بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلایەتی حەکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتی حەکاری
ویلایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٨٧٦–١٨٨٨

ویلایەتی ھەکاری لە نەخشەی دەوڵەتی عوسمانیدا
ناوەندجۆلەمێرگ
مێژوو
مێژوو 
 دامەزراندن
١٨٧٦
 ھەڵوەشاندن
١٨٨٨
پێشوو
دواتر
ویلایەتی وان
ویلایەتی وان
ئەمڕۆ بەشێک لە تورکیا

ویلایەتی حەکاری، ویلایەتی جۆلەمێرگ، سنجاقی حەکاری یان سنجاقی جۆلەمێرگ، ویلایەتێکی سەربەخۆی عوسمانی بوو. لە ساڵی ١٨٧٦ دامەزراوە و لە ساڵی ١٨٨٨ ھەڵوەشاوەتەوە. ناوەندی ویلایەتەکە جۆلەمێرگە. سنوورەکانی ویلایەتەکە ھەموو پارێزگای حەکاری ئەمڕۆ و ناحیەی ئەلکێ و قلەبانی پارێزگای شرنەخ لەخۆگرتبوو.[١]

مێژوو

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٦٤ بە پەیڕەوی دامەزراندنی ویلایەت، ئەیالەتی وان ھەڵوەشایەوە و ویلایەتی وان لەگەڵ سنجاقەکانی دامەزرا. بە ڕێسایەکی نوێ لە ساڵی ١٨٧٦ لە ویلایەتی وان دابڕاوە و بووە ویلایەتی حەکاری سەربەخۆ.[٢] لە ساڵی ١٨٨٨دا ویلایەتەکە ھەڵوەشایەوە و جارێکی دیکە بوو بە سنجاقێکی ویلایەتی وان.[٣] لەو ویلایەتەدا نەستۆری و ئاشوورییەکان زۆر بوون. دوای ھەڵوەشاندنەوەی ویلایەت لە ساڵی ١٩٠٢، ڕاپەڕینێکی نێستۆریەکان لە سنجاقی حەکاری دەستی پێکرد. دوای ئەم ڕاپەڕینە نەستۆری و ئاشوورییەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە دەرکران و ھەرگیز نەگەڕانەوە.[٤]

ھەکاری ناوەندی میرنشینێکی کوردی بوو، میرنشینی ھەکاری بوو، کە دوا ئاغای نوروڵڵا بەی بوو، ھاوپەیمانی بەدرخان بەگی میرنشینی بۆتان بوو لە سەدەی نۆزدەھەمدا. دانیشتوانەکەی لە کورد و مەسیحی ئاشووری پێکھاتبوون. پاتریارکی کڵێسای ئاشووریی ڕۆژھەڵات شوێنی نیشتەجێبوونی لە قوچانس (کۆناک) بووە.

نەخشەی ویلایەتی وان لە ساڵی (١٩٠٧)دا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. "1877 yılında Osmanlı'nın illeri". 24 Mayıs 2012 tarihinde kaynağından arşivlendi. Erişim tarihi: 2 Temmuz 2012
  2. https://web.archive.org/web/20120812065015/http://www.rehberkatalogu.com/bilgibankasi/hakkari.tarihi.htm
  3. http://www.kulturvarliklari.gov.tr/sempozyum_pdf/arastirmalar/17_arastirma_1.pdf
  4. Sadettin Paşa'nın anıları Ermeni-Kürt olayları Van 1896