ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە/سیاسەت و ڕێساکان/ڕێکخستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیر
تۆش ببە بە یەکێک لەوان

ڕێکخستن و بەڕێوەبردن[دەستکاری]

بەڕێوەبەران و بارکەران[تێبینی ١] گرووپێک لە بەکارھێنەرانن کە مافیان ئەوەیان ھەیە کە بەسەر چەند پەڕەیەکدا دا بچنەوە و لە بەشی چاودێری چاودێریی پڕۆژەکە بکەن، وەکوو وەڵامی داواکاریی پەڕگەیەک، وەڵامدانەوەی داواکاریی تۆماربووان، چاودێریکردنی پەڕگە کێشە لەسەرەکان بە بەکارھێنانی بۆردێکی تایبەت بە چاودێری کە بۆ چاودێریکردنی تەواوی پڕۆژەکە دروستکراوە.

بەڕێوەبەران[دەستکاری]

بەڕێوەبەران بەبێ تۆماربوون یان داواکاریی پێشکەشکردن بۆ ئەوەی تۆماربن لە پڕۆژە لە ئێستادا دەتوانن بە ئازادی تەواوی پڕۆژەکە بەڕێوەببەن بە تەواوی مافەکانی بەڕێوەبردنەوە، ئەمە لەبەر ئەوەیە بەڕێوەبەران کۆمەڵە ئەندامێکی شارەزای ویکیپیدیان کە چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەکرێت پێویستیان بە ھیچ چاودێری کردنێک نەبێت و لە سیاسەت و ڕێساکانی پڕۆژە و ویکیپیدیا شارەزان.

بەڕێوەبەرایەتی[دەستکاری]

بەڕێوەبەران لەکاتی ئەنجامدانی ھەر پڕۆسەیەک چاوەڕێیان لێدەکرێت شوێن سیاسەت و ڕێساکان بکەون. لە جێبەجێکردنی داواکاریی تۆماربوون[تێبینی ٢]، بەڕێوەبردنی ئەندامان[تێبینی ٣]، سڕینەوەی پەڕگە[تێبینی ٤]، زیادکردن و سڕینەوەی پەڕەیەک.[تێبینی ٥]

بەڕێوەبردنی مافەکانی بەکارھێنەران[دەستکاری]

کاتێک بەکارھێنەرێک خۆی پاڵاوت، لەژێر ناوی خۆی ژێرپەڕەیەک دروست دەبێت بەم شێوەیە (داواکاریی بارکردنی پەڕگە/پێڕستی بارکەران/داواکاری ماف/ناوی بەکارھێنەر) دەتوانیت لێرە گشت داواکارییەکان ببینیت، تەنھا ئەو بەکارھێنەرانە دەتوانن خۆیان بپاڵێون کە ئەندامن لە پڕۆژە و کارەکانیان دیارە، بۆ ئەوەی داواکارییە نوێیەکان ببینیت ئەوا سەیری (پۆل:داواکارییە نوێیەکانی ویکیپڕۆژەی پەڕگە) بکە کە گشت ئەو داواکارییانە نیشان دەدات کە نوێیە و ھێشتا وەڵامی نەدراوەتەوە یان دانەخراوە.

ھەڵسوکەوت[دەستکاری]

ئەم ھەڵسوکەوتانەی خوارەوە لە بەکارھێنەری وەڵامدەری داواکارییەکان پێشبینی دەکرێت

  1. تکایە تەنھا ئەو بەکارھێنەرانە پەسەند بکە کە دەزانیت شارەزای مافەکەن و نوێ نین.
  2. بەکارھێنەر بەشی (پاڵێوراو بۆ مافەکە) پێشێل ناکات.
  3. دوای داخستنی داواکارییەکە تکایە پۆلی پەیوەندیدار لە پەڕەی داواکارییەکە بسڕەوە، تا تێکەڵی داواکارییە نوێیەکان نەبێت.

بارکەران[دەستکاری]

بارکەران دوای وەرگرتنی مافی ھەڵبژێردراو دەتوانن ھاوشانی بەڕێوەبەران ھەمان کردارە بەردەستەکان جێبەجێ بکەن وەک ئەوەی لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاماژەی پێکراوە لە سەرەوە، وەرگرتنی مافی ھەڵبژێردراو دەتوانرێت ببەخشرێت لەلایەن بەڕێوەبەر و بارکەری ھەڵبژێردراو ئەگەر پاڵێوراو بوو بۆ مافەکە.

پاڵێوراو بۆ مافەکە[دەستکاری]

  1. ئەندامێکی شارەزا و متمانە پێکراوە لە بەکارھێنانی مافی بارکەر
  2. ئەندامێکە نوێ نییە لە بەکارھێنانی مافی بارکەر
  3. ئەندامێکە لە بەکارھێنانی مافی بارکەر لە سێ مانگی پێشووتری پێش داواکردنی مافەکە ھیچ پێشێلکارییەکی مافی لەبەرگرتنەوەی پەڕگەی نییە.
  4. ئەندامێکە کارەکانی لە بارکردن بینراوە و پشکنینی بۆ کراوە و لە پشکنین ئەندام شارەزاییی نیشان دەدات لە بەکارھێنانی مافی بارکردن.
  5. ئەندامێکە شێوازی مامەڵەی لەگەڵ بەکارھێنەران گوونجاوە.[١][٢][٣]

تێبینی[دەستکاری]

  1. ^ بارکەرانی خاوەن ئاستی ھەڵبژێردراو، لە بەشی ئەندامان ئاستەکان ببینە.
  2. ^ وەرگرتن و ڕەتکردنەوەی ئەندام، دابینکردنی ھۆکاری گوونجاو بۆ ھەردوو حاڵەتەکە.
  3. ^ لابردن و زیادکردنی ئەندام، زیادکردنی مافەکانی ئەندام بۆ ھەڵبژێردراو
  4. ^ سڕینەوەی پەڕگەیەک لە ناوەوەی پڕۆژەکە
  5. ^ زیادکردن و سڕینەوەی پەڕەیەک لە پڕۆژە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپیدیا:شارستانییەت
  2. ^ ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن
  3. ^ ویکیپیدیا:ئەتەکێت