ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە/ئەرشیڤ/دامەزراندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکدەنگی لە دروستکردنی پرۆژەیەکی نوێ[دەستکاری]

 کرا. (١/٥). (ئەنجام) ←ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٨:١٧، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ناساندن[دەستکاری]

@ArkanEN123:، @-Haryad:، @Aram:، @Ahrirrr:، @مامۆستا:، @Kushared:، @Serchia:، @Abdurhman Ahmad: @Khoshhat:، @Khabat4545:

ئەم کاتەتان باش سوپاس بۆ ھاتنت بۆ ئێرە بۆ ئەوانەی بانگھێشت کراون و بۆ ئەوانەشی بانگھێشتیان پێنەگەیشتووە بەبەکارھێنانی پێرستی چالاکی ویستوومە ھەموو ئەندامە چالاکەکان بانگھێشت بکەم ببورن بۆ ھەرشتێک! ئەمانەوێت پرۆژەیەکی نوێ لە ویکیپیدیای کوردی دامەزرێنین بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری ویکیپیدیا و خوێنەرانی بکات، بۆ ئەوەش پێویستمان بە یەکدەنگی و بیرورای ئێوە ھەیە.

ئەمە ڕوونکردنەوەیەکی درێژە بۆ کورت بڕۆ پوختە

زۆر درێژی ناکەمەوە ئەچمە ناو پرۆژەکە، پڕۆژەی بارکەران پرۆژەیەکە کە تیایدا بەکارھێنەرانی خاوەن مافی بارکەر خۆیان تۆمار ئەکەن وەک ئەوەی لە گفتوگۆکەی سەرەوە باسم کردووە لەگەل کاک ئارام، کە تیایدا بەکارھێنەرانی خاوەن مافی بارکەر یارمەتی بەکارھێنەرانە ئەدەن کە داواکاری بەرزرکردنەوەی پەڕگە پێشکەش ئەکەن کە ھێشتا ئەو مافەیان نییە، ئەمە ڕێگە بە خوێنەرانی ویکی کوردی ئەدات باشتر جیھان ببینن و پەڕگە گەلێکی بەسوود دێنە ویکیپیدیاوە کە بابەتەکانی ویکیپیدیا پێویستیان بەم پەڕگانەیە بۆ ئەوەی بابەتەکە باشتر بیت و زانیاری باشتر بە خوێنەر ببەخشن نمونە لەسەر جوگرافیا پەڕگە بۆ شوێنەکانی جیھان و نەخشەی جیھان، لەسەر مێژوو پەڕگە بۆ کەسایەتییە مێژوویەکان + شوێنە مێژوویەکان + کەلوپەلە مێژوویەکان کە ئەمانە لەوانەیە لەژێر پاوانی گشتی بەدەست نەکەون و زۆربەیان لەناو بەکارھێنانی نائازاد جێگەیان ببیتەوە ئەمانە وادەکەن ویکیپیدیای کوردی ببێتە شوێنێکی باشتر بۆ بەدەست ھێنانی زانیاری و جوانتر و باشتر بینینی بابەتەکان، کە من زانیاری لەسەر کەسایەتیەک ئەخوێنمەوە ئەتوانم کەسایەتییەکە ببینم، یان شوێنە مێژوویەکە ببینم و باشتر تێبگەم لە بابەتەکە و چێژی خوێندنەوەی زیاتر بکات وەک لەوەی تەنھا نوسین بێت.

پوختە[دەستکاری]

بەکارھێنەرانی خاوەن مافی بارکەر یارمەتی بەکارھێنەرانەرەکانی تر ئەدەن بۆ ھێنانی پەڕگە ئەمەش لەوانەیە خزمەتی ویکیپیدیا بکات و خوێنەرانی ویکی کوردی باشتر جیھان بناسنەوە.

داواکاری[دەستکاری]

تکایە دەنگ بدە لەسەر پڕۆژەکە کە جێبەجێ بکرێت یان نەکرێت!

