ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار
85%
لۆگۆی ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار
سکرینشات
پەڕەی دەستپێکی ویکیی ئینگلیزیی ساکار
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای سەرھێڵ
بەردەستە بە
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
وێبگەsimple.wikipedia.org
بازرگانیNo
تۆمارکردنھەڵبژاردە
بەکارھێنەران١٬٤٢٦٬٣٢٦ بەکارھێنەر و ١٧ بەڕێوەبەر لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤
خستنەکار٢٠٠١

ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار وەشانێکی زمانی ئینگلیزییە کە بەشێوەیەکی سەرەکی ئینگلیزی سەرەتایی و ئاستی فێربوون بابەتەکانی ناوی دەنووسرێن[١] لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە لەگەڵ زیاتر لە ١٬٤٢٦٬٠٠٠ بەکارھێنەری تۆمارکراوی ھەیە کە ١٬٦٨٧ بەکارھێنەر لە ئێستادا چالاکن[٢] شێوازی بنەڕەتی ئینگلیزیی ساکار سوودێکی باشی ھەیە بۆ ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت فێرە زمانی ئینگلیزی بن،[٣] ڕێکخستن و ئاسانکردنەوەی وشەکانی ناوی لەکاتی خستنەڕووی زانیاری ناو بابەتەکانی ویکیپیدیاکە وادەکات خوێنەران بە ئاسانتر لە زانیارییەکانی ناوی تێبگەن بەبەراورد بە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئاسایی.

ناوەڕۆکەکانی ناو ویکیی ئینگلیزیی ساکار بەشێوەیییەکی بنەڕەتی پێکھێنراوە بۆ «یەک ئینسایکلۆپیدیا بۆ ھەر مناڵێک»[٤] کە پڕۆژەیەک بوو بەناوی «یەک لاپتۆپ بۆ ھەر مناڵێک»[٥] لە ساڵی ٢٠١٤ کۆتایی پێھات.[٦]

شێوازی پڕۆژەکە[دەستکاری]

وتارەکانی ناو ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار بە زۆری کورتترە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئاسایی، بە زۆری زانیارییە بنەڕەتیی و گشتییەکان دەخاتە ڕوو تیم دۆوڵینگی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی گاردیان ڕوونی دەکاتەوە کەوا «ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار دەیەوێت تەنھا بە ڕاستییەکانەوە پەیوەست بێت و پەسەندی بکات»[٧] ھەوروەھا ڕووکاری پڕۆژەکەش ئاسانتر خراوەتە ڕوو بۆ نموونە "Random Article"ی وەشانی ویکیپیدیای ئینگلیزی ئاسایی وەرگێردراوە بۆ "Show Any Page" ھەروەھا دوگمەی "دەستکاری - edit" وەرگێردراوە بۆ "گۆڕین - Change" بەکارھێنەران پێشوازیان لێکراوە بۆ ئەوەی شتەکان بگۆڕن لەجیاتی ئەوەی دەستکاری بکەن؛ و کلیک کردن لە بەستەری سوور "Page not created - پەڕەکە دروست نەکراوە" نیشان دەدات لەجیاتی ئەوەی بڵێت "Page does not exist - پەڕەکە بوونی نییە"[٨] پڕۆژەکە ھانی بەکارھێنەرانی دەدات، بەڵام زۆریان لێناکات، کەواە ١٬٥٠٠ وشەی ناسراوی ئینگلیزی بەکاربێنن کە بەگوێرەی ئینگلیزیی ساکار دانراوە، کە تێیدا ٨٥٠ وشەی سروشتی ئاسانی تێدایە لەلایەن چارلس کای ئۆگدن لە دەیەی ١٩٢٠ دروست کراوە.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Parris, Sheri R. (2009). Adolescent Literacy, Field Tested: Effective Solutions for Every Classroom. International Reading Assoc. p. 76. ISBN 978-0-87207-695-2. A version of Wikipedia, called Simple English Wikipedia, contains entries using the 2,000 or so most common words in English, and is well suited for younger readers.
  2. ^ Special:Statistics, Retrieved ئازار ٢٨, ٢٠٢٤
  3. ^ Fabien Snauwaert (2010). How to Learn English. p. 34. Retrieved 18 June 2011.
  4. ^ "One Encyclopedia Per Child". Wiki.laptop.org. Retrieved 29 July 2009.
  5. ^ Lawrence A. Tomei, Robert Morris (2008). Encyclopedia of Information Technology Curriculum Integration. Idea Group Inc (IGI). p. 544. ISBN 978-1-59904-881-9.
  6. ^ Robertson, Adi (2018-04-16). "OLPC's $100 laptop was going to change the world — then it all went wrong". The Verge (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-06-13.
  7. ^ ئ ا Tim Dowling (14 January 2008). "Wikipedia too long-winded for you? Try the simple version". The Guardian. Retrieved 17 May 2009.
  8. ^ Ayers, Phoebe; Matthews, Charles; Yates, Ben (2008). How Wikipedia works: and how you can be a part of it. No Starch Press. p. 417.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ئینگلیزیی ساکار