بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلایەتی سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتی سووریا
سوریە ویلایتی (Ottoman Turkish)
Vilâyet-i Sûriye
ولایة سوریا (عەرەبی)
ویلایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٨٦٥–١٩١٨
Flag of Syria Vilayet
Flag

نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی ویلایەتی سووریا لە ناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، لە ساڵی ١٩٠٠دا
نەخشەی خوارەوە:
نەخشەی ویلایەتی سووریا لە ساڵی ١٩٠٧دا.
ناوەنددیمەشق
ژمارەی دانیشتووان 
 ١٨٩٧[١]
٧٠١٬٨١٢
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٨٦٥
 ھەڵوەشاندن
١٩١٨
پێشوو
دواتر
ئەیالەتی شام
ئەیالەتی سەیدا
ئەیالەتی تەڕابلوسی شام
بەڕێوەبەرایەتیی خاکە داگیرکراوەکانی دوژمن
ئەمڕۆ بەشێک لەسووریا
ئوردن
فەلەستین
لوبنان
ئیسرائیل

ویلایەتی سووریا یا ویلایەتی شام یا ویلایەتی دیمەشق بە تورکیی عوسمانی: سوریە ولایتی بە ڕۆمانی:Sûriye Vilâyeti) دابەشکردنێکی کارگێڕی ئاستی یەکەم (ویلایەت) بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[٢]

بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕووبەرەکەی ٦٢١٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە (٢٤٠٠٩ میل چوارگۆشە)، لەکاتێکدا ئەنجامە سەرەتاییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (لە ساڵی ١٩٠٨دا بڵاوکراوەتەوە) ژمارەی دانیشتووانەکەی (١) ملێۆن کەس بووە. وردی ژمارەکانی دانیشتووان لە "نزیکەیی"ەوە دەست پێدەکات تا "تەنھا گریمانەیی" بەپێی ئەو ناوچەیەی کە لێیەوە کۆکراونەتەوە.[٣]

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٦٤ یاسای ویلایەت ڕاگەیەندرا. یاسای نوێی ویلایەتەکان لە ساڵی ١٨٦٥ لە دیمەشق جێبەجێ کرا و ئەو ویلایەتە چاکسازی کراو ناوی سوریە/سووریا بوو، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی ھۆشیاری مێژووییە لە نێو ڕۆشنبیرانی ناوچەکەدا. قودس لە باقی ویلایەتەکە جیاکرایەوە، و کرا بە سنجاقی سەربەخۆی قودس کە ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتی دەدا بە ئەستەمبوڵ، نەک دیمەشق. جەبەل لوبنان بە ھەمان شێوە لە ساڵی ١٨٦٤دا کرابوو بە موتەسەڕیفێکی خۆبەڕێوەبەر.[٤]

لە ساڵی ١٨٧٢ ھەرێمێکی نوێی ئیداری دروستکرا، کە ناوەندەکەی لە مەعان بوو، بەڵام تێچووی یەکە ئیدارییە نوێیەکە زۆر زیاتر بوو لە داھاتەکان و ساڵی دواتر داخرا. لە ساڵی ١٨٨٤ والی دیمەشق پێشنیارێکی کرد بۆ دامەزراندنی ویلایەتێکی نوێی باشووری سووریا، ھەرچەندە ھیچی لێ دەرنەچوو.[٥]

لە ساڵی ١٨٨٨دا ویلایەتی بەیروت لە ناوچە کەنارییەکانی ویلایەتی سووریا دروست بوو. لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٩٢دا پێشنیارێکی دیکە بۆ حکومەتی ھەرێمێک کە سەنتەری مەعان بێت، خرایەڕوو، کە لە مانگی ئابدا پەسەندکرا. لە ناوەڕاستی ساڵی ١٨٩٥ ناوەندی ئەم موتەسەڕیفیە گواسترایەوە بۆ کەرەک (موتەسەڕیفی کەرەک) کە باشووریترین ڕادەی دەسەڵاتی عوسمانی لە ویلایەتی سووریادا دیاری دەکات.[٦]

تا ساڵی ١٨٩٧ ویلایەتی سووریا بەسەر چوار سنجاقدا دابەش بوو کە بریتین لە (دیمەشق، حەما، حوران و کەرەک). پایتەختی ویلایەت دیمەشق بوو.[٧]

نەخشە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Mutlu، Servet. «Late Ottoman population and its ethnic distribution» (PDF). لاپەڕە ٢٩–٣١. Corrected population for Mortality Level=8.
  2. Kaligian, Dikran Mesrob (2011) Armenian Organization and Ideology Under Ottoman Rule, 1908–1914 (revised edition) Transaction Publishers, New Brunswick, New Jersey
  3. https://archive.org/details/asiakeane00kean/page/460/mode/1up
  4. https://books.google.iq/books?id=4x09OvMBMmgC&pg=PA177&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  5. https://books.google.iq/books?id=AMAbXGQDmDYC&pg=PA52&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  6. https://books.google.iq/books?id=nE7RjS91_E4C&pg=PA13&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  7. https://books.google.iq/books?id=rezD7rvuf9YC&pg=PA909&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false