ویکیپیدیا:ئاستی پێگەیشتنی بەکارھێنەر
| ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |
| بۆ دۆزینەوەی مافەکانی ھەژمارەکەت، بچۆرە تایبەت:ھەڵبژاردەکان. مافەکانت لە تابی پەڕەی بەکارھێنەر لەژێر "گرووپەکانی بەکارھێنەر"دا ڕیزکراون. |
ئاستی پێگەیشتنی بەکارھێنەر یان ئاستی دەستڕاگەیشتنی بەکارھێنەر کاریگەری لەسەر توانای دەستکاریکەران ھەیە بۆ ئەنجامدانی کردارە تایبەتەکان لە ویکیپیدیادا. ئاستی پێگەیشتن بە بەکارھێنەرێک بەندە بەوەوە کە کام ماف (کە پێی دەوترێت مۆڵەت، گرووپی بەکارھێنەر یان بیت) بۆ ھەژمارەکەی دیاری کراوە. شێوازی ئەم ئاستە دوو جۆری ھەیە: خۆکار و داواکراو. ئاستی پێگەیشتن دەدرێت بە بەکارھێنەر بەپێی چوونەژوورەوەی بۆ ویکیپیدیا، تەمەنی ھەژمار و ژمارەی دەستکارییەکان، کە سێ پایەی سەرەکیی پێدانی مافەکانە و ئەمانە دیاری دەکەن.
بەکارھێنەرانی تۆمارنەکراو (ئای پی)
[دەستکاری]ئەو بەکارھێنەرانەی کە نەچوونەتە ژوورەوە بە ناونیشانی ئای پی دەناسرێنەوە نەک ناوی بەکارھێنەر، جا پێشتر ھەژماریان تۆمار کردبێت یان نا. لەوانەیە ھەموو پەڕەکانی ویکیپیدیا بخوێننەوە (جگە لە پەڕە تایبەتە سنووردارەکان)، و دەستکاری ئەو پەڕانە بکەن کە پاراستنیان لەسەر نییە (لەوانەش دەستکارییە ھەڵواسراوەکان). جگە لەوەش ناتوانن پەڕگە یان وێنە باربکەن. دەبێت وەڵامی CAPTCHA بدەنەوە ئەگەر بیانەوێت دەستکارییەک بکەن کە زیادکردنی بەستەرە دەرەکییەکان لەخۆ بگرێت.
گرووپەکانی بەکارھێنەر کە دەبەخشرێن بە ھەژمارەکان
[دەستکاری]مافی بەکارھێنەری ستاندارد
[دەستکاری]ھەریەک لە مۆڵەتەکانی ھەژمارەکانی ویکیپیدیا بە شێوەیەکی سیستماتیکی بەخشراون یان خۆکارانە، یان پەسندکراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرەوە خراونەتەڕوو و باسکراوە کە بەکارھێنەر چۆنایی شایەنی مافەکەیە. لەبارەی ئەمەوە، بە کرتە کردن لێرە زانیاری باشتر دەدۆزیتەوە.
بەکارھێنەرانی تۆمارکراو (نوێ)
[دەستکاری]بەکارھێنەرانی تۆمارکراو دەتوانن دەستبەجێ ئیمەیڵ بۆ بەکارھێنەرانی تر بنێرن ئەگەر ناونیشانی ئیمەیڵ لە ھەڵبژاردەکانی بەکارھێنەرەکانیاندا چالاک بکەن. ھەموو بەکارھێنەرانی تۆماربوو دەتوانن دەستکارییەکانیان وەک بچووک نیشانە بکەن. لەوانەیە بەبێ ھەنگاوی پشتڕاستکردنەوە وتارەکان پاک بکەنەوە، بەڵام ھێشتا پێویستە وەڵامی CAPTCHA بدەنەوە لە کاتی زیادکردنی بەستەری دەرەکیدا.
بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ و پەسندکراو
[دەستکاری]چەندین کردار لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا (وەک دروستکردنی وتار) سنووردارە لای ئەو ھەژمارە بەکارھێنەرانەی کە تەمەنیان لانیکەم ٤ ڕۆژە و لانیکەم ١٠ دەستکارییان کردووە. مەرجەکانی دۆخی پەسندکراوی خۆگەڕ ئەوەیە کە ھەر جارێک بەکارھێنەرێک ھەوڵی ئەنجامدانی کردارێکی سنووردار دەدات، پشکنینیان بۆ دەکرێت؛ ئەگەر جێبەجێ کران، مافەکە بە شێوەیەکی خۆگەڕانە لەلایەن نەرمەکاڵای میدیاویکییەوە دەدرێت بە بەکارھێنەرەکە.
