وڵاتی پێشکەوتوو
| وڵاتی پێشکەوتوو | |
|---|---|
| لقی | وڵات |
| بابەتی لاوەکی | economic development |
| بەرامبەر | وڵاتی پەرەئەستێن |
وڵاتێکی پێشکەوتوو، یان وڵاتێکی پێشەنگ،[١][٢] وڵاتێکە کە خاوەنی جۆرێتی ژیانێکی بەرز، ئابوورییەکی گەشەسەندوو، و ژێرخانێکی تەکنەلۆژیی پێشکەوتووە بە بەراورد بە نەتەوە پیشەسازی نەکراوەکانی تر. بە شێوەیەکی باو، پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندنی ئاستی گەشەپێدانی ئابووری بریتین لە تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی (جی دی پی)، بەرھەمی نەتەوەییی گشتی (جی ئێن پی)، داھاتی تاکەکەسی، ئاستی پیشەسازیبوون، بڕی ژێرخانی بەربڵاو و ئاستی بژێویی گشتی. ئەوەی کام پێوەر بەکاربھێنرێت و کام وڵات دەکرێت وەک وڵاتێکی پێشکەوتوو پۆلێن بکرێت، بابەتگەلێکی جێگەی مشتومڕن. پێناسەی جیاواز بۆ وڵاتە پێشکەوتووەکان لەلایەن بەشی کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بانکی جیھانی، لیژنەی ھاوکاریی گەشەپێدان، سندوقی نێودەوڵەتیی پارە، یانەی پاریس دابینکراون، جگە لەوەش، ڕیزبەندیی ئێچ دی ئای بەکاردێت بۆ ڕەنگدانەوەی پێوەری پێکھاتەی تەمەنی چاوەڕوانکراو، پەروەردە، و داھاتی تاکەکەسی.
وڵاتە پێشکەوتووەکان بە گشتی خاوەنی ئابوورییەکی پێشکەوتووی پاش-پیشەسازین، بەو مانایەی کەرتی خزمەتگوزاری سامانی زیاتر دابین دەکات وەک لە کەرتی پیشەسازی. ئەوان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی پەرەئەستێن دادەنرێن، کە لە پرۆسەی پیشەسازیبووندان یان پێش-پیشەسازین و نزیکەی بە تەواوی کشتوکاڵین، کە ھەندێکیان دەکرێت بچنە ناو کاتێگۆریی وڵاتانی دواکەوتوو. تاوەکو ساڵی ٢٠٢٣، ئابوورییە پێشکەوتووەکان ٥٧٫٣٪ی جی دی پیی جیھانی پێکدەھێنن لەسەر بنەمای نرخە ناوەکییەکان و ٤١٫١٪ی جی دی پیی جیھانی لەسەر بنەمای یەکسانیی ھێزی کڕین (پی پی پی) بەپێی ئای ئێم ئێف.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ adb.org. کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ https://web.archive.org/web/20210726220914/https://www.adb.org/sites/default/files/publication/150177/ewp-422.pdf. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «Advanced Countries Will Benefit Most from Progress in Technology, with Lesser Benefits to Other Nations». rand.org. ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ International Monetary Fund. «World Economic Outlook Database, April 2023». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.