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

دژ - بەداخەوە لەنێو کوردستان و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش کولتوورێک ھەیە کە پێیان وایە ھەرچی لە گەڕانی گووگڵ دەربکەوێت دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان دایببەزێن و بەکاری بێنن. لە کاتێک زۆرینەی ئەو وێنە و بابەتانە کۆپیڕایتییان ھەیە. دەبێت کەسەکە وێنەکە بکڕێت یان مۆڵەت لە خاوەنەکەی وەربگرێت. ئێمە لێرە چەند بەڕێوەبەرێکی کەمین و کاتمان بۆ ھەموو شتێک نابێت. باشترە وێنەکان لە ویکیمیدیا کۆمنز باربکرێن، بەو شێوەیە کارەکە باشتر دەڕوات و ئەوانەی لەوێ کاردەکەن باشتر بەدواداچوون بۆ وێنەکان دەکەن. لێرەش وەک پێشان تەنیا ھەندێک وێنەی وەک پۆستەرەکان و بابەتی زۆر گرنگ با باربکرێن نەک ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی ویکیمیدیا کۆمنز. سەرچیا‏١٢:٤٣، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن[دەستکاری]

 لێدوانەکان[دەستکاری]

دەستت خۆشبێت، بەس واباشترە لە پەڕەیەکی ویکیپیدیا ئەم باسە بکرێتەوە، ئێرە زیاتر بۆ ڕەشنووس و خۆڵەپەتانێ دەشێت، مەبەستم لەداهاتوو کەس ئەو پەڕەیە نادۆزێتەوە. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٠٦، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC) [وەڵامدانەوە]

  • حەز ناکەم ساردت بکەمەوە و دەزانم توانای زۆرت ھەیە، بەڵام بوونی پڕۆژە بەس نییە. بەکارھێنەر نەبێت، چی لە پڕۆژە بکەین؟ پێشتریش چەندین بەکارھێنەر وتیان با بەشی ئایا زانیوتە؟ بۆ پەڕەی دەستپێک زیاد بکەین، بەس من وتم قسەی ئێستا و وتنی لەگەڵ و لەگەڵبوونی پڕۆژەکە بەس نییە. ئایا بە فیعلی چەند کەس ئامادەیە بۆ کارەکە؟ لەکۆتاییدا نەکرا. کورد دەڵێ «گۆزەی تازە ئاوی خۆشە.» ئەم کارانەی ئێمەش وان و تا نوێن ھەموومان دەڵێین بەڵێ بەڵێ، بەس کە ھاتە سەر باری واقیع، دەڵێین نەمانزانی وایە و چی و چی. بەکورتی تاقەتمان نابێت ئیشەکە بکەن. لەبەر ساردنەبوونەوەی ئێوە من دەڵێم لەگەڵ، بەس وەک دەڵێن «قسە لەمسەرەوە خۆشە.» لە ئێستاوە بڵێم من زۆر تاقەتی پەڕگەکانم نییە و ئەگەری زۆرە کاری تێدا نەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵام دانەوە[دەستکاری]

