وتووێژ:ڕاکردن لە بەندیخانە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ھەڵاتنی گەورەەوە ڕەوانە کراوە)

ناوەکەی باشە؟! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٠٩، ١١ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەناڵێکی ناوخۆیی ----- ناوەکەی ناڵێم یەکەم کەناڵ بوو ئەو زنجیرەی پەخشکرد بە ژێرنووسی کوردی وە بەناوی هەڵاتنی گەورە پەخشی کرد بۆیە ئەمناوەی هاتە پاڵ ئەگینا "شکاندنی بەندیخانە" یان "شکاندنی زیندان" باشترە لەم هەڵاتنی گەورەیە بەس هەر ئەکرێت هەڵاتنی گەورەش وەک ڕەوانەکەرێک بمێنێت چونکە ئەو زنجیرەیە بەو ناوەیە بووە باو لە باشوور وە کەناڵێکی ئاسمانی کوردیش دوایی کڕییەوە بەهەمان ناو پەخشی کرد!! هەڵاتنی گەورە هیچ پەیوەندییەکی بەوە نییە ، ناکرێت ناوی باو بکرێتە پێوەری ١٠٠٪ نموونە ئەکتەرێکی هیندی هەیە ناوی Mithun Chakraborty بوو لەکوردستان بەهۆی فیلمێکی ئەوەوە پێیان دەوت دیسکۆ ئایە ئەوکاتە ئێمە دەبێ بەویش بڵێین دیسکۆ!! بێگوومان نەخێر >Kushared (لێدوان) ‏١٧:١٨، ١١ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە موکریدا کە ھەولێریش ھەر وکوو موکریە ھەڵاتن دوو مانای ھەیە یەکیان running و ئەوی تریش running away. بەڵام لە شێوەزارەکانی تر بۆrunning away دەڵێن ڕاکردن و ئەمە دروستترە. لێرەدا تەنانەت لەوەشدا تووشی ھەڵە بوون و ڕاکردنی گەورە دروستە. بەڵام کێشە ئەمەیە ھیچ پەیوەندی بە ناوی زنجیرەکەوە نییە. دەڵین چی ھەر وەک ویکی عەرەبی بنووسین پریزۆن بریک؟--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم ناوەی ئێستا دروست و گونجاو نییە. بکرێتە (ھەڵاتن لە بەندیخانە) یان (شکانی بەندیخانە). سەرچیا‏١٣:٣٤، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شکانی بەندیخانە یان شکاندنی بەندیخانە؟! وا بزانم لێرەدا تێکشکان/تێکشکاندن گونجاوتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٢، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر بە Break دەڵێی تێکشکان ئەی بە shatter دەڵێی چی؟ ئەم ناوەی ئێستا ھەڵەیە و منیش لەگەڵ قسەی کاک سەرچیام، ھەڵاتن لە بەندینخانە گونجاوترین ناوە. لێرەدا break بە واتای شکان نایەت و بە واتای بەربوون ھاتووە. بۆ نموونە break free نابێتە شکانی ئازاد! ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٥٠، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەم کوتووە تێکشکان بەرامبەری shatter ھەیە یان نییە. وتم ئەگەر شکان لێرەدا گونجاو نییە ڕەنگە تێکشکان باشتر بێ. پێشتریش وتوومە ھەڵاتن و ڕاکردن فەرقیان ھەیە؛ ھەڵاتن runningە و ڕاکردن running away. لێرەدا مەبەست ڕاکردنە نەک ھەڵاتن. ئەمانە تێکەڵ مەکەن. دەبێتە ڕاکردن لە بەندیخانە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٠، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرچییەک بێ، لە تێکشکان و شکان باشترە کە بە تەواوی ناپەیوەندیدارن بەم ناوەوە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٣٥، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەواتە لەگەڵ (ڕاکردن لە بەندیخانە) کێشەتان نییە؟ سەرچیا‏٢٠:١٥، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────────────────────────└
من کێشەم نییە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٢٠، ٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

با ئەم وتووێژە بە ئەنجامێک بگات، ئێستا کام لەمانە (شکاندنی بەندیخانە) یان (ڕاکردن لە بەندیخانە) ھەڵبژێرین؟ سەرچیا‏١٧:١٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ «ڕاکردن لە بەندیخانە»م. ھەرچەندە وەرگێڕانێکی دەقاودەق نییە، بەڵام لە شکان و تێکشکان و ئەمانە باشترە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٥، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە لە ئینگلیزیدا ئەمە زاراوایەک بێ و لای ئەوان مانای ڕوون بێ بەڵام لە کوردیدا شکاندن ئەم مانایەی نییە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا لەلایەن Épine کە پەڕەی ھەڵاتنی گەورەی بە جێھێشتنی ڕەوانەکەر گواستەوە بۆ ڕاکردن لە بەندیخانە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٩، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]