بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وزەی کارەبایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وزەی کارەبایی ئەو وزەیەیە کە دەگوازرێتەوە کاتێک بارگە کارەباییەکان لە نێوان خاڵی خاوەن پۆتەنشڵی کارەباییی جیاوازدا دەجوڵێن، واتە، کاتێک بەناو جیاوازیی پۆتەنشڵدا دەجوڵێن. کاتێک پۆتەنشڵی کارەبایی لەدەست دەدرێت یان بەدەست دەھێنرێت، کارێک ئەنجام دەدرێت کە وزەی سیستەمێک دەگۆڕێت. بڕی کارەکە بە جووڵ بریتییە لە ئەنجامی لێکدانی ئەو بارگەیەی کە جووڵاوە، بە کۆڵۆم، و ئەو جیاوازیی پۆتەنشڵەی کە بڕراوە، بە ڤۆڵت.[١]

وزەی کارەبایی بە شێوەیەکی گشتی بە کیلۆوات کاتژمێر (١ کیلۆوات·کاتژمێر = ٣٫٦ مێگاجووڵ) دەفرۆشرێت، کە بریتییە لە ئەنجامی لێکدانی توانا بە کیلۆوات لەگەڵ کاتی کارکردن بە کاتژمێر. کۆمپانیا خزمەتگوزارییە کارەبایییەکان وزە بە بەکارھێنانی پێوەری کارەبا دەپێون، کە کۆی گشتیی ئەو وزە کارەبایییە تۆمار دەکات کە بە بەکارھێنەرێک گەیەندراوە.

گەرمکردنی کارەبایی نموونەیەکە لە گۆڕینی وزەی کارەبایی بۆ وزەی گەرمی. سادەترین و باوترین جۆری گەرمکەرەوەی کارەبایی بەرگریی کارەبایی بەکاردەھێنێت بۆ گۆڕینی وزەکە. ڕێگەی تریش ھەن بۆ بەکارھێنانی وزەی کارەبایی. بارگە کارەبایییەکان وەک تەزوویەک بەناو توخمی گەرمکەرەوەکەدا دەجوڵێن کە جیاوازیی پووەتەنشڵی لە نێوان کۆتایییەکانیدا ھەیە: وزە لە بارگەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ توخمەکە، کە پلەی گەرمی و وزەی گەرمیی توخمەکە بەرز دەکاتەوە کاتێک بارگەکان وزەی پووەتەنشڵی خۆیان لەدەست دەدەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Energy and power in electric circuits - Electric circuits - AQA - GCSE Physics (Single Science) Revision - AQA». BBC Bitesize (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.