بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلایەتی کۆسۆڤۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتی کۆسۆڤۆ
Vilajeti i Kosovës
قوصوە ولایتی

Kosovski vilajet/Косовски вилајет
Kosova Vilayeti
ویلایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٨٧٧–١٩١٣

نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی ویلایەتی کۆسۆڤۆ لە ناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، لە ساڵی ١٩٠٠دا
نەخشەی خوارەوە:
نەخشەی ویلایەتی کۆسۆڤۆ لە ساڵی ١٩٠٧دا
ناوەندپرشتینا (١٨٧٧–١٨٨٨)[١]
سکۆپیە (١٨٨٨–١٩١٣)[٢]
ژمارەی دانیشتووان 
 ١٩١١[٣]
١٬٦٠٢٬٩٤٩
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٨٧٧
٣٠ی ئایار ١٩١٣
پێشوو
دواتر
سنجاقی پریزرەن
ئەیالەتی ڕوم ئەیلی
شانشینی سڕبیا
شانشینی مۆنتینیگرۆ
ئەلبانیای سەربەخۆ
شانشینی بولگاریا
ئەمڕۆ بەشێک لەکۆسۆڤۆ
سڕبیا
مەقدوونیای باکوور
مۆنتینیگرۆ
ئەلبانیا

ویلایەتی کۆسۆڤۆ یان ویلایەتی قوصوە، بە تورکیی عوسمانی: قوصوە ولایتی بە ڕۆمانی:Vilâyet-i Kosova) دابەشکردنێکی کارگێڕی ئاستی یەکەم (ویلایەت) بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[٤] لە نیمچە دوورگەی بالکان کە خاکی مۆدێرن کۆسۆڤۆ و بەشی باکووری ڕۆژئاوای کۆماری مەقدۆنیای باکووری لەخۆگرتبوو.[٥] ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ لە ناوچەی ساندزاک (راشکا)ی سربیا و مۆنتینیگرۆ پێکھاتوون، ھەرچەندە بە شێوەیەکی یاسایی لە ژێر کۆنترۆڵی عوسمانییەکاندان، بەڵام لە ساڵی ١٨٧٨ تا ١٩٠٩ بە شێوەیەکی دی فاکتۆ لە ژێر داگیرکاری نەمسا-مەجارستاندا بوون، وەک لە مادەی ٢٥ی پەیمانی بەرلیندا ھاتووە.[٦] ئوسکوب (سکۆپجە) وەک پایتەختی ویلایەتەکە کاردەکات. ژمارەی دانیشتووانەکەی کە ٣٢ ھەزار کەسە و بووەتە گەورەترین شاری ویلایەتەکە و لە دوای ئەویش شاری پریزرەن دێت کە ٣٠ ھەزار کەسە.

ویلایەتەکە وەک وردە جیھانێکی کۆمەڵگەی عوسمانی وەستابوو؛ لەناو سنوورەکانیدا کۆمەڵێک گەل و ئایینی جۆراوجۆر بوون: ئەلبانی، سرب، بۆسنیک؛ موسڵمان و مەسیحی، چ ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات و ھەم کاسۆلیک. ویلایەتەکە بە پیشەوانەکانی و شارە گرنگەکانی وەک ئیپێک ناوبانگی دەرکردبوو، کە تەلارسازی عوسمانی و حەمامە گشتیەکانی تێدا دروستکرابوون، کە ھەندێکیان تا ئەمڕۆش دەبینرێن. شوێنی لەدایکبوونی ناسنامەی نەتەوەیی ئەلبانی بۆ یەکەمجار لە پریزرەندا خراوەتەڕوو، لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵەی پریزرەنەوە لە ساڵی ١٨٧٨.

لە ئەنجامدا سەرەتا پەیمانی سان ستیفانۆ لە ساڵی ١٨٧٨، پاشان پەیماننامەی دەستکاریکراوی بەرلین لە ھەمان ساڵدا کە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دابەشکرد، کۆسۆڤۆ بوو بە یەکەم ھێڵی بەرگری بۆ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لەگەڵ سەربازگە گەورەکانی سەربازانی عوسمانی کە لە ویلایەتەکەدا جێگیرکرابوون. پێش جەنگی یەکەمی بالکان لە ساڵی ١٩١٢، شێوە و شوێنی ویلایەتەکە، سنوورێکی وشکانی ھاوبەشی لە سربیا و مۆنتینیگرۆ ڕەتکردەوە. دوای شەڕەکە بەشی سەرەکی ویلایەتەکە لە نێوان مۆنتینیگرۆ و سربیا دابەش بوو. ئەم سنوورانە ھەموویان لە پەیمانی لەندەن لە ساڵی ١٩١٣ پەسەند کران. دواجار ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی سنوورە نوێیەکانی ناسی دوای ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ شانشینی سڕبیا لە ١٤ی ئازاری ١٩١٤.[٧]

