وتووێژ:گۆکول چاند موکرجی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:گۆکول چاند مکورجیەوە ڕەوانە کراوە)

کاک @Danakarim: پێموابێ ناوەکەی ھەر نزیکە لە عەرەبییەکە و کێشەی ھەیە. بە بۆچوونی من لە ناوە ئینگلیزییەکە «Gokul Chand Mukerjee» سوود وەرگرین باشە، وانییە؟ —Aram وتووێژ ‏١٧:٥٣، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام، پێموابێت پاش دۆزینەوەی چەند سەرچاوەیەکی نوێ، بۆمدەرکەوت کە جەنابتان ڕاستدەکەن، ناوەکە گۆگۆل جاند نییە و گۆکول چاند ە. ئەوەی ڕاستیی بێت نازانم چۆن بیگۆم، ئەگەر جەنابتان بتوانن بیگۆڕن زۆر سوپاست دەکەم.— ئەم لێدوانە لەلایەن Danakarim واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
 کرا ‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٤٠، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش زۆر سوپاس کاک ئێپین. پرسیارێک: ویکیپێدیا زۆر جار دەنووسێت پیتی ی و ک بە عەرەبی ئەنوسرێت. چۆن ئەمە چاک بکەم؟ زۆر سوپاس— ئەم لێدوانە لەلایەن Danakarim واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

دواناوەکەی چۆن دانراوە؟ دەبێتە موکێرجی چۆناوچۆن بووەتە مکورجی؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٥، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەت دروستە چالاک. لە ئینگلیزییەکەش ھەر وا نوسراوە، من ناڵێم ئەوەی ئەوێ تەواوە و ئەبێ ئێمەش ھەروەک ئەوێی لێ بکەین، لە لوتکەی وتارەکەش تاگێک دانراوە کە داوای دەستکاریکردنی وتارەکە ئەکات لە چەند ڕوویەکەوە. تکایە گەر ئەمە چاک ئەکەن، ئینگلیزییەکەش چاک بکەن. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٧، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان٫ لەسەر فۆڕمی تەجەنوسەکەى بە عەرەبی کراوە بە مکرجی٫ بە زەممە ئاماژەی بۆکراوە. لەسەر دەفتەری جنسییەکەشی کە کۆپییەکم وەرگرتوە و دواتر دایدەنێم ھەر بە مکرجی نوسراوە. مامۆستا کەمال مکورجیى کوڕی بە کوردی نوسیویەتى مکورجی. ھەروەھا ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە و عەبدوڵا کەریمیش ھەر بە مکورجی ناویبردوە. لە ئێستادا نەوەکانى ناوبراو ھەر بە مکورجی ناویاندەنووسن بە کوردی. مکورجی نازناوێکی باوە لە ھەرێمى بەنگال. لە ئینگلیزییدا بە چەند سپێڵێکی جیاواز دەنوسرێت. تەنانەت بابەتێکی تێروتەسەل ھەیە لە ویکیپیدیای ئینگلیزییدا لەسەر نازناوی مکورجی و سپێڵە جیاوازەکانی. لە ھەر حاڵەتێکدا بێت بە موکێرجی ناخوێنرێتەوە٫ چ بە بەنگالیی و چ بە ئینگلیزیی. زۆر سوپاس. تێبینی: تکایە پێمبڵێن٫ ئەم نووسەیەى ئێستا پێیدەنووسم نووسە ستانداردەکەی ویکیپیدیایە؟ - دانا تکایە تەماشای ئەم عەریزەیە بکەن کە ناوبراو خۆى نووسیویەتى٫ سەرنج بدەن تەنانەت بە عەرەبیش نووسیویەتى مکورجی— ئەم لێدوانە لەلایەن Danakarim واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) https://en.wikipedia.org/wiki/Gokul_Chand_Mukerji#/media/File:GC_Mukerji_Request_for_cancellation_of_Driving_license.jpg

