ولیەم یوحەننا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ولیه‌م یوحه‌نناەوە ڕەوانە کراوە)

ولیەم یوحەننا (لەدایکبووی ١٩٣٤[١] - مردووی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٥) مۆسیقار و ھونەرمەندی بەناوبانگی سریانی بوو.[٢]

ژیان[دەستکاری]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ولیەم یوحەننا لە ساڵی ١٩٣٤ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی ھاتۆتە ژیانەوە. باوکی (یوخناخنانیشۆ) لە دایکبووی پارێزگای وان بووە لە باکووری کوردستان.[٣] ئەوان بنەماڵەیەکی ئاشووریی بوون، لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان ئەوا ماڵباتیان جێهێشت. دواجار یوخناخنانیشۆ لە ساڵی ١٩٣٢ هاتۆتە سلێمانی و لەگەڵ نەنجیبە هاوسەرگیری کردووە. دایکی ولیەم لە بنەماڵەیەکی مەسیحیی مووسڵ بوون، دایکی مامۆستا بوو.[١]

ژیانی مۆسیقا[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٢ چووەتە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی بەغدا، لە ساڵی ١٩٥٥ بڕواننامەی دبلۆمی لە مۆسیقا بەدەستهێنا،[١] لە ساڵەکانی پەنجاکانەوە بۆتە مامۆستا و زۆر ھونەرمەندی ناسراوی ھونەری کوردیی، بەسەرپەرشتی ئەو فێری مۆسیقا بوون. دیارترینیان مامۆستایان ئەنوەر قەرەداغی، خالید سەرکار، محەممەد ئەمین حوسێن و فڕەنسیس داودن.

ھەر لەپەنجاکاندا، لەگەڵ ھونەرمەندان قادر دیلان، نەجاتی عەبدە، حاتەم سەعید و چەندینی دیکە تیپی مۆسیقای مەولەوییان دامەزراندووە و بوونەتە دیارترین گروپی ئەو کاتەی مۆسیقای کوردی،[٤] ساڵی ١٩٥٦ یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی کورد لە شاری سلێمانی.

لەکۆتایی شەستەکانیشدا، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و بەدرێژایی تەمەنی پڕ لە بە‌خشیشی ئەو تیپە، مامۆستا و ئاوازدانەر بووە و گەلێ لەگوڵە ئاوازەکانی وان بەبەرۆکی گۆرانیبێژە ھونەرمەندەکانی کوردەوە.

دەیان ساڵ ڕاھێنەری ھونەریی بووە لە مەڵبەندی چالاکیی قوتابخانەکانی سلێمانی و ھەزاران ساتی بەرخی تەمە‌نی بەفێرکردنی قوتابیان بەسەربردووە، ھەروەھا ئاوازی بۆ دەیان کاری شانۆیی داناوە.

ماوەی چەند ساڵێک بوو دەست و پەنجەی ئەو پیاوە بەھرەدارە بەھۆی نەخۆشییەوە لەژەنینی موزیک کەوتبوون، تەنانەت چاوە پڕ لەمیھرەکانی بەقورسی بۆ دەبردرانە دۆست و قوتابی و خۆشەویستانی، لەم دوو سێ ساڵەدا بەڕۆح بەرزەفڕ و جەستە ماندووە، شادو سەرفراز کرا، ئەویش بەڕێزلێنان لەم کەڵە ھونەرمەندە بەدروستکردنی پەیکەرێک لەلایەن ھونەرمەند «بەیان مانی» یەوە بۆی دروستکرا، ئەوەی بەردەم گەلەریی مۆزەخانەی سلێمانی ڕازاندۆتەوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ لە شاری سلێمانی ولیەم یوحەننا کۆچی دواییکرد

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب ولیەم یوحەننا ژیان و کاری هونەریی (کتێب)، شنە عبدوڵڵا محەممەد، لاپەڕە ٥٦-٥٧.
  2. ^ یاد و وەفایەک بۆ ھونەرمەندی موزیکژەن ولیەم یۆحەننا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ rezgartahir2 (2021-04-17). "ولیه‌م یوحه‌ننا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى هه‌موو ژیانى به‌ هونه‌رى مۆسیقا به‌خشى ....!". ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان (بە کوردی). Retrieved 2021-11-11.
  4. ^ ئەو دەنگەی ھەرگیز لە بیر ناکرێت[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.