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٦٩ ویلایەتی پریزرەن لە ویلایەتی مەناستیر جیا بووەوە و بوو بە ویلایەت. بەھۆی ئەوەی ناوەندەکەی لە پریزرەن بوو، پایتەختەکە لە ساڵی ١٨٧٧دا گواسترایەوە بۆ پرشتینا، بەم شێوەیە ناوی ویلایەتەکە گۆڕدرا بۆ ویلایەتی کۆسۆڤۆ. یەکەم حاکمی ویلایەتی کۆسۆڤۆ کە لە ساڵی ١٨٧٧ دامەزرا، (خەلیل ڕەفعەت پاشا) بوو. یەکەم ناوەندی ویلایەتی کۆسۆڤۆ، پرشتینا بوو. پاشان لە ساڵی ١٨٩٣ ناوەندی ویلایەت گواسترایەوە بۆ سکۆپیە.[٨]

سربەکان کە لە دوای شەڕی عوسمانی و ڕووسیا لە ساڵانی ١٨٧٧-١٨٧٨ سەربەخۆیی خۆیان بەدەستھێنا، لە کۆسۆڤۆ دەستیان کرد بە داوای ماف. لەگەڵ پەیمانی بەرلین، سنجاقی یەنی پازار کە بەشێک بوو لە ویلایەتی کۆسۆڤۆ، بۆ بۆسنە-ھێرزێگۆڤینا جێھێڵدرا. دوای ئەوەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە جەنگی یەکەمی بالکان لە ساڵی ١٩١٢ شکستی ھێنا، کۆسۆڤۆ بوو بە بەشێک لە شانشینی سڕبیا. بە یەکلاکەرەوە بە پەیمانی لەندەن کە لە کۆتایی جەنگی یەکەمی بەڵکان واژۆ کرابوو، درا بە سربیا.[٩]

دانیشتوان

[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتی کۆسۆڤۆ لە ساڵی ١٨٩٣ ٨٤٧ ھەزار و ٤١٩ کەس بووە. لەو ژمارەیەش ٥٠٧ ھەزار و ٨٠ کەسیان موسڵمان و ٣٤٠ ھەزار و ٣٣٩ کەسیش مەسیحی بوون. زۆرێک لە نەتەوەکان لە ویلایەتەکەدا پێکەوە دەژیا: توخمە موسڵمانەکانی وەک تورک، ئەلبانی، بۆسنی، و توخمە مەسیحییەکانی وەک بولگاری، مەقدۆنی، سرب، یۆنانی و والچییەکان.[١٠]

دانیشتوان
کۆسۆڤۆ
ساڵدانیشتوان
١٨٧٠٦٧٦٫٣٠٠
١٨٧٤١٫٣٤٠٫٥٠٠
١٨٨٤٥٦١٫٣٠٠
١٨٩٠٥٨٨٫٣٠٠
١٨٩١٩٦١٫٠٠٠
١٩٠٠١٫٠٣٨٫١٠٠
Y & G

نەخشە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Central Mosque Of Prishtina, Architectural Design Competition Brief» (PDF). لاپەڕە ١٨. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٨ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. داڕێژە:Cite EB١٩١١
  3. Teaching Modern Southeast European History 2012-03-20 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Alternative Educational Materials, p. 26
  4. Kaligian, Dikran Mesrob (2011) Armenian Organization and Ideology Under Ottoman Rule, 1908–1914 (revised edition) Transaction Publishers, New Brunswick, New Jersey
  5. https://en.wikisource.org/wiki/1911_Encyclop%C3%A6dia_Britannica/Kossovo
  6. https://www.mtholyoke.edu/directory/departments-offices-centers/intrel/boshtml/bos128.htm%5B‍%5D
  7. https://www.zum.de/portal
  8. https://www.worldstatesmen.org/Kosovo.html
  9. H. Yıldırım Ağanoğlu "Kosova Vilayeti Salnamesi ", Rumeli Türkleri Kültür ve Dayanışma (1896).
  10. H. Yıldırım Ağanoğlu "Kosova Vilayeti Salnamesi ", Rumeli Türkleri Kültür ve Dayanışma (1896).