بەڕێز @Danakarim: وا دیارە تاختەکلیلەکەت ناستانداردە، واتە ئەو کیبۆردەی پێی دەنووسی بۆ ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی نەشیاوە و ڕەنگە پیتی ناستانداردی لەخۆ گرتبێت، سەیری وپ:نک بکە، لەوێ زانیاری دەربارەی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ھەیە. و تکایە لەمەودوا پەیامەکانت بە دانانی چوار ~ لە کۆتایی وتووێژەکانت واژوو بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٣:٠١، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش بەڕێز ئێپین. وابزانم ئەم نووسەیەی ئێستا پێیدەنووسم ستانداردەکەیە٫ چونکە لە کیبۆردی عەرەبییەوە نزیکە و واژوەکەش تاقیدەکەمەوە Danakarim (لێدوان) ‏٠٣:٣٧، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام @Danakarim: ھەندێک گەڕام و لێم کۆڵییەوە و لە راستیدا قسەکەتم قەبووڵ نییە. لە زمانی ھیندیدا نووسرابوو मुखर्जी کە دەبێتە mukharjī لە کوردیدا موکرجی. ھەروەھا لە بنگاڵیدا نووسرابوو মুখার্জী کە دەبێتە Mukhārjī و لە کوردیدا موکارجی. خۆشت دەتوانی بگەڕێی بزانی وایە یان نا. بە بڕوای من لە عەرەبیدا بە ھەڵە نووسراوە و کوردیش ھەر لە عەرەبی وەرگرتووە و دروستەکەی دیارە موکرجی-یە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٧، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ڕانی موکەرجیـیشمان هەیە. ببینە کە لە عەرەبییەکە «خ» بەجێی «ک» نووسراوە. ئەتوانن سوود لەمەش وەرگرن لە زمانەکانی ترەوە بۆ ئەنجامێکی باشتر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٤، ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: سپاس. بەڵێ ئەمانە ھەر یەک شتن. لێرەدا لە عەرەبیدا فریویان خواردووە وایان زانیوە چون لە ھیندیدا نووسراوە kh ئەمە دەبێتە /خ/ لە کاتێکدا kh لێرەدا بەرامبەری دەنگی /kʰ/یە نەک /x/. لە لێدوانی پەڕەکەشدا ئاماژەیان پێ کردووە: «التسيمة خاطئة للصفحة بالنظر في لغة أردية ولغة بنغالية لا يوجد اللفظ صوتي لحرف " خ " الموجود في حروف الابجدية للغة العربية واستناداً إلى اللفظ المسموع اسم الفنانة रानी मुखर्जी تكون التسمية الصحيحة للصفحة راني موكرجي».--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 گوێزرایەوە--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٢، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

وتارەکە پەراوێزی زۆرە، بەڵام بێسەرچاوەیە. گەر سەرچاوەیەک یان زیاتری باوەڕپێکراوی ئینتەرنێتی بێنیت، ئەوا زۆر باش ئەبێت یان گەر لە وتاری زمانەکانی تر وەرتگێڕاوە ئەوا پێم بڵێ با سەرچاوەی بۆ دانێم و بەو شێوەیە بڕواپێکراو ئەبێت. —Aram وتووێژ ‏١٧:٥٣، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Pirehelokan: سەرێکی ئەو دوو لێدوانەی سەرەوە بکە بە ئەرک نەبێت. سپاس. --⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٨، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: گیان لە کۆتاییدا ھەر دێمەوە بۆ لای خۆت. دەتوانیت سەیرێکی سەرەوە بکەیت؟ سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٦، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
{{سەرچاوەی باوەڕپێنەکراو}} بەکار ببە. بۆ ناوەکەش چی پێشنیار دەکەی؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش، دامنا. بۆ ناوەکەش تۆ داینێ و با وەک خوێندنەوەی ئینگلیزییەکە بێت، بەڵام با نەبێتە ڕەوانەکەر واتە ڕەوانەکەر بەجێ مەھێڵە چوون ئەم ناوەی ئێستای زۆر لە عەرەبییەکە نزیکە و بە ھەڵەی دادەنێم. سپاس بۆ ھاوکاریت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٥٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]