توانای ناوکی لە کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ووزەی ناوەکی لە کەنەداەوە ڕەوانە کراوە)

توانای ناوکی لە کەنەدا لە ڕێگای ١٩ کارلێکەری ناوەکی لەلایەن کەرتی بازرگانی بەرھەم دێت کە بڕەکەی ١٣٬٥ گێگاواتی پاکە، کە ٩٥٬٦ تێراوی کارەبایی بەرھەم دێنێت لە سەعاتێک، کە دەکاتە سەرجەمی ٪‏١٦٬٦ کارەبای بەرھەمھاتووی ھەموو کەنەدا (٢٠١٥). لە کۆی سەرجەم کارلێکەرەکان تەنھا دانەیەکیان دەکەوێتە ھەرێمی ئەنتاریۆ کە ٪‏٦١ سەرجەم کارەبای ھەرێمەکە دابین دەکات (٩١٬٧ تێراو) لە سەھاتێک. حەوت کارلێکەری بچووکیشی ھەیە کە بۆ لێکۆلینەوە و بەرھەمەتیشکیەکانی بواری پزیشکی بەکاری دێنێت.

کارلێکەرە ناوکییەکانی کەنەدا لە جۆری کارلێکەری ئاوی قورسی پەستێوراوە (PHWR) کە لە کەنەدا پێی دەڵێن کارلێکەری جۆری (CANDU). کە ھاوشێوەکەی نێردراوە بۆ ھیندستان، ئەرژەنتین، پاکستان، کۆریای باشوور، ڕۆمانیا، و چین.

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی لە کەنەدا پیشەسازیی ناوکی (کە جیاوازە لەگەڵ پیشەسازیی یۆرانیۆم) دەگەڕێتەوە ساڵی ١٩٤٢، ئەمەش دوای دامەزراندنی تاقیگەی ھاوبەشی بەریتانی و کەنەدی، ئەویش تاقیگەی مۆنتریاڵ بوو لە شاری مۆنتریال لە ھەرێمی کوبێک لەژێر چاودێریی ئەنجومەنی توێژینەوەی میللی کەنەدی، پەرەسەندنێکی باشیان پێدا بەجۆرێک بەئاوی قورس کاردەکات. ئەوکات ناوی کارلێکەرەکەیان نا (NRX) کە بە واتای کارلێکەری توێژینەوەی میللی کەنەدی دێت کە بە بەھێزترین کارلێکەری تاقیکاری دادەنرێت لە جیھاندا.

کارلێکەرە تاقیکاریەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٤ ڕێپێدانی وەرگرت بەمەبەستی دروستکردنی کارلێکەرێکی بچوکی تاقیکاری ((ZEEP (Zero Energy Experimental Pile) لەسەر ڕووباری Chalk River، لە ئەنتاریۆ، لەڕێکەوتی ٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ کاتژمێر ٣:٤٥ ئێوارە توانرا یەکەم واتی کارەبا بەرھەم بێت لە پەرچەکرداری ناوەکی.

لە ساڵی ١٩٤٦ تاقیگەکەی مۆنتریال داخراو ھەموو کارەکان خرانە سەر تاقیگەی چالک ریڤەر. لەسەر ئەوبنەمایەی کە بەشێوەی تاقیکاری وزە لە ZEEP بەرھەمھات، توێژینەوە تاقیکاریە نیشتمانیەکان (NRX) سەرپەرشتی کارلێکەرەکەیان کرد لەڕێگای ئاوی قورسەوە لە ٢٢یۆلیۆی ١٩٤٧. کە بۆماوەی ٤٣ ساڵ لەکارکردن بەردەوام بوو بۆ بەرھەمھێنانی تیشکی ناوەکی و دابینکردنی سوتەمەنی و پێداویستی تر لەڕێگای CANDU، جگە لە دابینکردنی نیترۆنەکان بۆ تاقیکردنەوە فیزیاییەکان. کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٥٧ توانیان ٢٠٠ مێگاوات کارەبای لێ بەرھەم بھێنن (NRU). لەماوەی ساڵانی ١٩٦٧ بۆ ١٩٧٠ کەنەدا چەندین کارلێکەری تری بچوکی پەرەپێدا لەژێرناوەکانی SLOWPOKE. یەکەم نمونەی وزەی بەرھەمھاتووی لە کارلێکەرەکەی چالک ریڤەر بوو لەشێوەی تابلۆیەکی کانزایی کەبۆ توێژینەوە زانستیەکان خستیەبەردەست، یەکێک لەو تابلۆ کانزاییانە وەک پارچەیەک تەختەبەکاری دێنن بۆ خلیسکانێی سەربەفر ئەمەش وەک نیشاندانی شکۆیەکی وڵاتەکە ھەروەھا یەکێک لە پارچەکانزا بەرھەمھاتووەکان لە کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی مۆنتریال نمایشکراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]