وتووێژ:یانەی تۆپی پێی سێڤیلیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:یانەی سێڤیلیاەوە ڕەوانە کراوە)

ناوی یانەکە و شارەکەی دەگوێزمەوە بۆ سێڤیا چونکوو دوو پیتی ll له لای یەک لە ئیسپانیایی و کوردیدا بە «ی» دەخویندرێتەوە. دژایەتی ھەیە؟

  • Casillas: کاسیاس
  • david Villa: ڤیا

--چالاکوتووێژ ١٧:٤٠, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

دەست خۆش دروستە kushared (وتووێژ) ١٧:٥٨, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

دژایەتی مەرج نییە بەو شێوەیە ڤیا و کاسیاس بێت سیڤیلا یان سێڤیلا دروستە بەڕای من.. تەماشای گۆگڵی وەرگێڕ بکە و کلیکی سەر خوێندنەوە بکە. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٨:١٠, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک محەمەد گیان بە ئینگلیزی بەم شارە دەڵێن Seville و ئاواش گۆ دەکرێ: سێڤیل. بە ئیسپانیاییش دەڵێن سێڤیا. ئێستا لە سێڤیل و سێڤیا کامە باشترە؟ سێڤیا چونکوو ئەم ناوە لە ڕۆژھەڵات باوە و سێڤیل یان سیڤیلا لە ھیچ کوێ باو نییە. پاشان ناوی زۆربەی یانە و یاریزانە ئیسپانیاییەکان ھەر بە زمانی ئیسپانیایی باوە و ئەگەر بڕیار بێ سێڤیا بکرێتە سیڤیلا دەبێ ھەموو ناوەکانی تریش بگۆڕین. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:٣٣, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
لەپەڕەی ئیسپانیادا بە ئیشبیلیە ناوی سیڤیلیا هاتووە.. بەڕای من سیڤیلیا یان سێڤیلیا دروستە دەشتوانرێت ئیشبیلیە دابنرێت.. ببوورە پێشتر بەهەڵە ڕەنووسم کرد.. دەتوانرێت تەماشای ئەم پەڕە بکرێت کەتایبەتە بەخوێندنەوەی جیاوازی ناوی شارەکان بکرێت --Muhammed taha (وتووێژ) ١٨:٥٤, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
ئیشبیلیە ناوێکی باو نییە و تەنیا لە لای عەرەبان باوە. کاک محەمەد ئەم سێڤیلیایە لە کوێوە ھاتووە؟ سێڤیا لە ڕۆژھەڵات باوە بەڵام ئەگەر سێڤیلیا لە باشوور باوە فەرقی نییە دەیگوێزینەوە بۆ سێڤیلیا بەڵام ناکرێ کە وشەیەک کە نە لە ڕۆژھەڵاتدا و نە لە باشووردا باوە ببێتە ناوی سەرەکی.--چالاکوتووێژ ١٩:٢٦, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
بەڵام لای زۆربەی وەرزشوانان و ماڵپەڕەکانی هەرێمی کوردستان بە سیڤیلیا ناسراوە.. دەتوانیت لە گووگڵ گەڕان بەدوای سیڤیلیا بکەیت... --Muhammed taha (وتووێژ) ١٩:٣٥, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سێڤیلیا بە ئینگلیزیەکەی نزیکترە، با ئینگلیزیەکەی پەسەند بکەین. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٩:٤٩, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ڕازیم.. و دواتریش دەتوانرێت یانەی سیڤیلیای بۆ ڕەوانە بکرێت... --Muhammed taha (وتووێژ) ١٩:٥٢, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ڕێکەوتی دامەزران[دەستکاری]

سڵاو لە بەڕێوەبەران

ئەم وتارە لە داڕێژەکەیدا ڕێکەوتی دامەزرانی یانەکەی بە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٥ نووسیوە و کەچی لە یەکەم دێری وتارەکەش نووسراوە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٨٩٠، ئەوەش دژانبەرن. خۆم سەیری وتارە ئینگلیزییەکم کرد ڕێکەوتی دووەم نووسراوە. هەرچەند هەوڵی ڕاستکردنەوەی داڕێژەکەشم دا بەڵام چونکە وتارەکە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوە ناتواندرێت دەستکاری بکرێت. تکایە چاکی بکەن. ڕێزی بێپایانم. ڕاستی (لێدوان) ‏٠٢:١٦، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]