ونبوو لە بەھەشت (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
"ونبوو لە بەھەشتدا"
تاکەگۆرانی لە لایەن ئێڤەنێسنس
لە ئەلبومی ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوە ٢٥ی مەی ٢٠١٢
جۆر داگرتنی دیجیتاڵی
تۆماربوون ٢٠١١؛ بلاکبێرد ستودیۆ، ناشڤێڵ، تێنیسی
چەشن سیمفۆنیک ڕۆک
ماوە ٤:٤٢
بڵاوکەرەوە تۆمارەکانی وایند-ئەپ
نووسەر(ان) ئەیمی لی
بەرھەمھێنەر(ان) نیک ڕاسکیولێنێکز
کاتزانیی تاکەگۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس
"دڵم شکاوە"
(٢٠١١)
"ونبوو لە بەھەشت"
(٢٠١٢)
ڤیدیۆکلیپ
کەناڵی "ونبوو لە بەھەشت" لە یووتیووب

ونبوو لە بەهەشت (ئینگلیزی: Lost in Paradise) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە تۆمارکراوە بۆ سێیەم ئەلبومی ستودیۆی گرووپەکە کە بەناوی گروپەکە خۆیەوە نراوە: ئێڤەنێسنس. تۆمارەکانی وایند-ئەپ گۆرانییەکەی بڵاوکردەوە لە ٢٥ی مەی ٢٠١٢ وەک سێیەم تاکی ئەلبومەکە. گۆرانییەکە بەدەستی ئەیمی لی نوسراوەتەوە و نیک ڕاسکیولێنێکز بەرھەمی ھێناوە. لە ڕوی مۆسیقییەوە گۆرانییەکەی باڵادێکی ڕۆکە کە بە پیانۆ و چەلۆ دەست پێدەکات لەگەڵ دەنگی لی و دواتر گیتاری کارەبا و تەپڵ بەکاردێت لە نیوەی گۆرانییەکەدا.