ولادیمیر فان ویلگنبێرگ
ولادیمیر فان ویلگنبێرگ (Wladimir van Wilgenburg) ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ھۆڵەندییە کە زۆرتر سەبارەت بە کوردستان دەنووسێت. ئەو لە میدیاکانی ئەلمۆنیتۆر، کوردستان ٢٤، ئەلجەزیرە، و فارین پالیسی و چەندانی تردا وتاری نووسیوە.[١] فان ویلگنبێرگ لە شاری ھەولێری باشووری کوردستاندا دەژێت.[٢]
ژیان
[دەستکاری]ولادیمیر فان ویلگنبێرگ لە وڵاتی ھۆڵەندا لە دایک بووە. حەز و ئارەزووی بۆ کورد لە دەورانی قوتابخانە و لە سەرەتای قۆناغی ناوەندییەوە دەستی پێکردووە؛ ئەو لەو کاتە تێزێک سەبارەت بە ھەڵسەنگاندنی ئەرمەنییەکان و کوردەکان نووسیوە. ئەو لە درێژەدا بۆ ماڵپەڕەکانی پەیوەندیدار بە پرسی کورد وەکوو Azady.nl و Halwest.nl وتاری نووسیوە. ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕووداو لە باشووری کوردستان دەستی بە ڕاھێنان کردووە.[٣] فان ویلگنبێرگ لە ساڵی ٢٠١١ ماستەری لە بواری خوێندنەوەی ململانێیەکان لە زانکۆی ئۆترێخت وەرگرتووە و ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٣داش ماستەرێکی دیکەی لە خوێندنەوەی کوردی لە زانکۆی ئێکستەر وەرگرتووە.[١]
ئەو ھەروەھا لە دامەزراوەی جەیمزتاون توێژەرە و بابەتەکانی لەلایەن ئەنجومەنی ئەتڵەنتیکەوە بڵاودەکرێنەوە.[٤] ئەو لە شاری ھەولێری باشووری کوردستاندا دەژێت.[٢]
کتێبەکان
[دەستکاری]- The Kurds of Northern Syria: Governance, Diversity and Conflicts (with Harriet Allsopp), I.B. Tauris, London 2019
- Accidental Allies: The U.S. -Syrian Democratic Forces Partnership Against the Islamic State (with Michael Knights), I.B. Tauris, London 2021
مشتومڕەکان
[دەستکاری]دووجار ڕێگری لێکرا بچێتە ناو تورکیاوە، جارێک لە ساڵی ٢٠٠٧ و جارێکی تر لە ساڵی ٢٠١٤. لە ساڵی ٢٠١٤ لە ڕێگایدا بۆ کۆڕبەندی سلێمانی کە لە زانکۆی ئەمریکی، کوردستانی عێراق میوانداری دەکرا، لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ گەشتێکی بەستنەوەی ھەبوو.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Wladimir van Wilgenburg». www.kurdistan24.net. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 Bloomsbury.com. «Bloomsbury - Wladimir van Wilgenburg - Wladimir van Wilgenburg». www.bloomsbury.com (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Wladimir van Wilgenburg». Let's Get Mental (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «The Kurdish Dilemma: Counterterrorism and Realpolitik in Iraq». Atlantic Council (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٦ی ئایاری ٢٠١٤. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Wilgenburg، Wladimir van (١٠ی ئازاری ٢٠١٤). «Still banned from Turkey». Al-Monitor (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.