ویلایەتی قۆنیە
| ولایت قۆنیە Vilâyet-i Konya | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ویلایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | |||||||||
| ١٨٦٧–١٩٢٣ | |||||||||
نەخشەی سەرەوە: نەخشەی ویلایەتی قۆنیە لە ناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، لە ساڵی ١٩٠٠دا نەخشەی خوارەوە: نەخشەی ویلایەتی قۆنیە لە ساڵی ١٩٠٧دا | |||||||||
| ناوەند | قۆنیە | ||||||||
| ژمارەی دانیشتووان | |||||||||
• موسڵمان, ١٩١٤ | ٧٥٠٧١٢ | ||||||||
• ڕۆم, ١٩١٤ | ٢٥١٥٠ | ||||||||
• ئەرمەنی, ١٩١٤ | ١٢٩٧١ | ||||||||
| مێژوو | |||||||||
| مێژوو | |||||||||
• یاسای ویلایەت | ١٨٦٧ | ||||||||
• ھەڵوەشاندن | ١٩٢٣ | ||||||||
| |||||||||
| ئەمڕۆ بەشێک لە | تورکیا | ||||||||
ویلایەتی قۆنیە، بە تورکیی عوسمانی: قونیە ولایتی بە ڕۆمانی:Konya Vilâyeti) دابەشکردنێکی کارگێڕی ئاستی یەکەم (ویلایەت) بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[١] لە ئاسیای بچووک کە تەواوی، یان بەشێک لە ناوچە کۆنەکانی پامفیلیا، پیسیدیا، فەریگیا، لیکاونیا، کیلیسیا و کاپادۆکیای لەخۆگرتبوو.[٢]
ساڵی ١٨٦٤ لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئەیالەتی قارامان بە پەیڕەوی ویلایەت دامەزراوە. لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٢١ پارێزگاکانی قۆنیە، ئانتالیا، ئیسپارتە و بوردور لەلایەن ئیتاڵیا کە زلھێزێکی ھاوپەیمانە داگیرکران. لە ساڵی ١٩٢٣ ویلایەتی قۆنیە دابەش بوو بەسەر ٥ پارێزگادا: نیغدە، قۆنیە، بوردور، ئانتالیا، ئیسپارتا و قەرەمان (دواتر).
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٨٦٤ بە زیادکردنی نیوەی ڕۆژئاوای ئەیالەتی ئادانا بۆ ئەیالەتی قارامان، و بەشێک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەیالەتی ئانادۆڵ پێکھاتووە.[٣] ڕووبەرەکەی ٩١٦٢٠ کم٢ بووە. سەرژمێری ساڵی ١٨٨٥ کە لە ساڵی ١٩٠٨ بڵاوکرایەوە، ژمارەی دانیشتووانی ١٬٠٨٨٬١٠٠ کەس بووە. لە سەرژمێری ساڵی ١٩١٤دا ٧٥٠ ھەزار و ٧١٢ موسڵمان و ٢٥ ھەزار و ١٥٠ یۆنانی خەڵکی کاپادۆسیا (کارامالیدی تورکی زمان) و ١٢ ھەزار و ٩٧١ ئەرمەنی بووە.
دیمۆگرافیا
[دەستکاری]بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، ویلایەتی قۆنیە ڕووبەرەکەی ٩١٦٢٠ کیلۆمەتر دووجا بووە، لە کاتێکدا ئەنجامە سەرەتاییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (لە ساڵی ١٩٠٨دا بڵاوکراوەتەوە) ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٠٨٨ ھەزار و ١٠٠ کەس بووە.[٤] وردی ژمارەکانی دانیشتووان لە "نزیکەیی"ەوە دەست پێدەکات تا "تەنھا گریمانەیی" بەپێی ئەو ناوچەیەی کە لێیەوە کۆکراونەتەوە. تا ساڵی ١٩٢٠ کەمتر لە ١٠%ی دانیشتووانەکەی بە مەسیحی وەسف دەکران، زۆربەی دانیشتوانی مەسیحی لە کەناری دەریادا بوون.[٥]
ئابووری
[دەستکاری]
دانیشتووانەکەی زۆربەیان کشتوکاڵی و شوانکاری بوون. تاکە پیشەسازییەکان فەرش و دروستکردنی شتومەکی پەتۆ و ئاوریشم بوون. کانەکانی کرۆم، جیوە، گۆگرد، دارچین، سرکە و خوێی بەرد ھەبوون. ھەناردەکردنی سەرەکی خوێ، کانزا، تریاک، لۆکە، دانەوێڵە، پشم و ئاژەڵ بوو؛ و ھاوردەکردنی کەلوپەلی قوماش و قاوە و برنج و نەوت. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، قۆنیە بە ھێڵی شەمەندەفەر بە ئەستەمبوڵ بەسترابووەوە و بووە وێستگەیەکی گرنگ لەسەر ھێڵی ئاسنی بەرلین-بەغدا، کە لەلایەن کۆنسۆرتیۆمێکی سەرکردایەتی ئەڵمانیاوە دروستکرا.[٦]
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]سنجاقەکانی ویلایەت:
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Kaligian, Dikran Mesrob (2011) Armenian Organization and Ideology Under Ottoman Rule, 1908–1914 (revised edition) Transaction Publishers, New Brunswick, New Jersey
- ↑ One or more of the preceding sentences incorporates text from a publication now in the public domain: Hogarth, David George (1911). "Konia". In Chisholm, Hugh (ed.). Encyclopædia Britannica. Vol. 15 (11th ed.). Cambridge University Press. p. 893.
- ↑ One or more of the preceding sentences incorporates text from a publication now in the public domain: Hogarth, David George (1911). "Konia". In Chisholm, Hugh (ed.). Encyclopædia Britannica. Vol. 15 (11th ed.). Cambridge University Press. p. 893
- ↑ https://archive.org/details/asiakeane00kean/page/459/mode/1up
- ↑ https://www.loc.gov/collections/world-digital-library/about-this-collection/
- ↑ https://www.loc.gov/collections/world-digital-library/about-this-collection/