وریا حەمە تاھیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وریا حه‌مه‌ تاهیرەوە ڕەوانە کراوە)

وریا حەمە تاھیر رۆژنامەوانێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە‌، جێگری سەرنوسەرەی ‌رۆژنامەی دەستوورە.


ژیان[دەستکاری]

رۆژنامەوانێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە‌، لە ١٢-٢-١٩٨٤ لە شاری کەلار، لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی ھەر لەو شارە تەواو کردووە. پاشان لەساڵی ٢٠٠٣ - ٢٠٠٤ لە ‌زانکۆی سلێمانی‌ لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان - راگەیاندن وەرگیراوەو لەساڵی ٢٠٠٦ - ٢٠٠٧ زانکۆی تەواو کردووە.

چالاکی رۆژنامەوانی[دەستکاری]

لەکۆتایی ساڵی ٢٠٠٤دەستی کردووە بەکاری رۆژنامەوانی، سەرەتا بۆ ماوەی چوار ساڵ لە رۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ کاری کردووە، کە تا کاتی داخرانی بەردەوام لەو رۆژنامەیە کاریکردووەو پلە بەپلە پۆستەکانی دەستەی نووسەران، بەڕێوەبەری نووسین و جێگری سەرنوسەری وەرگرتووە. ھاوکات لە ئینیستیتۆی رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (www.iwpr.net) کاریکردووە وەک پەیامنێر. دواتر لە ١-٧- ٢٠٠٧ چووەتە رۆژنامەی ھاوڵاتی‌ کە یەکەمین رۆژنامەی ئەھلی کوردستانیە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، وەکو بەرپرسی لاپەڕەکانی ھەواڵ و دواتر لێپرسراوی بەشی ھەواڵ کاریکردووە، پاشان بوەتە بەڕێوەبەری نوسینی رۆژنامەی ھاوڵاتی‌، دواتر لە مانگی ھەشتی ٢٠٠٩ دەستی لەکارکێشاوەتەوە. ماوەی چەند مانگێکیش لەگۆڤاری لڤین کاری کردووە. ئێستا لەرۆژنامەی دەستوور کاردەکات و جێگری سەرنوسەرە.

بڕوانامە[دەستکاری]

بڕووانامەی بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندندا بەدەستھێناوە لە ساڵی ٢٠٠٧.

ئیمتیاز[دەستکاری]

  • خەڵاتی باشترین ڕۆژنامەوانی لاوی ساڵی وەرگرتووە، کە ساڵی ٢٠٠٦ سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان بەخشیوویەتی.
  • خەڵاتی سۆران مامە حەمەی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری وەرگرتووە لەساڵی ٢٠٠٧، بەھۆی بەدەستھێنانی باشترین دووەم ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، کەگۆڤاری لڤین و ڕێکخراوی IREX بەخشیان.