وشکەساڵی
وشکەساڵی | |
---|---|
![]() | |
لقی | meteorological disaster |
بابەتی لاوەکی | کەشناسی |
هۆکاری ناڕاستەوخۆ | گەرمبوونی زەوی |
وشکەساڵی ماوەیەکە کە بارودۆخەکە وشکتر لە ئاسایی دەبێت.[١]:1157 وشکەساڵی دەکرێت بۆ ماوەی ڕۆژان، مانگان یان ساڵان بەردەوام بێت. وشکەساڵی زۆر جار کاریگەری گەورەی لەسەر ژینگە و کشتوکاڵی ناوچە کاریگەرەکان ھەیە، و زیان بە ئابووری ناوچەیی دەگەیەنێت.[٢][٣] وەرزی وشکی ساڵانە لە ناوچە کەمەرەیییەکان ئەگەری دروستبوونی وشکەساڵی زیاد دەکات، لەگەڵ زیادبوونی مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.[٤] شەپۆلی گەرما دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو بارودۆخی وشکەساڵی خراپتر بکات لە ڕێگەی زیادکردنی ھەڵم بوون و گواستنەوەی ئاو.[٥] ئەمەش دارستان و ڕوەکەکانی تر وشک دەکات، و بڕی سووتەمەنی بۆ ئاگری دارستانەکان زیاد دەکات.[٤][٦]
وشکەساڵی تایبەتمەندییەکی دووبارەبووەوەی کەشوھەوایە لە زۆربەی بەشەکانی جیھاندا، کە بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواوە توندتر و کەمتر پێشبینیکراو دەبێت، لێکۆڵینەوەکانی سیستەمی تۆمارکردنی تەمەنی درەختەکان دەیگەڕێننەوە بۆ ساڵی ١٩٠٠. سێ جۆر کاریگەری وشکەساڵی ھەیە: ژینگەیی، ئابووری و کۆمەڵایەتی. کاریگەرییە ژینگەیییەکان بریتین لە وشکبوونی زەوییە تەڕەکان، زیادبوون و گەورەبوونی ئاگری دارستانەکان، لەدەستدانی فرەچەشنی ژیان.
کاریگەرییە ئابوورییەکان لە ئەنجامی تێکچوونی نەرێنی لەسەر کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ دروست دەبن کە دەبێتە ھۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراک، دارستان، خزمەتگوزاری ئاوی گشتی، کەشتیوانی دەریایی بەھۆی نزمبوونەوەی ئاستی ئاو، دابینکردنی وزەی کارەبا بەھۆی کاریگەری لەسەر سیستەمەکانی وزەی ئاوی و کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ.[٧]
تێچووە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان بریتین لە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ بەرکەوتەی ئەم دیاردەیەن شەپۆلی گەرمای زۆر، بەرزی نرخی خۆراک، گوشاری دروست بوو لەئەنجامی شکستی بەروبووم، کەمی ئاو و ھتد. وشکەساڵی دەتوانێت ببێتە ھۆی زیادبوونی پیسبوونی ھەوا بەھۆی زیادبوونی چڕی تۆز و ئاگری دارستانەکان.[٨] وشکەساڵی درێژخایەن بووەتە ھۆی کۆچی بەکۆمەڵ و قەیرانی مرۆیی.[٩][١٠]
نموونە بۆ ناوچەکانی مەترسی وشکەساڵی زیادبوویان بریتین لە حەوزی ئەمازۆن، ئوسترالیا، ناوچەی ساحێل و ھیندستان. بۆ نموونە، لە ساڵی ٢٠٠٥، بەشەکانی حەوزی ئەمازۆن خراپترین وشکەساڵی لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا تووش بوون.[١١][١٢] ئوسترالیا لەوانەیە وشکەساڵی توندتر بەرکەوێت و لە داھاتوودا زیاتر ڕووبدات، ڕاپۆرتێکی حکوومەت لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ ئەمەی ڕاگەیاند.[١٣] وشکەساڵی درێژخایەنی ئوسترالی لە ساڵی ٢٠١٠ کۆتایی پێھات. وشکەساڵی ٢٠٢٠–٢٠٢٢ی قۆچی ئەفریقا لە ماوە و توندی لە وشکەساڵی ترسناکی ٢٠١٠–٢٠١١ تێپەڕی.[١٤][١٥] زیاتر لە ١٥٠ ناوچە لە ھیندستان ھەستیارن بە وشکەساڵی، زۆربەیان لە ویلایەتی ڕاجستان، گوجارات، مادیا پرادێش و چاتیسگار، ئوتار پرادێش، باکووری کارناتاکا و ماھاراشترای دراوسێی وڵاتەکەدا چڕبوونەتەوە.[١٦]
