بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلایەتی تەڕابلوسی غەرب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەڕابلوسی عوسمانی
ئەیالەتی تەڕابلوسی غەرب
ایالت طرابلس غرب
(١٥٥١–١٨٦٤)
Eyālet-i Trâblus Gârb

ویلایەتی تەڕابلوسی غەرب
ولایت طرابلس غرب
(١٨٦٤–١٩١٢)
Vilâyet-i Trâblus Gârb
ئەیالەت و ویلایەتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥٥١–١٩١٢
Flag of ویلایەتی تەڕابلوسی غەرب
ئاڵا
نیشانەی سوپا (١٨٥٦) of ویلایەتی تەڕابلوسی غەرب
نیشانەی سوپا (١٨٥٦)

نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی ویلایەتی تەڕابلوسی غەرب لە ناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، لە ساڵی ١٩٠٠دا
نەخشەی خوارەوە:
نەخشەی ویلایەتی تەڕابلوسی غەرب لە ساڵی ١٩٠٧دا
ناوەندتەرابلوس
مێژوو
مێژوو 
١٥٥١
 شانشینی قارەمانلی چوونە دەسەڵات
١٧١١
١٨٠١-١٨٠٥ + ١٨١٥
 ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆ دادەمەزرێنێتەوە
١٨٣٥
١٩١٢
پێشوو
دواتر
ھۆسپاڵێر تەرابلوس
دەوڵەتی حەفسی
مەمالیکەکان
تەرابلوسی ئیتاڵی
سیرینایکای ئیتاڵی
ئەمڕۆ بەشێک لە لیبیا

ویلایەتی تەڕابلوسی غەرب، بە تورکیی عوسمانی: طرابلس غرب ولایتی بە ڕۆمانی:Trāblus-ı Ġarb Vilâyeti) دابەشکردنێکی کارگێڕی ئاستی یەکەم (ویلایەت) بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[١] ویلایەتێکی عوسمانییە کە لە جیاتی ئەیالەتی تەڕابلوسی غەرب لە ئەنجامی ئەو چاکسازییە ئیدارییەی کە لە ساڵی ١٨٦٤دا ڕوویدا، دامەزراوە.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]

ئەیالەتی تەڕابلوسی غەرب دوای ھەڵوەشاندنەوەی ویلایەتی تەڕابلوسی غەرب بە ڕێسای دامەزراندنی ویلایەتەکان کە لە ساڵی ١٨٦٤ پەسەندکرا، دامەزراوە. بە مەبەستی بەھێزکردنی ئیدارەی تەرابلوس، کارگێڕان بەردەوام لەلایەن ناوەندەوە دەگۆڕدرا. لە دوا قۆناغەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، تەرابلوس لەلایەن ئەو حاکمانەوە بەڕێوەدەبرا کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە دیاریکرابوون. لە ساڵی ١٩٠٨ مستەفا کەمال یاخیبوونێکی لەلایەن عەشیرەتەکانی ناوچەکە سەرکوت کرد. بە گشتی ٣٣ والی تەرابلوسیان بەڕێوەبرد تا ھاتە ژێر دەسەڵاتی ئیتاڵیا. ئیتالیا ھێرشی کردە سەر تەرابلوس کە وەک کۆلۆنییەک دەیبینی. ستاف مەیجر مستەفا کەمال، ستاف مەیجر ئێنڤەر و ستاف کۆلۆنێل نەشێت خزمەتیان کرد بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکاری لێرە.

لە شەڕی تەرابلوسی ساڵی ١٩١١، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ھەوڵی پاراستنی تەرابلوسی دا بە سوپای ٢٥ ھەزار کەسی لە بەرامبەر سوپای ئیتاڵیا کە ١٠٠ ھەزار کەسی بوو. ھەروەھا تەریقەتی سانوسی کە مەزھەبێکی ناوخۆییە، ھاوکاری سوپای عوسمانییان دەکرد. لە کۆتایی شەڕەکەدا ئیتاڵییەکان ناوچەکەیان داگیرکرد. تەرابلوس لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩١٢ بە پەیمانی ئۆچی لە سویسرا درا بە ئیتالییەکان. شەڕی تەرابلوس یەکەمجار بوو کە فڕۆکە لە شەڕێکدا بەکارھات. تەرابلوس دوا پارچە زەوی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو لە ئەفریقا.[٣]

دانیشتوان

[دەستکاری]
دانیشتوان
تەڕابلوسی غەرب
ساڵدانیشتوان
١٨٦٧٧٥٠٫٠٠٠
١٨٩٠٨٠٠٫٠٠٠
١٩٠٠١٫٠٠٠٫٠٠٠
Y & G

ئەمانە ببینە

[دەستکاری]

نەخشە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Kaligian, Dikran Mesrob (2011) Armenian Organization and Ideology Under Ottoman Rule, 1908–1914 (revised edition) Transaction Publishers, New Brunswick, New Jersey
  2. https://books.google.iq/books?id=O49hCQAAQBAJ&pg=PA8&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  3. https://atam.gov.tr/?Page=DergiIcerik&IcerikNo=487