بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلایەتی پریزرەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتی پریزرەن
Vilayet-i Prizren
Призренски вилајет
Prizrenski vilajet
ویلایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٨٦٩–١٨٧٧

ویلایەتی کۆسۆڤۆ لە نێوان ساڵانی ١٨٧٧ بۆ ١٨٧٨. سنوورەکانی ویلایەتی پریزرەن لە نێوان ساڵانی ١٨٧٥ و ١٨٧٧ وەک خۆیان مانەوە..
ناوەندپریزرەن
ناوچە 
 
١٩٬٩٠٠ km2 (٧٬٧٠٠ sq mi)
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٨٦٩
 ھەڵوەشاندن
١٨٧٧
پێشوو
دواتر
ویلایەتی مەناستیر
ویلایەتی کۆسۆڤۆ

ویلایەتی پرئزرەن (بە سربی: Призренски вилајет/Prizrenski vilajet) ویلایەتێکی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بووە کە لە ساڵی ١٨٦٩ دامەزراوە، پایتەختی ویلایەتەکە پریزرەن بووە.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٦٩ پریزرەن لە ویلایەتی مەناستیر جیا بووەوە و بوو بە ویلایەت. پایتەختی ویلایەتی پریزرەن، پریزرەنبوو. ڕۆژنامەیەکی سربی-تورکی بە ناوی "پریزرەن" لەو ویلایەتە دەرچوو. لە ساڵی ١٨٧٧ ناوەندی ویلایەتەکە گواسترایەوە بۆ پرشتینا و ناوی ویلایەتەکە گۆڕدرا بۆ "ویلایەتی کۆسۆڤۆ". بەم شێوەیە ویلایەتی پریزرەن کۆتایی ھات.

بەشێک لە قەزاکانی ویلایەتی مەناستیر (سنجاقی دێبرێ و سکۆپجە) و ویلایەتی دانووب (سنجاقی نیش) لە ویلایەتی پریزرەن بوون. ویلایەتی پریزرەن لە چوار سنجاق پێکھاتبوو: پریزرەن، سکۆپجە، دێبرێ و نیش.[٢]

ویلایەتەکە ڕووبەرێکی زۆر فراوانی گرتەوە. ئەم ویلایەتانەی خوارەوە ھاوسنوور بوون: ویلایەتی دانووب لە ڕۆژھەڵات، شانشینی سربیا و ویلایەتی بۆسنە لە باکوور، مۆنتینیگرۆ و شکۆدرا ڤیلایێت لە ڕۆژئاوا و ویلایەتی یانیە و ویلایەتی سەلانیک لە باشوور. ڕووبەری ١٩٩٠٠ کم٢ لە نێوان ٤١o ٢٥' درێژی ڕۆژھەڵات و ٤٧o ٥٤' درێژی ڕۆژئاوا دەگرێتەوە، بەرزییەکەی ١٢٠٠ م.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://www.worldstatesmen.org/Kosovo.html
  2. Hasan Kaleshi-Hans Jürgen, Vilajeti i Prizrenit I Përparimi, No: 2, Prishtinë, 1967, s. 165-193 (Arnavutça)
  3. https://web.archive.org/web/20190109034107/http://www.worldstatesmen.org/Kosovo.html