ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە/سیاسەت و ڕێساکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیاسەت و ڕێساکانی داواکردنی پەڕگەیەک لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ئەم سیاسەت و رێسایەی ئێرە تەواو پشت بە سیاسەت و رێساکانی ویکیپیدیا دەبەستێت، لە ویکیپیدیادا لە کاتی بارکردنی وێنە زۆر گرینگە کە بزانیت ئەو وێنەیەی باری دەکەیت کێ خاوەنییەتی و بۆ کێ دەگەڕێتەوە، کاتێک تۆ وێنەیەک دەھێنیتە ویکیپیدیا تۆ بەرپرسیت لە ھێنانی و پێویستە مۆڵەتنامەی وێنەکەت لابێت مەگەر وێنەیەک بکەوێتە ژێر پاوانی گشتی، لە ھەر حاڵەتێک کە وێنەیەک بێ مۆڵەتنامە دەبێت ڕاستەوخۆ دەبێت بسڕدرێتەوە لەژێر پێوەری سڕینەوەی سخ-٤ یاخوود لەوانەیە بتەوێت ماوەیەک بدەیت بە ھێنەری وێنەگبۆ ئەوەی بەسەرداچوونەوەیەک بۆ وێنەکەی بکات و کێشەکان چارەسەر بکات بە بەکارھێنانی داڕێژەی:بێ_مۆڵەت.

بۆ داواکار[دەستکاری]

ھەر بەرھەمێک بھێنیتە ناو ویکیپیدیا پێویستی بە مۆڵەتنامەیە مەگەر بەرھەمێک بچێتە ژێر پاوانی گشتی.


بۆ بارکەر[دەستکاری]

لەبیرت بێت ھەر بەرھەمێک دەھێنیتە ویکیپیدیا پێویستە بەپێی سیاسەتی بارکردنی وێنە مۆلەتنامە و زانیارییەکانی تەواو بێت کە لەلایەن داواکارێک دابین دەکرێت بۆت، داوایەک ڕەتدەکرێتەوە کە زانیارییەکانی تەواو نین، یاخوود پێویستی بە زانیاریی زیاتر ھەیە، ئەگەر ڕەتکرایەوە بۆ بەکارھێنەری داواکار ڕوونبکەوە کە بۆچی ڕەتکرایەوە؟، وە چی کەمە؟، و لەوانەیە بتەوێت ڕەوانەی ((ئێرەی)) بکەیت بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر بزانێت لەبارەی بارکردنی بەرھەمێک لە ویکیپیدیا.

بەڕێوەبردن[دەستکاری]

بەڕێوەبردنی بەشەکانی (تۆماربووان، ئەندامان، پڕۆژە) بەڕێوەبەران و بارکەرانی ئاست ھەڵبژێردراو ڕێگەیان پێدراوە بۆ ئەوەی چاودێری و چالاکیی لەم بەشە تایبەتانە بکەن.

سیاسەت[دەستکاری]

ئامانج[دەستکاری]

  • بۆ پشتگیریکردنی ئینسایکلۆپیدیای ویکیپیدیا کە ئامانجی خستنەڕووی ناوەڕۆکی ئازادە کە لەلایەن ھەموو بەکارھێنەرێک بەکاربێت
  • بۆ کەمکردنەوەی کێشەی یاسایی بە کەمکردنەوەی بەرھەمی ناوەڕۆک نائازاد، و بەکارھێنانی نائازادی داد لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، و بەکارھێنانی بەرھەمێکی خاوەن مۆڵەت
  • بۆ کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ناوەڕۆکی نائازاد و پشتگیریکردنی ئینسایکلۆپیدیایەک بە کوالێتییەکی بەرزتر