بەدرێژایی مێژوو، مرۆڤەکان زۆربەی کات وشکەساڵیان وەک کارەسات سەیر کردووە بەھۆی کاریگەری لەسەر بەردەستبوونی خۆراک و باقی کۆمەڵگا. خەڵک وشکەساڵیان وەک کارەساتێکی سروشتی یان وەک شتێک کە لەژێر کاریگەری چالاکی مرۆییدایە، یان وەک ئەنجامی ھێزە سەرو سروشتییەکان سەیر کردووە.
پێناسە
[دەستکاری]
ڕاپۆرتی ھەڵسەنگاندنی شەشەمی ئای پی سی سی وشکەساڵی بە سادەیی وەک «بارودۆخی وشکتر لە ئاسایی» پێناسە دەکات.[١]:1157 ئەمە واتە وشکەساڵی «کەمبوونی شێیە بەراورد بە تێکڕای بەردەستبوونی ئاو لە شوێن و وەرزێکی دیاریکراودا».[١]:1157
بەگوێرەی سیستەمی نیشتمانی یەکگرتووی زانیاری وشکەساڵی، ھاوبەشییەکی چەند ئاژانس، وشکەساڵی بەگشتی وەک «کەمبوونی باران بۆ ماوەیەکی درێژخایەن (بەگشتی وەرزێک یان زیاتر)، کە دەبێتە ھۆی کەمی ئاو» پێناسە دەکرێت. نووسینگەی کەشناسی نیشتمانی سەر بە نۆئا وشکەساڵی وەک «کەمبوونی شێ کە دەبێتە ھۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر خەڵک، ئاژەڵ، یان ڕووەک لە ناوچەیەکی بەرفراواندا» پێناسە دەکات.[١٧]
وشکەساڵی دیاردەیەکی ئاڵۆزە - پەیوەندیدار بە نەبوونی ئاو - کە چاودێریکردن و پێناسەکردنی ئەستەمە.[١٨] تا سەرەتای ساڵانی ١٩٨٠، زیاتر لە ١٥٠ پێناسەی «وشکەساڵی» بڵاوکرابوونەوە.[١٩] فراوانی پێناسەکان جیاوازی نێوان ناوچەکان، پێداویستییەکان، و ڕێبازە پسپۆڕییەکان دەردەخات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب Douville, H. , K. Raghavan, J. Renwick, R.P. Allan, P.A. Arias, M. Barlow, R. Cerezo-Mota, A. Cherchi, T.Y. Gan, J. Gergis, D. Jiang, A. Khan, W. Pokam Mba, D. Rosenfeld, J. Tierney, and O. Zolina, 2021: Water Cycle Changes 2022-09-29 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Living With Drought 2007-02-18 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Australian Drought and Climate Change 2018-07-26 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا Brando، Paulo M.؛ Paolucci، Lucas؛ Ummenhofer، Caroline C.؛ Ordway، Elsa M.؛ Hartmann، Henrik؛ Cattau، Megan E.؛ Rattis، Ludmila؛ Medjibe، Vincent؛ Coe، Michael T.؛ Balch، Jennifer (٣٠ی ئایاری ٢٠١٩). «Droughts, Wildfires, and Forest Carbon Cycling: A Pantropical Synthesis». Annual Review of Earth and Planetary Sciences. ٤٧ (1): ٥٥٥–٥٨١. Bibcode:٢٠١٩AREPS..٤٧..٥٥٥B. doi:١٠.١١٤٦/annurev-earth-٠٨٢٥١٧-٠١٠٢٣٥. ISSN ٠٠٨٤-٦٥٩٧.
