بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وۆڵفرام ماتماتیکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وۆڵفرام ماتماتیکا
دامەزران٢٣ی حوزەیرانی ١٩٨٨
بەکارھێنانزانست
پەرەپێدەرWolfram Research
کارتێکراوە لەلایەنSymbolic Manipulation Program
مۆدێلی بەرنامەسازیfunctional programming، array programming
سیستمی پشتگیریکراومایکرۆسۆفت ویندۆز، لینوکس، مەک ئۆئێس
GUI toolkit or frameworkQt
زمانی بەرنامەسازیسی، سی++، جاڤا، زمانی وۆڵفرام
وەشانی نەرمامێر14.3
وێبگەhttps://www.wolfram.com/mathematica/
مۆڵەتمۆڵەتی خاوەن
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج"https://mathematica.stackexchange.com/
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/wolfram-mathematica
Alternative namemma

وۆڵفرام ماتماتیکا (کە بە ماتماتیکاش ناسراوە) سیستمێکی نەرمامێرییە کە خاوەنی کتێبخانەی جێگیرکراوە بۆ چەندین بواری ژماردنی تەکنیکی کە ڕێگە بە فێربوونی مەکینە، ئامار، لێکدانەوەی ڕەمزی، بەڕێوەبردنی داتا، شیکردنەوەی تۆڕەکان، شیکردنەوەی زنجیرە کاتییەکان، پێواژۆکردنی زمانی سروشتی، گونجاندن، کێشانی گرافەکانی فانکشنەکان و داتا جیاوازەکان، جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکان، دروستکردنی ڕووکارەکانی بەکارھێنەر، و بەستنەوەی لەگەڵ ئەو بەرنامانەی بە زمانەکانی تری بەرنامەسازی نووسراون، دەدات.

بیرۆکەکەی لەلایەن ستێفن وۆڵفرامەوە داڕێژراوە، و لەلایەن کۆمپانیای وۆڵفرام ڕیسێرچ لە شەمپەین لە ویلایەتی ئیلینۆی پەرەی پێدراوە.[١][٢] زمانی وۆڵفرام ئەو زمانی بەرنامەسازییەیە کە لەناو ماتماتیکادا بەکاردێت.[٣] وەشانی ماتماتیکا ١٫٠ لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٨٨دا لە شەمپەینی ئیلینۆی و سانتا کڵارا لە کالیفۆرنیا بڵاوکرایەوە.[٤][٥][٦] زمانی وۆڵفرامی ماتماتیکا لە بنەڕەتدا لەسەر زمانی لیسپ بونیاد نراوە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Stephen Wolfram: Simple Solutions». بزنس‌ویک. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ↑ «Contact Wolfram Research—About Purchasing, Corporate Info, Support, Media, Wolfram|Alpha». لە ١١ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ↑ «Language Barriers». گۆڤاری سلەیت. ٦ی ئازاری ٢٠١٤. لە ١١ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ↑ «Mathematica—Three Decades of Contributions, Invention, Discovery, and Education». www.wolfram.com (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ↑ «Celebrating a Third of a Century of Mathematica, and Looking Forward». writings.stephenwolfram.com (بە ئینگلیزی). ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ↑ «There Was a Time before Mathematica…». writings.stephenwolfram.com (بە ئینگلیزی). ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.