وتووێژ:گەشتیاران (فیلمی ٢٠١٦)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:گەشتیاران (فیلم ٢٠١٦)ەوە ڕەوانە کراوە)

گەشتیار بەرانبەری (Traveler)ە، دەکرێ بۆ ئەمە ڕێبوار یان سەرنشین بەکاربێت. سەرچیا‏١١:٥٢، ١١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەشتیاری Tourismە و گەشتیار Tourist. بەڕاستی رێبواریش دەقاودەق بە مانای Passenger نییە و زیاتر بە مانای wayfarerە. سەرنشینیش دوورە لەمە (بە مانای Aboardە).--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەواتە (Traveler) دەبێتە گەشتکەر. وشەی «نەفەر»یش ھەیە، بەڵام زیاتر وشەیەکی زارییە، و کەم بەکارھاتووە لە نووسراوەکان. سەرچیا‏١٤:٠٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا گەشتکەر باو نییە نەمبیستووە. نازانم چی باشە. خۆ لە ناچاری بڵێین ڕێبوار بەڕاستی ئەمە نییە. رێبوار کەسێکە بە رێگایەکدا تێپەڕ دەبێ؛ قەرار نییە حەتمەن سەفەر بکا. نەفەر عەرەبییە و لای ئێمە بەمە ناڵێن. لای ئێمە دەڵێن مسافر و ئەویش عەرەبییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤١، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ھەنبانەبۆرینە وشەی ڕاویار ھەیە، بەس ئەم وشەیە ئەوەندە باو نییە، زیاتریش ھاوواتای ڕێبوارە. لێرە زیاتر لەگەڵ سەرنشینم، پێناسەکەی لەگەڵ ئەمە یەکدەگرێتەوە. سەرچیا‏١٣:٠٦، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ھەورامی بە رێبوار دەڵێن راویار. بە ڕی دەڵێن ڕا و بە بواردن دەڵێن ویارای. ھەر یەک شتن. لای ئێمە بە کەسێک وا لە ناو Vehicleدا دانیشتووه دەڵێن سەرنشین. سەیارەیەک ٥ سەرنشینی ھەیە باسێک ڕەنگە ٢٥ سەرنشینی ھەبێ فرۆکەیەک ١٠٠ سەرنشین و ھتد. ئەمە لەگەڵ Passenger جیاوازە. لانی کەم لای ئێمە ئاوایە بۆیە پێم باش نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٧، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ کاک سەرچیام، وشەی سەرنشین نزیکترینە لە passengerەوە کە ئێستا ھەمان بێت.—ژیـار وتووێژ ‏٢٢:٥٧، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا من لەگەڵی نیم چون لای ئێمە ھەر کەس بیبیسێ نازانێ مەبەست Passengerە. شتێک بێ ھەموومان تێی بگەین نەک ببێتە ھۆی جیاوازی.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەتواندرێت لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا د:بە ئینگلیزی بەکاربھێندرێت بۆ دانانی وشە ئینگلیزییەکە، وەک زۆربەی وتارەکانی تر. بەھەرحاڵ، بەڕای من ئەوە لە ھەموو ئەوانەی کە پێشووتر باسکران بە باشتر دەزانم.—ژیـار وتووێژ ‏١١:٤٢، ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیری تەواوی فەرھەنگە کوردییەکانم کرد وەکوو ھەنبانەی مامۆستا ھەژار، فەرھەنگی خاڵ، فەرھەنگی کوردستانی گیو موکریانی و فەرھەنگی ئەستێرەگەشە ھیچان وشەی سەرنیشینیان تێدا نەبوو. دیارە ئەمەش وشەیەکی نوێیە لە زمانی ئێوەدا و ھەر لە فارسیتان وەرگرتووە سرنشین. ھەر ئاوا بەردەوام بن لە دانانی وشەی فارسیدا... . --چالاک وتووێژ ‏١٢:٢١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە ھیچ لە وشەکان بەانبەرێکی تەواو نەبێت، بەڵام سەرنشین ڕەنگە لە ھەموویان نزیکتربێت. لێرە پشتگیری ھیچ وشەیەک ناکەم، وتووێژمان دەستپپێکردووە تا بە وشە و ئەنجامێکی باش بگەین. نازانم مەبەستتان لە کێیە، کە دەڵێن بەردەوام بن لە دانانی ئەم وشانە، دەوری ئێمە لێرە چییە؟! گەر مەبەستیشتان لە باشوورە، ڕەنگە وشەکە زیاتریش بەکاربھێنرێت لە ڕۆژھەڵات. با بابەتەکە بە لایەکی تردا نەبەین، بەس بەڕای من بوونی وشەیەک لە زمانێک گەر بیانیش بێت، زۆر چاکترە لە نەبوونی. سەرچیا‏١٣:١٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ دە چی بکەین کەواتە مام چالاک؟ خۆ وشەش بە ئێمە دانایەت. من فارسی نازانم، بەڵام لەو ماوەیەی کە تێکەڵ بە کۆمەڵگەی ویکی ناوەندی بووم فێربووم کە زمانە دراوسێکان چەند کاریگەریان لەسەر کوردی ھەبووە. ئەو وشانەی ئێمە پێشنیاری ئەکەین لەوانەیە ڕۆژانە بیستبێتمان یان بەکارھێنانی زۆر بێت لە ناو کوردان. ھەر وەک وشەی فیزیا کە چۆن لەجێی فیزیک زۆر کەس بەکاری ئەھێنێت.—ژیـار وتووێژ ‏٠٥:٤٢، ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێوە ھیچ دەورێکتان نییە. لەگەڵ ئێوەم نییە و ئێوە تاوانبار نین. ئەگەر وشەیەک لە زمانی ئێمەدا نییە باشترین کار ئەمەیە وشەیەکی بیانی قەرز بکەین؟! دەیان رێگا بۆ دروستکردنی وشەی نوێ ھەیە ئێوە وازتان لێ ھێناوە دەستبەجێ وشەیەکی فارسی دادەنێن. دیسان دەڵێمەوە مەبەستم ئێوە نییە، ئەوانەن وا ئەم کارە دەکەن. بەڵام ئەگەر ئێوەش لە کاری ئەوان پاڵپشتی دەکەن ئێوەش خەتابارن. ھەر بۆ نموونە نەک وشە رۆبنێم بە ھەندێک گەڕان تووشی وشەی «ڕێوان» ھاتم. ئەمە دەتوانێ بەرامبەرێکی باش بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٩، ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی گەشتیاران (فیلم ٢٠١٦)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:١٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]