بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلایەتی سیواس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتی سیواس
Vilâyet-i Sivas
ویلایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٨٦٧–١٩٢٢

نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی ویلایەتی سیواس لە ناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، لە ساڵی ١٩٠٠دا
نەخشەی خوارەوە:
نەخشەی ویلایەتی سیواس لە ساڵی ١٩٠٧دا
ناوەندسێواس[١]
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٨٦٧
 ھەڵوەشاندن
١٩٢٢
پێشوو
دواتر
ئەیالەتی ڕۆم
تورکیا

ویلایەتی سیواس، کە بە ویلایەتی خارپوت (بە ئەرمەنی: Սեբաստիայի նահանգ (سێباستیا ناھانگ) ناودەبرێت بە تورکیی عوسمانی: ولایت سیواس بە ڕۆمانی:Vilâyet-i Sivas) دابەشکردنێکی کارگێڕی ئاستی یەکەم (ویلایەت) بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[٢] ویلایەتەکە لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ویلایەتی ئەرزڕۆم و لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ویلایەتی مەعمورەت و لعەزیز و لە باکوورەوە لەگەڵ ویلایەتی ترابزۆن و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ ویلایەتی ئەنقەرە ھاوسنوور بووە.

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕووبەرەکەی ٣٢٣٠٨ میل چوارگۆشە بووە (٨٣٦٨٠ کیلۆمەتر دووجا)، لە کاتێکدا ئەنجامە سەرەتاییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (لە ساڵی ١٩٠٨ بڵاوکراوەتەوە) ژمارەی دانیشتووانی بە ٩٩٦ ھەزار و ١٢٦ کەس بووە.[٣]

مێژوو

[دەستکاری]

ویلایەتی سیواس لە ساڵی ١٨٦٧ دروست بووە، کاتێک کە بەپێی "یاسای ویلایەت" (بە تورکی: Teşkil-i Vilayet Nizamnamesi) ئەیالەتەکان بە ویلایەت گۆڕدران،[٤] و لە ساڵی ١٩٢٢ بەھۆی ڕێکخستنەوەی ئەتاتورکەوە ھەڵوەشایەوە.[٥]

لە ساڵی ١٩١٣ تا ١٩١٦ (ئەحمەد موعەمەر) والی(حاکم)ی ویلایەت بووە و تۆمەتبار کراوە بە ھاوبەشی لە کارەکانی دژی دانیشتوانی ئەرمەنستان.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://books.google.iq/books?id=cVQDZFM1T2IC&pg=PA1715&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  2. Kaligian, Dikran Mesrob (2011) Armenian Organization and Ideology Under Ottoman Rule, 1908–1914 (revised edition) Transaction Publishers, New Brunswick, New Jersey
  3. Keane, A.H. (1909) Asia (2nd edition) E. Stanford, London, volume 1, page 459
  4. (1897) Devlet-i Aliyye-i Osmaniyye’nin Bin Üçyüz Onüç Senesine Mahsus İstatistik-i Umumîsi, Istanbul(First statistical yearbook for the Ottoman Empire, republished in 1997 as Osmanlı Devleti'nin ilk istatistik yıllığı, 1897 T.C. Başbakanlık Devlet İstatistik Enstitüsü, Ankara
  5. Kapucu, Naim and Palabiyik, Hamit (2008) Turkish Public Administration: From Tradition to the Modern Age International Strategic Research Organization (USAK), Ankara
  6. https://en.wikipedia.org/wiki/The_Armenian_Massacres_in_Ottoman_Turkey