بەکارھێنەرانی پسەندکراو دەتوانن وتار دروست بکەن، پەڕە بگوازنەوە، دەستکاری پەڕە نیمچە پارێزراوەکان بکەن و پەڕگە باربکەن (لەوانەش بارکردنی وەشانی نوێی پەڕگەی ھەبوو، جگە لە پەڕگە پارێزراوەکان).
بەکارھێنەرانی پەسندکراوی باڵا
[دەستکاری]دەستکاریکەرێکی تۆمارکراو دەبێتە بەکارھێنەری پەسندکرای باڵا بە شێوەیەکی خۆگەڕانە، دوای ئەوەی ھەژمارەکە تەمەنی ٣٠ ڕۆژ تێدەپەڕێنێت و زیاتر لە ٥٠٠ دەستکاری دەبێت. ئەم مافەی دەستڕاگەیشتن بە بەکارھێنەر ڕێگە بە دەستکاریکەران دەدات دەستکاری و دروستکردنی وتارەکان بکەن کە لەژێر پاراستنیشدان. ھەروەھا دەتوانن ئامرازی وەرگێڕانی ناوەڕۆک بەکاربھێنن بۆ دروستکردنی وتار.
ئەو مافانەی کە بە بەکارھێنەران دەدرێن دوای پەسندکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرێک یان بیوروکراتەوە
[دەستکاری]ئەگەر خۆت بە شایەنی مافێک دەزانیت، بڕوانە ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان بۆ داواکردنی ئەم مافانەی خوارەوە. ھەندێک لەو مافانە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەدرێنە بەڕێوەبەران.
بەسەرداچوونەوەکەری دەستکارییە ھەڵواسراوەکان
[دەستکاری]ئەندامانی ئەم گرووپە دەتوانن پێداچوونەوە بە دەستکارییەکانی بەکارھێنەرانی دیکە بکەن بۆ ئەو وتارانەی کە لەژێر پاراستنی دەستکارییە ھەڵواسراوەکاندا دانراون. ئەم مافە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەدرێت بە بەڕێوەبەران.
گەڕێنەرەوە
[دەستکاری]ئەو بەکارھێنەرانەی کە مافی گەڕێنەرەوەیان پێدراوە (rollbacker) دەتوانن دەستکارییە یەک لە دوای یەکەکانی دەستکاریکەرێک بگەڕێننەوە بە بەکارھێنانی تایبەتمەندی گەڕاندنەوە. ئەم مافە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەدرێت بە بەڕێوەبەران.
پاسدراوی خۆگەڕ
[دەستکاری]ئەندامانی ئەم گرووپە (autopatrol) ڕێگەیان پێدەدرێت وتارەکانیان بە شێوەیەکی خۆکارانە لە پێڕستی لاپەڕە نوێیەکاندا پاس بدرێت.
پاسدەر
[دەستکاری]ئەندامانی ئەم گرووپە (patrol) دەتوانن ئەو وتارانە پاس بدەن کە لەلایەن کەسانی ترەوە دروستکراون، و وەک پاسدراو نیشانە بکەن. ئەم مافە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەدرێت بە بەڕێوەبەران.
گوێزەرەوەی پەڕگە
[دەستکاری]مافی گوێزەرەوەی پەڕگە بە مەبەستی ئەوەیە کە بەکارھێنەرانی شارەزا لە کارکردن لەگەڵ پەڕگەکاندا ناوی پەڕگەکان بگۆڕن، بەپێی سیاسەتەکان. ئەم مافە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەدرێت بە بەڕێوەبەران.
گوێزەرەوەی پەڕە
[دەستکاری]مافی گوێزەرەوەی پەڕە ڕێگە بەو بەکارھێنەرانە دەدات کە تێگەیشتنێکی باشیان لە سیستمی ناونانی پەڕەکان و وتارەکانی ویکیپیدیا ھەیە و شارەزان، دەتوانن ناوی پەڕەکان بگۆڕن بەبێ ئەوەی ڕەوانەکەر بەجێبھێڵن، ئەویش بەپێی سیاسەت و ڕێساکان. ئەم مافە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەدرێت بە بەڕێوەبەران.