ویلیام واڵاس
ڕواڵەت
(لە ولیەم واڵاسەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
ویلیام واڵاس | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٢٧٢ سکۆتلاند |
| مەرگ | ٢٣ ی ئابی ١٣٠٥ (لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا) |
| نەتەوە | سکۆتلەندی |
| چالاکبوون | ١٢٩٧–١٣٠٥ |
| ئایین | مەسیحی کاسۆلیک |
سێر ویلیام واڵاس (١٢٧٢ – ٢٣ی ئابی ١٣٠٥) سوارچاک و خاوەن ئەرزی سکۆتلەندی بوو کە بووە یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکان لە ماوەی جەنگەکانی سکۆتلەندیەکان بۆ سەربەخۆیی.
لەگەڵ ئەندرۆ مۆرای توانی ئینگلیزەکان بشکێنێ لە شەڕی پردی سترلینگ لە ساڵی ١٢٩٧، وە وەک پارێزەری سکۆتلەند خزمەتی کردوە ھەتا شکستەکەی لە شەڕی فالکیرک لە١٢٩٨، وە دواتر لە ١٣٠٥ واڵاس لە رۆبرۆیستۆن لە نزیک گلاسکۆ دەستگیر کرا و تەسلیمی پاشا ئیدوارد یەکەمی ئینگلتەرا کرا و بە تاوانی خیانەتی گەورە حوکمی ئەشکەنجە،خنکان و چوار پارچە کردنی بە سەردا جێبەجێ کرا.
واڵاس لە میراتدا
[دەستکاری]فیلمی دڵێکی ئازا (braveheart) لە دەرھێان و نواندنی میڵ گیبسن و نوسینی ڕاندڵ واڵاس باس لە ژیانی ویلیام واڵاس ئەکات ئەم فیلمە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست ھێنا و ٥ خەڵاتی لە ئەکادیمی ئەواردز بە دەست ھێنا.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ویلیام واڵاس تێدایە.
