازییەکەی لەوەدایە لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە لە کاتی پێویست دەدرێتە بەکارھێنەران. ئەم مافە پێویست نییە بدرێتە بەکارھێنەرێک کە پەسندکراوی خۆگەڕە چون ھەموو مافەکانیان یەکە.
  • گەڕێنەرەوە (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): گەڕاندنەوە تایبەتمەندییەکی نەرمامێری میدیاویکییە و لەسەر ویکیپیدیا بەڕێوەدەچێ. ئەم ئامرازە دوایین دەستکارییەکانی بەکارھێنەر لەسەر پەڕەیەک بە تاقە کرتەیەکی ماوس پووچەڵ دەکاتەوە. لەسەر ویکیپیدیا، گەڕاندنەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە نابەجێکان وەکوو خراپکاری کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
  • بارکەر (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): بارکەرەکان یەکێک لە ئاستەکانی دەستەڵاتی بەکارھێنەر لەسەر ویکیپیدیایە. ئەم مافە بۆ بارکردنی پەڕگە لەسەر ویکیپیدیای کوردی دانراوە. بارکەرەکان ئەم مافی بارکردنی پەڕگە (وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ و…) لەسەر ویکیپیدیای کوردی، بارکردنی وەشانێکی نوێی پەڕگە و گواستنەوەی پەڕگەکانیان ھەیە.
  • گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): ھەروەھا ناسراوە بە خامۆشکەری ڕەوانەکەر، مافێکە کە ھەندێک لە بەکارھێنەران ھەیانە. ئەم مافە ڕێگە بە بەکارھێنەرەکان دەدات کە ڕەوانەکەر بەجێ نەھێڵن لەکاتی گواستنەوەی پەڕەیەک، بە پیشاندانی سندوقێک کە پرسیار دەکات ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ بھێڵدرێت یان نا. ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئەم مافەیان نییە و پەڕەیەک دەگوازنەوە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ دەھێڵن.
  • ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): مافی ھەڵاوردە لە بەربەستی ئایپی مافێکە کە بەڕێوەبەران بە گشتی ھەیانە و بەکارھێنەرانی ئاسایی نییانە. زۆر جار وا پێویستە کە ناونیشانێکی ئایپی بەربەست بکرێت و ئەم بەربەستنە بەکارھێنەرانی تۆمارکراو و نەناسراویش بگرێتەوە. ئەو بەکارھێنەرانەی ھەژمارییان ھەیە و جێباوەڕن و ئایپییەکەیان بەربەست کراوە لەوانەیە ئەم مافەیان پێ بدرێت تاکوو لە بەشداربوون لە ویکیپیدیا بەردەوام بن. ئەم مافە کاتییە و تەنیا بۆ تێپەڕاندنی کێشەی بەربەستکردنەکە دەدرێت، و لە کاتی کۆتایی ھاتنی کێشەکە لە بەکارھێنەر دەسێنرێتەوە.
  • بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان مافێکە کە ڕێگە بەبەکارھێنەر دەدات بەسەر ئەو دەستکارییانە دا بچێتەوە کە لە وتارێک کراون و ھێشتا بڵاو نەکراونەتەوە، ئەو مافە ڕێگە بەبڵاوکردنەوەی دەستکارییەکە دەدات دوای پەسەندکردنی.

لە شوێنی تر بەڕێوە دەبرێت

سەندنەوەی ماف

ئەگەر دەتەوێت یەکێک یان زیاتر لە مافەکانی خۆتت لێ بسەندرێتەوە (جگە لە مافی بەڕێوەبەرایەتی)، تکایە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرێک ببەستە. ئەگەر دەتەوێت مافی بەڕێوەبەرایەتیت لێ بسەندرێتەوە، پێویستە سەرەتا لە دیوەخان وتووێژ بکەیت و ئەم باسە ببەیتە مێتاپیدیا.

پڕۆسە

داواکاران

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، کرتە لەسەر «زیادکردنی داواکاری» بکە لەژێر بەشی مافی خوازراو و ھۆکارێک بۆ داواکردنی مافەکە بنووسەرەوە. ھەموو بەکارھێنەران دەتوانن لێدوان بنووسن و داوای ماف بکەن، بەڵام ھەمووان مافیان پێ نابەخشرێت.

بەڕێوەبەران

بەڕێوەبەران دەتوانن ھەر کامێک لەو مافانەی لەسەرەوە باس کران بە بەکارھێنەران بدەن بەو مەرجەی سەرەتا بەسەر دەستکارییەکانیاندا بچنەوە و سەیری مێژووی بەشدارییەکانیان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارھێنانی ئەم مافانە. لەگەڵ ھەر داواکارییەکدا چەند بەستەرێک لە تەنیشت ناوی داواکەرەکەوە دادەندرێت بۆ ئاسانکاری لە بەسەرداچوونەوەی بەشدارییەکانی پێشووی بەکارھێنەر و لۆگەکانی. ئەگەر ھاتوو داواکارییەکە سەرکەوتوو بوو، پێویستە بەڕێوەبەر داڕێژەی {{کرا}} دابنێت، ئەگەر ھاتوو ڕەت کرایەوە، پێویستە {{نەکرا}} دابنێت ڕاستەوخۆ لە بەشی داواکارییەکەدا.