بەڵام کاک @Serchia: لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش شتی لەو شێوەیە هەیە. ئەوەندەی من بزانم جیاوازی نێوان بارکردنی وێنە لە ویکیمیدیا لەگەڵ ویکیپیدیا ئەوەیە لە ویکیپیدیا مافی کۆپیڕایت لەبەرچاو ناگیردرێت. بۆ نموونە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی وێنەی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی کوردی گیردراوە و لە وتاردا دانراوە، کە بەدڵنیاییەوە پرسی کەناڵەکە نەکراوە، ئەمە لەکاتێکدا لە ویکیمیدیا بارکردنی وێنەیەکی وەرگیردراو لە ڤیدیۆوە نایاساییە. لەگەڵ ئەوەشدا، لێرە لە ویکیپیدیا تەنھا ئەو ئەندامانەی مافی بارکردنیان ھەیە وێنە باردەکەن و زۆرینەیان ئەندامی متمانەی پێکراون، ھەربۆیە زۆر زەخت ناکەوێتە سەر بەڕێوەبەران لە چاودێریکردنی وێنە بارکراوەکاندا. خۆی ویکیپیدیا لەمێژە ئەم تایبەتمەندییەی ھەیە بەڵام ئێستا ئامانجی پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە ئەوەیە ئەو ئەندامانەی مافی بارکردنیان ھەیە یارمەتیدانی ئەوانە بەن کە مافەکەیان ھەیە.ArkanEN123 ←وتووێژ ‏١٣:١٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز سەرچیا @Serchia: لەوانەیە لە کوردستان لەھەنێک شوێن ڕەچاوی یاسا نەکرێ، بەڵام لێرە ھەروەک لە یاسای پڕۆژەکە ھاتووە بارکەر بەرپرسیارە لە کارەکەی وە لەکاتی وەرگرتنی مافەکەی بەڕێوەبەران لێی ئەپرسن یان مافەکەی بە شێوەیەکی کاتی پێ ئەدەن بۆ ئەوەی سەیری چالاکیەکانی بکەن کە ئایا ئەتوانێت بە یاسایی مافەکەی بەکاربھێنێت یاخوود نا[⇐مافی بارکەر]، بەرپرسیار بوونی بارکەر ھەروەک لە یاسا و ڕوونکردنەوەی پەڕەی پڕۆژەدا ھاتووە ئەوەیە کە داوای تەواوی زانیاری پێویست لە داواکار ئەکات و مەرجەکانی بارکردن ئەزانێت، وە بۆی ھەیە رەتی بکاتەوە و ئاگادار و تێبینی بۆ داواکار بنووسێت⇐لە پەڕەی سەرەکی حاڵەتەکان بۆ داواکار ڕوونکراوەتەوە کە بەتەواوی چۆن کارەکان دەکرێن، 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٣:٤١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەستی پڕۆژەکە کۆکردنەوەی بارکەرەکانی ویکیپیدیایە بۆ ئەوەی زیاتر سوود لە مافەکانیان وەرگبیرێت و بەیەکەوە کاربکەن بۆ دەستەبەر کردنی ویکیپیدیایەکی باشتر بۆ خوێنەران و ناساندنی جیھان لە ویکی کوردی بۆ کۆمەڵگای کوردی بەشێوەیەکی باشتر لە ئێستا، ئێستا چەنەھا وتاری ژیانامە و جوگرافیا ھەن تەنھا نوسینن و وێنەیان کەمە یان ھەر نییە!، 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Kushared: زۆر سوپاست ئەکەم، بێگومان پەڕەکە ئەکرێتە پەڕەیەکی فەرمی بە ناوێکی فەرمی و داڕێژەی فەرمی و پۆلی فەرمیەوە و بە ویکیپیدیاوە دەلکێرنرێ، مەبەستی ئێستای پەڕەکە کە لە بەشی (⇐دامەزراندن) دانراوە و ئێستا لە پرۆسەی دامەزراندنە و پڕۆژەیەکی فەرمی نییە، و ئێستا ئەمانەوێ پڕۆژەکە بخەینە بەردەم کۆمەڵگا و پاش یەکدەنگی و دەنگدان و کۆکردنەوەی دەنگدان و زانینی بیرورا و وەڵامدانەوەی دژایەتی و لایەنگرە دەست ئەکەین بە کۆکردنەوەی دەنگەکان کە شایەنی دامەزراندن بێت یان نا، کە دامەزرا ئەم کارە یاسایانە ئەکرێت

