ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:بتمەوە ڕەوانە کراوە)
ئەنیمەیشنێک کە دەڵێت: «تکایە گاز لە بەکارھێنەرە نوێکان مەگرن!»

وتارەکانی ویکیپیدیا بەرھەمی تێکۆشانی بەکارھێنەرە بەئەزموونەکان، چالاکەکان، ناچالاکەکان و تازەکارەکانە. ئەوە لە بیر مەکەن کە ئێمە ھەموومان ڕۆژێک لە ویکیپیدیادا تازەکار بووین. تەنانەت لە دوای سەدان و ھەزاران دەستکاریش لە ئەو وتارانەدا کە زانیاریمان کەمە، ھەر بە تازەکار دادەنرێین.

ئەوانەی کە تازە دێنە ناو ویکیپیدیا ھەڵگری ئایندەی ویکیپیدیان، بۆیە بەبەھاترین سەرچاوەکانی ویکیپیدیان. پێویستە کە بە بە سۆز و ئارامگرییەوە لگەڵ تازەکارەکاندا ھەڵسوکەوت بکەین. زۆر بە دەگمەن ڕێ دەکەوێت کە بەکارھێنەرێکی تازە شارەزای تەواوی ویکیپیدیا بێت و بزانێت ئێرە چۆن کاردەکات یان ستانداردەکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بزانێت بەتەواوی. تەنانەت بەئەزموونترین بەکارھێنەرەکانیش جارجار پێویستیان بە بیرخستنەوەیەک ھەیە.

تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن[دەستکاری]

  • ئەوە لە بەرچاو بگرن کە بەکارھێنەرە نوێییەکان بۆ ویکیپیدیا ھەم پێویست و ھەم بە کەڵکن. بە پاڵپشتی کردنی بەکارھێنەرە تازەکان دەتوانین زانیارییەکانی ناو ویکیپیدیا زیاتر پەرە پێ بدەین و بەربڵاوتری بکەین. ھەروەھا بێلایەنییەکەی بپارێزین و بەھای زیاتر و زیاتر بکەین. لە ڕاستیدا، دەرکەوتووە کە بەکارھێنەرە تازەکان زانیاریی تازە بە ویکیپیدیا زیاد دەکەن، لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەرەکان زیاتر سەرقاڵی چاکسازیی و پاراستنی وتارەکان، دانانی داڕێژە و گەڕانەوەی دەستکارییەکانن.
  • ئەوەتان لە بیر بێت کە ئامۆژگاری و دروشمی ئێمە بۆ تازەکارەکان ئەوەیە کە ئازا بە. ئەوەتان لە بیر بێت کە: کورد وتوویە سوار ھەتاکوو نەگلێ قەت نابێ بە سوار.
«ئێمە کۆمەڵێک ڕێسا و ستانداردمان ھەیە، بەڵام ئەمانە نابێت بە جۆرێک بە کار برێن کە تەواوی ڕیسی بەکارھێنەرە تازەکان بکاتەوە بە خوری و دڵساردیان بکاتەوە. ھەر بەکارھێنەرێکی تازە لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک بیرۆکە و داھێنانی تازەی ھەیە کە دەتوانێت ویکیپیدیا و کۆمەڵگاکەمان بەرەو باشتر بوون ببات. ڕەنگە لە بڕێک شوێندا بتوانین ستانداردەکانمان نوێ بکەینەوە یان پەرەیان پێ بدەین. لەوانەیە ئەوەی کە بەکارھێنەرە تازەکە دەیکات و ئێمە بە ھەڵەی دەزانین لە داھاتوودا یارمەتییەک بێت بۆ ویکیپیدیا. بۆ ماوەیەک چاودێریی بەکارھێنەرە تازەکان بکەن و ئەگەر پێویست بوو، لێیان بپرسن کە دەیانھەوێت چی بکەن و ھەوڵ بدەن یارمەتییان بدەن.»

چۆن وریا بین کە بەرکارھێنەرەکان نەتۆقێنین؟[دەستکاری]

  • وشە یان دەستەواژەیەک بە کار مەھێنە کە دۆخەکە خراپتر بکات (بۆ نموونە ھەڵیت و پەڵیت، قۆڕ، توڕەھات و ھتد).
  • با قسە کردن و ھەڵسوکەوتت توند نەبێت.
  • ھەمیشە ھۆکاری گەڕاندەوەی دەستکارییەکان بنووسە.
  • لە وتووێژدا گاڵتە بە خەڵک مەکە، بە تایبەت لە کاتی گەڕاندنەوەی دەستکارییەکاندا.
  • کاتێک کە ھەست دەکەیت ناڕەحەتیت یان نائارام و شڵەژاویت، دەستکاریی ویکیپیدیا مەکە و دەستکارییەکەت بخە کاتێکی تر.
  • تێبکۆشە بۆ گەشتن بە یەکدەنگی.
  • بەرپرسیاریت ببێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و ناکۆکییەکان.
  • با بەربەستن یەکەم ھەنگاوت نەبێت. ھەوڵ بدە پێش بەربەستنی بەکارھێنەرێک قسەی لەگەڵ بکەیت.
  • وتارێک تازە نووسراوە خێرا مەیسڕەوە.

ئەگەر کەسێکمان ئازاردا یان کەسێک ئازاری داین چی بکەین؟[دەستکاری]

تکایە ھەمیشە شارستانی بن لەگەڵ یەکتری لەکاتی وتووێژکردندا. ئەگەر لایەنی دووەمیش ھێرشی کرد، ئێوە ھێرش مەکەنەوە و پشتگوێی بخەن. ئەگەر کەسێک بەردەوام ھەراسانی کردن، تکایە ئاگاداری بکەنەوە. ئەگەر ھەر بەردەوام بوو پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرێک بگرە یان داوای بەربەستنیان بکەن.