ویکیپیدیا:بەستەرە دەرەکییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:بدەوە ڕەوانە کراوە)

وتارەکانی ویکیپیدیا جاری وایە چەن بەستەر بۆ لاپەڕەکان یا وێبگەکانی دەرەوەی ویکی لە خۆ دەگرێت؛ ئەو ماڵپەڕانە لەوانەیە زانیاریی زۆر زیاتر و وردتر بدات سەبارەت بە بابەتی وتارەکە، بەڵام ناکرێ هەروا لە ناو وتارەکەدا بەستەری دەرەکی بەکار بێت. لەبەر ئەوەی لەوانەیە بە پێی مافەکانی بڵاوکردنەوە، بەڵێنی هاوردنی ئەوە لە ناو وتارەکەدا نەبێت، زۆر بە وردی لە بابەتەکە ڕوانیبێت کە بۆ زانستنامەی ویکیپیدیا ئەو هەموو وردییە پێویست نەبێت یان بابەتەکەی ئەوەندە پەیوەندی‌دار نەبێت بە بابەتی وتارەکە تاکوو لە نێوان وتارەکەدا بەکاربێت. بۆیە بەستەری دەرەکی دەبێ بە شێوازی تایبەتی خۆی و لە شوێنی خۆیدا بەکار بهێندرێت.

دانانی بڕێک لە بەستەرەکان گونجاوە و پێویستیشە، بەڵام ویکیپیدیا نایەوێت ببێتە پەڕەیەک کە سەرجەم بەستەرەکانی سەبارەت بە بابەتێکی لە خۆ گرتبێت. لە وتارێکی ویکیپیدیاوە بەستەر بۆ هێچ شوێنێک نادرێت مەگەر ئەوەی هۆکارەکەی متمانەپێ‌کراو بێت. ناوەڕۆکی ئەم رێنوماییە باسکردن لەسەر بەستەر بۆ لاپەڕەی دەرەکی کە وەک سەرچاوەی وتارەکەیە نییە. بەو مانایە کە ئەگەر لە وێبگە یان لاپەڕەیەک وەک سەرچاوەی زانیاریی بۆ نووسینی ئەو وتارە کەڵک‌ وەر گیراوە، یا لە داهاتوودا وەردەگیرێ، دەبێ ئەو بەستەرە وەک سەرچاوە و لە بەشی تایبەتی خۆیدا ناو ببرێ. سەبارەت بەو جۆرە بەستەرە، واتە بەستەر بۆ سەرچاوەکانی زانیاریی فەرموو ناوبردنی سەرچاوەکان بخوێنەوە.

خاڵە گرینگەکان

  1. ئەم ڕێنەماییە سەبارەت بە ناوبردنی سەرچاوەکان نییە.
  2. بەستەرە دەرەکییەکان نابێ بە ئاسایی لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا بێنەکار، بەڵکوو دەبێ لە دامێنی وتاردا و لە بەشی تایبەتی خۆی وەک «بەستەرە دەرەکییەکان» لیست بکرێن.
  3. بەستەرەکان لە بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» دەبێ لە ئەمپەڕی ژمارەی خۆیدا بێت؛ نەبوون یا کەم بوونی ژمارەی بەستەرەکان نابێ ببێتە هۆی زیادکردنیان.
  4. لە بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» پاریز کەن لە هاوکات بەستەردان بە چەن لاپەڕه‌ی جیاوازی وێبگەیەک.
  5. ئەم ڕینوماییە سەبارەت بە بەستەری وتار لە زمانەکانی دیکە ویکیپیدیادا نییە. ئەو جۆرە بەستەرە لە دوای بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» دەنووسرێن.

سنووری بەستەردان

لەبەر باری ئەمنی و هۆکارە تەکنیکییەکان، بەکارهێنەران لە بەستەردان بۆ ئەمانەی خوارەوە قەدەغە کراون:

  1. ئەو ماڵپەڕانەی وا مافی بڵاوکردنەوەی خاوەن بەرهەم ناپارێزن، نابێ بەستەر بدرێن. ئەو جۆرە بەستردانە، هاوبەشی کردن لە تاواندایە. بەستەردان بە ئەو وێبگە وا بەرهەمە ماف‌پارێزراوەکان بەرچاو ئەخات، بەڵام بەڵێنی بۆ وەرگرتووە هیچ گرفت نییە.
  2. ئەو ماڵپەڕانەی دەکەونە ناو ڕەش-لیستی ویکیپیدیاوە بۆ سپامەکان؛ لە لایەن میدیاویکییەوە هەر دەستکارییەک کە تێیدا ئەو لاپەڕانە بەستەر بدرێن، خۆکار بەربەست دەکرێ.

چی بۆ بەستەردان

چەن خاڵ هەیە، کاتی بەستەردانی دەرەکی دەبێ لە پێش‌چاو بگیرێن.

  • ئایا ناوەڕۆکی ئەو وێبگەیە بۆ خوێنەر دەستپێگەیشتنی هەیە؟
  • ئایا ناوەڕۆکی ئەو وێبگە بەسوود و بەکەڵک هەیە بۆ ناوەڕۆکی وتارەکە؟
  • ئایا بەستەرەکە کاردەکات و پێتوایە بە کارایی بمێنێتەوە؟

چی دەبێ بەستەر بدرێت

  1. وتارەکانی ویکیپیدیا سەبارەت بە ڕێکخراوە، کەسایەتی یا وێبگە یان هەر شتێکی وەک ئەمانە دەبی بەستەر بدات بە ماڵپەڕە فەرمییەکەی؛ ئەگەر هەیەتی.
  2. وتار سەبارەت بە گۆرانی یا کتێب یان هەرجۆرە میدیا دەبێ بەستەر بدات بە وێبگەیەک کە کۆپییەک لەو بەرهەمی تێدا بێت (بە پاراستنی مافەکانی خولقێنەر).
  3. ئەو ماڵپەڕەی بە هۆی ناوەڕۆکی تایبەتی، وەک مافی بڵاوکردنەوە یان زیادە وردبوونەوەی نووسراوەکە، بۆ ئەوەی نابێ لە ناو وتارەکدا بیگونجێنی.

بە وشیارییەوە بەستەر بدرێت

  1. بۆ ئەڵبۆمەکان، کتێبەکان و فیلمەکان و بەرهەمە خولقێنراوەکانی دیکە، بەستەر بۆ پێداچوونەوەی پیشەییان.
  2. لاپەڕە قورسەکان، وەک ئەو لاپەڕانەی پەڕگەیەکی قورسیی میدیای تێدایە. ویکیپیدیا لە سەرانسەر جیهاندا بەکارهێنەری هەیە، خێرایی دەستپێگەیشتنی ئینتەرنەت لە هەموو شوێنێکدا یەکسان نییە، بۆیە ئەوە ئەتوانێ ببێتە هۆی ناڕەزایی هێندێ کەس.