  • گواستنەوەی پڕۆژە لە پەڕەی بەکارھێنەری من بۆ پڕۆژەکانی ویکیپیدیا و چیتر من خاوەنداریەتی ناکەم
  • دامەزراندنی ناوێکی فەرمی و فایلی فەرمی بۆ پڕۆژەکە
  • دامەزراندنی داڕێژە و پۆلە تایبەتەکان بۆ پڕۆژەکە
  • گەورەکردنی یاسا و سیاسەتەکانی پڕۆژەی دامەزراندنی چەن یاسا و سیاسەتێکی فەرمی بۆ پڕۆژەکە لە پەڕەی پڕۆژەکە 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٣، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • سوپاس بەڕێز @Aram: بۆ لێدوانەکەت، دڵخۆش بووم کە پشتگیری زۆری بۆھات پڕۆژەکە ئەمەوێ بڵیم پرۆژەکە بۆ ساڵێک یان دوو ساڵی ویکیپیدیا نیە بەڵکو بۆ ماوەیەکی درێژە تا ئەوکاتەی مافی بارکەر ناچالاک دەبێت وەک ویکیپیدیای ئینگلیزی لە ٢٠٠٩ وە مافی بارکەر ناچالاکە بەھۆی مافی پەسەندکراو کە مافی پەسەندکراو، تا ئەوکاتە ئەم پڕۆژەیەش چالاک ئەبێت و مەبەستی لەوەیە ھاوکاری تەواوی بەکارھێنەران بکات تا ویکیپیدیای کوردی ڕووناکتر بکەن و لەجیاتی مافی پەسەندکراو کاردەکات و ئەمە کۆتا لێدوانی منە لێرە ئەم پەڕەیە ئەرشیف ئەکەم و خەریکی دامەزراندنی ئەبین. سوپاس — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تایبەمەندی پڕۆژە[دەستکاری]

  • خۆتۆمارکردنی بەکارھێنەرانی خاوەن ماف کە جیادەکرێنەوە لە بارکەرانی تر.
  • داڕێژەیەکی تایبەت کە لە سندووقی زانیاری بەکارھێنەر ئەبێت و ئەناسرێتەوە ئەندامی پرۆژەیە.
  • ئەتوانێت ترافیکی داواکردنی مافی بارکەر کەم بکاتەوە.

یاساکانی پڕۆژە[دەستکاری]

  • بارکەر بەرپرسیارەتی تەواو ئەگرێتە ئەستۆ لە بارکردنی پەڕگەی داواکراو، کە مافەکەی وەرگرتووە ئەزانێت چۆن بەکاری بھێنێت،
  • ئەندامی داواکار تەنھا داواکارە و ھیچ بەرپرسیاریەتیەک لە پەڕگەکەی ھەڵناگرێت ئەگەر ھاتوو پەڕگەکەی سیاسەتی بارکردنی پێشێل کرد یاخوود لەگەل بەڵگەنامەکان یەکی نەگرتەوە
  • بارکەر بۆی ھەیە داواکاریەک ڕەت بکاتەوە ئەگەر لەگەڵ بەڵگەنامەکان یەکی نەگرتەوە و پێشێلی کرد، بەڵام پێویستە ھۆکاری ڕەتکردنەوە و تێبینی بنووسێت کە وا بکات بەکارھێنەر بزانێت جارێکی تر چی بکات
  • ھیچ مەرجێکی چالاکبوون نییە ئێمە ھەموومان بە ویستی خۆمان لێرەین ھەرکاتێک ویستت ئەتوانی ئەندامێتی بەجێ بھێڵێت بە سڕینەوەی داڕێژەی پرۆژە لە سندووقی زانیاریت و سڕینەوەی ناوت لە پێرستی ئەندامانی پرۆژە دواتر کە دروستکرأ.


لەکۆتایدا سوپاس بۆ خوێندنەوە 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام[دەستکاری]

 کرا. بەپێی ژمارەی دەنگەکان و لێکدانەوەیان، دوای خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندنی دەنگەکانی پشتگیری و دژایەتی، تاوتوێکردنیان لەبەشی وەڵامدانەوە ، ئەوا بڕیاری دامەزراندنی پڕۆژەکە درا. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٩:٢٠، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]