بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلایەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاسای ویلایەتەکان (بە فەرەنسی: loi des vilayets؛ ١٨٦٧)، لە بەرگی دووەمی Legislation ottomane، کە لەلایەن گریگۆری ئەریستارکیسەوە بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن دیمیتریۆس نیکۆلایدسەوە سەرپەرشتی کراوە

ویلایەت (بە تورکی: ڤیلایەت، بە ئینگلیزی: Vilayet) بەشێکی سەرەکیی ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتیی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوو. هەروەها بە ناوی جۆراوجۆری دیکە ناسراوە، دابەشکردنێکی کارگێڕی پلە یەک بوو لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دواتر. لە یاسای ویلایەت لە (٢١ی ژانویەی ١٨٦٧)دا هاتە ئاراوە، بەشێک لە بزووتنەوەی چاکسازی تانزیمات کە بە فەرمانی چاکسازی عوسمانی لە ساڵی ١٨٥٦ دەستی پێکرد. ویلایەتی دانووب بە شێوەیەکی تایبەت لە ساڵی ١٨٦٤ وەک تاقیکردنەوەیەک لە ژێر دەستی پێشەنگی چاکسازیخواز (مەدحەد پاشا) پێکهاتبوو. یاسای ویلایەت بەکارهێنانی فراوانتر بوو، بەڵام تا ساڵی ١٨٨٤ بوو کە بۆ هەموو پارێزگاکانی ئیمپراتۆریەتەکە جێبەجێ کرا. (ڤینسێنت هێنری پێناڵڤێر کایلارد) لە ساڵی ١٩١١دا لە نووسینی بۆ زانیارینامەی بریتانیکا ئیدیعای کرد کە چاکسازییەکە مەبەستی ئەوە بووە کە بڕێکی زیاتر لە خۆبەڕێوەبەری ناوخۆیی بۆ پارێزگاکان دابین بکات بەڵام لە ڕاستیدا دەسەڵاتی زیاتر لەگەڵ سوڵتان و موسڵمانە ناوخۆییەکان لەسەر حیسابی پێکهاتەکانی دیکە ناوەند بکات.[١]

لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا سەرەتا لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و دواتر لە کۆماری تورکیا تا ساڵی ١٩٦٠ یەکەیەکی لە ژێر ئیدارەی حاکمێکدا بوو. ئەمڕۆ لە تورکیا، دەستەواژەی "ویلایەت" بۆ ئاماژەدان بە پارێزگایەک بەکاردێت.

ویلایەتەکە لەلایەن والیەوە بەڕێوەدەبرا و لیوا و سنجاقەکەکانیش لەلایەن موتەسەڕیفەوە بەڕێوەدەبرا. بە گشتی (٣٣) ویلایەتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەبووە. لە ویلایەتەکاندا سنجاق و قەزاکان و گوندەکان وەک یەکەیەکی لاوەکی بەکارهێنران. لە ساڵی (١٩٠٠)دا (٢٩) ویلایەت و (٥) دەوڵەتی ئۆتۆنۆم هەبووە.[٢]

ویلایەتی تورکی عوسمانی وشەیەکی قەرزکراو بووە کە لە ویلایە(وِلَایَة)ی عەرەبی وەرگیراوە، ناوێکی ئەبستراکت کە لە کرداری وەلیە(وَلِیَ، "بەڕێوەبردن") دروست بووە. لە زمانی عەرەبیدا وەک بیرۆکەی گشتی بە مانای "پارێزگا"، "ھەرێم"، یان "ئیدارەدان" بوو، بەڵام دوای چاکسازییەکانی تەنزیمات زاراوەی عوسمانی بە ئاماژەدان بە بوارە تایبەتەکان لە پلەبەندییەکی دیاریکراودا فەرمی کرد. قەرز کراوە بۆ ناو ئەلبانی (vilajet)، بولگاری (vilaet(вилает)). جولەکە-ئیسپانی vilayet، و فەرەنسی vilaïet و vilayet، کە وەک زمانی فرانکا لە نێو جولەک و مەسیحییە خوێندەوارەکاندا بەکاردەھێنرا.[٣] ھەروەھا وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئەرمەنی بە gawaŕ (գաւառ)، بولگاری بە oblast (област)، جولەکە-ئیسپانی بە provinsiya و یۆنانی بە eparchía (επαρχία) و nomarchía (νομαρχία) وەرگێڕدراوە.[٤]

وشەی "ویلایەت" بە ڕەچەڵەک عەرەبییە، بە واتای حاکمایەتی، سەرپەرشتیکردن، بەرپرسیارێتی بەرپرسیاربوون لە شتێک، یان وەرگرتنی بەرپرسیارێتی. بۆیە زاراوەی "ویلایەت" زاراوەیەکی ئیدارییە نەک زاراوەیەکی جوگرافی.

سەرەتای کۆماری تورکیا بەردەوام بوو لە بەکارھێنانی زاراوەی ڤیلایەت(vilayet) تا لە کۆتاییەکانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا ناوەکەی گۆڕی بۆ ئیل(il).[٥]

مێژوو

[دەستکاری]

بەکارھێنانی وشەی "ویلایەت" بۆ ئاماژەکردن بە یەکەیەکی کارگێڕی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان. لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا، ویلایەت گەورەترین یەکەی کارگێڕی پارێزگا بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا.

ئەمڕۆ یەکە ئیدارییەکان کە لە وڵاتانی جۆراوجۆردا بە ناوی جیاواز ناویان دەبەن، بە زمانی تورکی بە "ویلایەت" یان "ئیل" ناودەبرێن. پارێزگایەک کە لەلایەن پارێزگارێکەوە بەڕێوەدەبرێت بەگشتی لە ڕۆژئاوا بە "پارێزگا" یان "ئیل" ناودەبرێت، ھەندێکجاریش بە "حاکم" ناودەبرێت.

ویلایەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی

[دەستکاری]

لیستی ویلایەتەکانی عوسمانی ئەو یەکە ئیداریانە دەخاتە ڕوو کە لە ئەنجامی ئەو پراکتیزانەی کە لەگەڵ ڕێسای دامەزراندنی ویلایەتەکان لە ساڵی ١٨٦٤دا وەک ویلایەت ڕێکخراو بوون.

نەخشە

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٧٨ بەدواوە باتومی، ئارتڤین (جگە لە یوسفێلی)، زۆربەی ئۆڵتی، ئیدر، ئەردێخان و قەرس لەلایەن ڕووسیاوە دەستیان بەسەردا گیرا. بە پەیمانی بەرلین، سنووری عوسمانی و ڕووسیا بوو بە ھێڵی ئەردەشن-یوسفلی-ئۆڵی-بازید.

نەخشەی کارگێڕی ویلایەتەکان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ساڵی ١٨٨١:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


  1. Birken, Andreas (1976). Die Provinzen des Osmanischen Reiches. Beihefte zum Tübinger Atlas des Vorderen Orients (in German). Vol. 13. Reichert. p. 22.
  2. One or more of the preceding sentences incorporates text from a publication now in the public domain: Caillard, Vincent Henry Penalver (1911). "Turkey". In Chisholm, Hugh (ed.). Encyclopædia Britannica. Vol. 27 (11th ed.). Cambridge University Press. p. 428.
  3. https://en.wikipedia.org/wiki/File:Solun_Newspaper_1869-03-28_in_Bulgarian.jpg
  4. https://web.archive.org/web/20150621130433/http://www.icsresources.org/content/primarysourcedocs/CommitteeReportOnMcMahonHussein.pdf
  5. https://www.menalib.de/vifa/menadoc/