{{cite journal}}
:|bibcode=
length بپشکنە (یارمەتی) - ^ Merzdorf، Jessica (٩ی تەممووزی ٢٠١٩). «A Drier Future Sets the Stage for More Wildfires». Climate Change: Vital Signs of the Planet. NASA.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریHartmann
نەدراوە - ^ Fleming-Muñoz، David A.؛ Whitten، Stuart؛ Bonnett، Graham D. (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «The economics of drought: A review of impacts and costs». Australian Journal of Agricultural and Resource Economics. ٦٧ (4): ٥٠١–٥٢٣. doi:١٠.١١١١/١٤٦٧-٨٤٨٩.١٢٥٢٧. ISSN ١٣٦٤-٩٨٥X.
- ^ Stanke، Carla؛ Kerac، Marko؛ Prudhomme، Christel؛ Medlock، Jolyon؛ Murray، Virginia (٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣). «Health Effects of Drought: a Systematic Review of the Evidence». PLOS Currents. ٥: ecurrents.dis.٧a٢cee٩e٩٨٠f٩١ad٧٦٩٧b٥٧٠bcc٤b٠٠٤. doi:١٠.١٣٧١/currents.dis.٧a٢cee٩e٩٨٠f٩١ad٧٦٩٧b٥٧٠bcc٤b٠٠٤ (ناچالاک 1 November 2024). ISSN ٢١٥٧-٣٩٩٩. PMC ٣٦٨٢٧٥٩. PMID ٢٣٧٨٧٨٩١.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|doi-broken-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: DOI inactive as of تشرینی دووەم 2024 (بەستەر) - ^ Stanke، C؛ Kerac، M؛ Prudhomme، C؛ Medlock، J؛ Murray، V (٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣). «Health effects of drought: a systematic review of the evidence». PLOS Currents. ٥. doi:١٠.١٣٧١/currents.dis.٧a٢cee٩e٩٨٠f٩١ad٧٦٩٧b٥٧٠bcc٤b٠٠٤ (ناچالاک 1 November 2024). PMC ٣٦٨٢٧٥٩. PMID ٢٣٧٨٧٨٩١.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|doi-broken-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: DOI inactive as of تشرینی دووەم 2024 (بەستەر) - ^ Bellizzi، Saverio؛ Lane، Chris؛ Elhakim، Mohamed؛ Nabeth، Pierre (١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Health consequences of drought in the WHO Eastern Mediterranean Region: hotspot areas and needed actions». Environmental Health. ١٩ (1): ١١٤. Bibcode:٢٠٢٠EnvHe..١٩..١١٤B. doi:١٠.١١٨٦/s١٢٩٤٠-٠٢٠-٠٠٦٦٥-z. ISSN ١٤٧٦-٠٦٩X. PMC ٧٦٥٩٠٤٨. PMID ٣٣١٨٣٣٠٢.
{{cite journal}}
:|bibcode=
length بپشکنە (یارمەتی) - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:4
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:5
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:6
نەدراوە - ^ Dunne، Daisy (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Analysis: Africa's unreported extreme weather in 2022 and climate change». Carbon Brief. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Horn of Africa Drought: Regional Humanitarian Overview & Call to Action». ReliefWeb. ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:9
نەدراوە - ^ «Drought Basics». Drought.gov. NOAA National Integrated Drought Information System. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Definition of Drought». National Centers for Environmental Information. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Types of Drought». drought.unl.edu. National Drought Mitigation Center. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.